بڕیارە سبەینێ پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی لە سلێمانی بەڕێوەبچێت
هادی
٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
١٬٤٧٣
بڕیارە رۆژی چوارشەممە پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی بە دروشمی نوێگەری لەکاردا، کۆدەنگی لە بڕیاردا لە سلێمانی بەڕێوەبچێت.
لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانیش بۆ بەستنی کۆنگرە، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، کۆنفڕانسی مەکتەب و مەڵبەند و ئۆرگانەکانی یەکێتیی بەڕێوەچوو، کە تیایدا ھەموو مەکتەب و مەڵبەندەکان ٢٦٠ کەسیان وەک نوێنەری خۆیان بۆ کۆنگرە ھەڵبژارد، کە ١٧٥ ئەندامی مەڵبەندەکان و ٨٥ ئەندام لە مەکتەبەکان بوون.
کۆی گشتی ئەندامانی کۆنگرەش لە ٦٠٠ ئەندام پێکدێت، ئەوەش یەکەمین کۆنگرەی یەکێتییە کە لە پێش وادەی خۆی ئەنجام بدرێت.