بۆ سێیەم جار ڕۆژنامەنووس گوھدار زێباری لە ھەولێر دادگایی دەکرێت
کوردسات نیوز
٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
٨١٢
خانەوادەی گوھدار زێباری لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەیان بەوەکردووە، بڕیاربوو رۆژی ١٦ی ٨ ڕۆژنامەنوس گوھدار زێباری ئازادبکرێت ، بەڵام دووبارە و بە بیانوی کەیسێکی دیکە ئازادنەکرا.
دەشڵێن، گوھدار بە پاساوی ئەوە لە زیندان ھێڵراوەتەوە کە لەساڵی ٢٠٢٠ تاپرێک لەوماڵەی لێی دەستگیرکراوە دەستیبەسەردا گیراوە، لەکاتێکدا ئەو تاپڕە کەلەپوری بووە و ھی سەردەمی ئینگلیز بووە و ئیشی نەکردوە بەڵام بەو بیانووە تا ئێستا لە ئاسایشی گشتی ھێڵدراوەتەوە.
خانەوادەی گوھدار زێباری باسیان لەوەشکردووە، دوای ١٥ رۆژ لە مانگرتنی تا چارەنوسی یەکلا بکرێتەوە، بڕیارە سبەی دادگاییکردنی گوھدار زێباری بەرێوەبچێت.
داواش لەتەواوی ئازادیخوازان و بەرگریکاران لەکەیسی ئازادی و کەیسی زیندانیانی بادینان دەکەن وەک پاڵپشتییەک لەدادگا ئامادەبن، دەشڵێن، ھەست بە پیلانێکی مەترسیدار دەکەن و ئەگەر وەک وەک پێشتر دەستێوەردان لە کاروباری دادگادا بکرێت، دووبارە سزا دەدرێتەوە.