دەقی پیرۆزباییەکە...
پەیامی پیرۆزبایی:
بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی پێنجەم و ھەڵبژاردنی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم لە سەرۆک بافڵ جلال تاڵەبانی و ئەندامانی کۆنگرەو سەرجەم ھەڤاڵانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکەم .
ھیوادارم ئەنجامەکانی ئەم کۆنگرەیە و ھەڵبژاردنی سەرۆک بافڵ، ببێتە دەرفەتێک بۆ قووڵبوونەوەی گیانی تەبایی و یەکڕیزی لە ھەرێمەکەمان و کاری پێکەوەیی لەپێناوی بونیادنانی داھاتوویەکی سەقامگیر بۆ ھاووڵاتییان و پاراستن و بەھێزترکردنی قەوارەی ھەرێمی کوردستان، و رێکخستنەوە و یەکخستن و تۆکمە کردنی ھێزی پێشمەرگە ، کە لەو پێناوەشدا یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رووبارێک خوێنی پێشکەش کردووە.
لیوا روکن بەختیار محەمەد سدیق
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە
٣٠ی ئەیلولی ٢٠٢٣
بەپێی خشتەی کۆبوونەوەکانی دادگای فیدڕاڵی، ئەمڕۆ جارێکی دیکە دادگاکە بۆ یەکلایکردنەوەی دوو سکاڵا لەسەر یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە کە لەلایەن زیاد جەبار سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعون ئەندامی فراکسیۆنی رافیدەین لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تۆمارکراون و تیایاندا داوایانکردووە، ماددەکانی (١و ٩ و ١٥ و ٢٢ و ٣٦)ی ھەمواری یاسای ژمارە یەکی ساڵی ١٩٩٢ بە نادەستوری لە قەڵەم بدرێن.
سکاڵای دووەمیش، تایبەتە بە ھەڵوەشاندنەوەی یاسای ژمارە (٤٢)ی ساڵی ٢٠٠٤ کە لە پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان دەرچووە کە تایبەت بە ھەموارکردنەوەی یاسای سزادان و پووچەڵکردنەوەی ھەموو کاریگەرییەکانی.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "کۆنگرەمان ئەنجامدا و بە سەری بەرزەوە ھاتینە دەرەوە".
ناوی بەشێک لە ئەندامە دەرچووەکانی سەرکردایەتیی یەکێتی:
ئاریز عەبدوڵا
ئەحمەد حەمە کەریم
بڵیسە جەجار فەرمان
ئەمین بابە شێخ
تەلار لەتیف
پۆڵا سیروان تاڵەبانی
جەلال ناجی
جوان ئیحسان
خەسرەو گوڵ محەمەد
رزگار حەمە محێدین
رەفعەت عەبدوڵا
رێواز فایەق
رەوەند مەحمود
زیاد جەبار
سالار مەحمود
سەعدی پیرە
سەرکەوت زەکی
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد
شوان قارد
شیرکۆ میروەیس
شەونم زرار بڵباس
حاکم سابیر
ستران عەبدوڵا
عیماد ئەحمەد
فریاڵ عەبدوڵا
ئاسۆ مامەند
قوباد تاڵەبانی
لەتیف نیروەیی
فەرھاد مامەند ئاسۆ
فەوزیە نەزیف
فەیسەڵ کەریم خان
لوقمان وەردی
مەجید حەمە ئەمین
محەمەد جەزا
سەید مەجید
مستەفا چالاوی
میران دکتۆر
ھاورێ دارا نوری
ھیوا ئەحمەد
وەھاب ھەڵەبجەیی
کاکەمەند کاکە رەش
یوسف دکتۆر
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێنجەمین کۆنگرەی بە بەشداری ٦٠٠ ئەندام لە تەلاری ھونەر لە شاری سلیمانی سازکرا، دوای پێنج رۆژ لە کارەکانی کۆنگرە بۆ پەسەندکردنی پەسڕەوی ناوخۆ و راپۆرت و پێشنیازی لیژنەکانی کۆنگرە، ئەمڕۆ ئەندامانی ئەنجومەنی نوێی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەڵبژێردران، کە لە ٦١ ئەندام پێکھاتوون، بەمبەستی گرنگیدان بە رۆڵی گەنجان، ژمارەیەک کەسی گەنج ھێنراونەتە ئەنجومەنی سەرکردایەتی.
ھەروەھا لە رۆژی یەکەمدا بافڵ جەلال تاڵەبانی بە کۆی دەنگ، بە سەرۆکی یەکێتی ھەڵبژێردرایەوە و ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد و کۆسرەت رەسوڵ عەلی بە سیمبولی یەکێتی دیاریکران، جەعفەر شێخ مستەفا وەک بەرپرسی ئەنجومەنی باڵای پاراستنی بەرژەوەندییەکانی یەکێتی ھەڵبژێردرا.
ناوی ئەندامە دەرچووەکانی سەرکردایەتیی یەکێتی:
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێم لە رونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، بەمەبەستی ڕێگریکردن لە دیاردەی نایاسایی ناچارکردنی نەخۆش بە کڕینی پێداویستی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی حکومی، وەزارەتی تەندروستی بڕیاری قەدەغەکردنی ئەو سەرپێچییەی داوە.
ئەوەشی خستەڕوو، دابینکردنی پێداویستیەکانی نەشتەرگەری ئەرکی نەخۆشخانە حکومییەکانە و ناچارکردنی نەخۆش و ناردنی بۆ نەخۆشخانەی ئەھلی لە ناو نەخۆشخانە حکومییەکاندا قەدەغەیە.
وەزارەتی تەندروستی راشیگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی بڵاوکراونەتەوە، گوایە رێگرییان لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری کردووە لە نەخۆشخانە ئەھلییەکان دوورن لە راستییەوە و ئامانج لێیان بەرژەوەندی کەسییە.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، کارەکانی رۆژی چوارەمی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی کۆتاییان ھات و سبەنێ کارەکان بەردەوام دەبن، وتیشی، لە کۆی ٦٥ ماددەی پەیڕەوی ناوخۆ، ٤٤ ماددە پەسەندکراوە و کارەکان تاکو پەسەندکردنی سەرجەم ماددەکان بەردەوام دەبن.
عیماد ئەحمەد، ئەندامی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی، راگەیاند، زیاتر لە نیوەی ماددەکانی پەیڕەوی ناوخۆ پەسەندکراون و کار لەسەر تەواوکردنی ماددەکانی تریش دەکرێت.
خانەوادەی گوھدار زێباری لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەیان بەوەکردووە، بڕیاربوو رۆژی ١٦ی ٨ ڕۆژنامەنوس گوھدار زێباری ئازادبکرێت ، بەڵام دووبارە و بە بیانوی کەیسێکی دیکە ئازادنەکرا.
دەشڵێن، گوھدار بە پاساوی ئەوە لە زیندان ھێڵراوەتەوە کە لەساڵی ٢٠٢٠ تاپرێک لەوماڵەی لێی دەستگیرکراوە دەستیبەسەردا گیراوە، لەکاتێکدا ئەو تاپڕە کەلەپوری بووە و ھی سەردەمی ئینگلیز بووە و ئیشی نەکردوە بەڵام بەو بیانووە تا ئێستا لە ئاسایشی گشتی ھێڵدراوەتەوە.
خانەوادەی گوھدار زێباری باسیان لەوەشکردووە، دوای ١٥ رۆژ لە مانگرتنی تا چارەنوسی یەکلا بکرێتەوە، بڕیارە سبەی دادگاییکردنی گوھدار زێباری بەرێوەبچێت.
داواش لەتەواوی ئازادیخوازان و بەرگریکاران لەکەیسی ئازادی و کەیسی زیندانیانی بادینان دەکەن وەک پاڵپشتییەک لەدادگا ئامادەبن، دەشڵێن، ھەست بە پیلانێکی مەترسیدار دەکەن و ئەگەر وەک وەک پێشتر دەستێوەردان لە کاروباری دادگادا بکرێت، دووبارە سزا دەدرێتەوە.
ھەرچەندە بڕیاربوو، ئەمڕۆ بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان لە سلێمانی سیانزەھەمین کۆنگرەی خۆی ببەستێت، بەڵام ھەر لەسەرەتاوە کێشە لە نێوان باڵی عیرفان عەبدولعەزیز و باڵی کامیل حاجی عەلی دروستبوو، لەسەر ناوەکانی ئەندامانی کۆنگرە.
پەیامنێری کوردسات نیوزیش رایگەیاند، بەھۆی ئەوەی کۆنگرەکە رێژەیی یاسایی ئەندامانی بەدەستنەھێناوە، لیژنەی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن ماوەی ١٠رۆژی بۆ داناون بۆ ئەوەی ئامادەکاری کۆنگرە تەواو بکەن.
ھاوکات محەمەد بازیانی وتەبێژی باڵی کامیل حاجی عەلی بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، ئەو ناوانەی لە بەردەم ھۆڵی کۆنگرە ھەڵواسراون، لەگەڵ ئەو دوو ھەزار ناوەی ئامادەکراوە، جیاوازییەکی زۆری تێدایە و ناوەکانیان لابراوە، وتیشی، لەگەڵ کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن و فەرمانگەی حزبەکان لەسەر ھێڵن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە.
لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، مووچەی مانگی حەوتی سەرەتای ھاوین، لە سەرەتای مانگی پاییزدا وەردەگرن، بۆیە پێویستە بەشکۆی ھەمیشە بەرزەوە دووپاتی بەردەوامی بایکۆت بدەن بەگوێی دەسەڵاتێکی بێباکدا.
جەخت لەوەشدەکاتەوە، ئەمجارە شکست بھێنن لە بایکۆت، ئەوا سەرجەم پاڵپشتیەکان لەدەست دەدەن، بەتایبەت لەئێستادا لەسەر ئاستی حکومەتی عێراق کاردەکەن بۆ جێگیرکردنی داواکارییەکانیان.
چرۆ حەمەشەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی راگەیاند، "دوای ئەوەی چەند جارێک ویستمان خوێندنەوەی سێھەم بۆ بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە بخەینە کارنامەی دانیشتنەکانی پەرلەمانەوە، بەڵام بەشێک لە پەرلەمانتاران رێگربوون، لەو چوارچێوەیەشدا سەرۆکی یەکێتی ھەفتەی رابردوو تایبەت بە کۆتاییھێنان بە بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە گەیشتە بەغداد و لەگەڵ لایەنەکان کۆبووەوە".
دەشڵێت، لایەنە عیراقییەکانیش بەڵێنیان بە سەرۆکی یەکێتی دا لە رێگەی پەرلەمانتارەکانیانەوە پشتگیری پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە بکەن، ئەمڕۆش کە پرۆژەکە خراوەتە کارنامەی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە و چاوەڕوان دەکەین بە زۆرینەی دەنگ پەسەند بکرێت"، ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق وادەڵێت.
راشیگەیاند، "لە سێھەم رۆژی کۆنگرەی یەکێتی دا، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرجەم ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی لە بەغداد ئاگادار کردەوە، کە پێویستە لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا ئامادەبن، (چونکە پێیڕاگەیاندین بەپارێزگابوونی ھەڵەبجەم لە کۆنگرەی یەکێتی پێ گرنگترە، بۆیە پێویستە سەرجەمتان لە پەرلەمان ئامادەبن)، ئێمەش لەسەر بڕیاری سەرۆک بافڵ سەرجەممان کۆنگرەی یەکێتییمان جێھێشتووە و گەڕاوینەتەوە بەغداد و لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران بەشدار دەبین بۆ پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە".
لەگەڵ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عیراق، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چەند داواکارییەکی پێشکەش بە کابینەی نوێی عیراق کرد کە یەکێک لە داواکارییەکان بەڕەسمی ناساندی بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە بوو، لەوچوارچێوەیەشدا فراکسیۆنی یەکێتی لە بەغداد، پڕۆژەی بەپارێزگابوونی ھەڵەبجەیان خستە بەردەم سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆکرا، ئەمڕۆش کە بڕیارە خوێندنەوەی سێھەمی بۆ بکرێت چاوەڕوان دەکرێت بە ھەوڵی سەرۆک بافڵ و فراکسیۆنی یەکێتی دەنگ بە پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە بدرێت.
کۆنگرەکەی بزوتنەوەی ئیسلامی لە ھۆڵی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بە ناوی کۆنگرەی دامەزرانن بەڕێوەدەچێت، تێیدا دوو ھەزار ئەندام مافی بەشداریکردنیان ھەیە.
بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان تا ئێستا ١٢ کۆنگرەی بەستووە ، کۆنگرەی ١٢ی لە پێنجی شوباتی ٢٠٢٢، لە شاری ھەولێر ئەنجامدا، لەو کۆنگرەیەدا تەنیا کامیل حاجی عەلی کاندیدی رابەری بزوتنەوە بوو، بەڵام بەھۆی ئەو سەقفەی بۆ دەنگی رابەر دانرابوو، کامیل حاجی عەلی نەیتوانی ببێت بە رابەر.
بەگوێرەی کارنامەی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی، ئەمڕۆ خوێندنەوە بۆ ئەو سێ ڕاپۆڕتەی لیژنەکانی تایبەتمەندی کۆنگرەکە دەکرێت کە ھێشتا مشتومڕی ئەندامانی کۆنگرەی لەسەرە، لە نێویاندا راپۆڕتی لیژنەی پەیڕەوی ناوخۆ.
تەلار لەتیف وتەبێژی کۆنگرەی یەکێتیی رایگەیاند، لە رۆژی دووەمی پێنجەمین کۆنگرەدا، لیژنەکانی شەھیدان و زیندانیان و کەمئەندامان و پەیڕەو کارەکانی خۆیان تەواو نەکردوو، ئەمڕۆ لە سێیەمین رۆژدا گفتوگۆکانی کۆنگرە بەردەوام دەبێت.
وتیشی ھەر لەمڕۆدا ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی ھەڵدەبژێردرێن و رێکارەکانی تری کۆنگرە تەواو دەکرێن کەلەرۆژانی رابردوو تەواونەکراون.
بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوە بۆ چەند پڕۆژەیەک دەکات و دەیانخاتە دەنگدانەوە، لەوانەش دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بە پارێزگابوونی ھەڵەبجە.
لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٣، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕەشنووسی یاسای بە پارێزگابوونی ھەڵەبجەی پەسەندکرد و رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی کرد بە مەبەستی دەنگدان لە سەری.
لەگەڵ ئەوەی بە پارێزگابوونی ھەڵەبجە چەندین بەربەسی لەلایەن پەرلەمانتارانی عێراقەوە بۆ دروست کرا، بەڵام فراکسیۆنە کوردستانییەکان پێداگریی دەکەن لەسەر رەوایەتی بە پارێزگابوونی ھەڵەبجە و تایبەتمەندی پارێزگاکە کە لەسەر ئاستی عێراق سیمبۆلی قوربانیدان و شەھیدی دەستی دیکاتۆریەتی بەعسە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە کچ و دایکن و خەڵکی قەڵادزەن، تەرمەکانیان براوەتە پزیشکی دادی سلێمانی.
ھەر لەو رووداوەدا دوو کەسی دیکەش برینداربوون کە یەکێکیان شۆفێرەکەیە و لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٥ـە.
بەھمەن عەبدوڵا، وتەبێژی ھاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، رووداوی دووەم لە رێگای مێرگەپان، لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلدا روویداوە و تا ئێستا دەرکەوتوە نۆ کەس بریندارن.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، کارەکانی سێیەمی رۆژی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی کۆتاییان پێھات و ئەندامی کۆنگرە ١٢ ماددەیان لە پەیڕەوی ناوخۆی حزب پەسەند کرد، ھەروەھا سبەینێ کارەکانی کۆنگرە بۆ پەسەندکردنی سەرجەم ماددەکانی تری پەیڕەوی ناوخۆ و ھەڵبژاردنی ئەندامانی سەرکردایەتی بەردەوام دەبێت.
ھەر لەبارەی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی، سەعدی ئەحمەد پیرە رایگەیاند، ئەوەی کە ماوە پەسەندکردنی پەیڕەوە، کە بەھۆی ھەندێک گۆڕانکارییەوە گفتوگۆی زۆری دەوێت، لەبارەی ھەڵبژاردنی ئەندامانی سەرکردایەتییش وتی، لە پەیڕەودا دیاریدەکرێت بە لیستی داخراو بێت یان ئازادانە ھەر کەسێک خۆی کاندید بکات.
رۆژی ٢٧ی ئەم مانگە، کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە تەلاری ھونەری شاری سلێمانی دەستیپێکرد و لە رۆژی یەکەمدا بە کۆی دەنگی ئەندامانی کۆنگرە، بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆکی یەکێتی ھەڵبژێردرایەوە.
دوای کۆتاییھاتنی کارەکانی سێیەم رۆژی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەنزیکەوە چاوی بەنێردراوانی کەناڵە جیاجیاکانی راگەیاندن کەوت کەماوەی سێ رۆژە ھەواڵ و چالاکیەکانی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەگوازنەوە و رایگەیاند، ھاتووم سوپاستان بکەم و دەستخۆشیتان لێبکەم .
سەرۆک بافڵ لەبارەی بەرێوەچونی کۆنگرەکەش ووتی کۆنگرە زۆر زۆر بەباشی بەرێوەدەچێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی وتیشی، ئێوەی نێردراوان و پەیامنێرانی کەناڵەکانی راگەیاندن زۆر ماندوبوون ئەو چەند رۆژە، برادەرانی پرۆتۆکۆڵمان راسپاردووە ئاگایان لەئێوەیە و سوپاستان دەکەم.