بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەڵبژێردرایەوە
کوردسات نیوز
٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
٨١٤
کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی بە بەشداری ٦٠٠ ئەندام لە سلێمانی دەستی بە کارەکانی کرد کە ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت، بە کۆی دەنگی ئەندامانی کۆنگرەش بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەڵبژێردرایەوە و کۆسرەت رەسوڵ عەلی و ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەدیش لە پای رۆڵ و پێگە و ماندووبوونیان لە مێژووی یەکێتی وەک سیمبولی باڵای یەکێتی دیاریکران.
ئاسۆ مامەند ئەندامی کۆنگرەش بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەکارەکانی دوای نیوەڕۆی یەکەم رۆژی کۆنگرە سەرەتا لیژنەی سەرپەشتیاری کۆنگرە ھەڵبژێردرا و دواتریش بافڵ جەلال تاڵەبانی بە کۆی دەنگ بە سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەڵبژێردراوە.
وتیشی، بۆ رۆژی دووەمی کۆنگرە کارەکان لە سەعات ٩ی بەیانی دەستپێدەکات و لیژنەکانیش بەرنامەکان دەھێننەوە بۆ ناو کۆنگرە بۆئەوەی پەسەند بکرێن.