ئاژانسی ھەوار نیوز بڵاویکردەوە، ئۆتۆمبێلێک لە نزیک پردی بەیروتی گەڕەکی گوێران لە حەسەکە تەقیوەتەوە و رووداوەکەش قوربانی لێکەوتووەتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، تائێستا ژمارەی قوربانییەکان دیارنییە، بەڵام بریندارانی رووداوەکە گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی.
بەپێی ئاژانسەکە، ھێزە ئەمنییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەکان دەستیپێکردووە، بەڵام تاکو ئێستا ھۆکاری تەقینەوەکە دیارنییە.
د. یوسف محەمەد ئەندامی خولی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، داواکاری بەشێک لە فراکسیۆنەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ئەوەی بەغداد راستەوخۆ مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم بنێرێت، بەتەواوی دەستورییە و ھیچ رێگریەکی یاسایی و دەستوری نیە لەو بارەیەوە.
وتیشی، داڕشتنی سیاسەتی دارایی عێراق کە پرسی مووچەش دەگرێتەوە، بەپێی ماددەی ١١٠ی سێیەمی دەستور لە دەسەڵاتە تایبەتەکانی فیدراڵییە، چونکە ھەرێم ھیچ یاسایەکی تایبەتی بۆ موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان ھەرێم نییە، بەڵکو راستەوخۆ یاساکانی عێراق جێبەجێ دەکات.
بەوتەی د. یوسف محەمەد، پێشێلکردنی یاسا فیدڕاڵییەکان لەلایەن دەسەڵاتدارانی ھەرێمەوە لە پێنەدانی موچەی تەواوی موچەخۆران و خانەنشینان و وەستاندنی نایاسایی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران، ئەو داواکارییە بەھێزتر دەکات کە راستەوخۆ موچە لە لایەن حکوموتی فیدڕاڵەوە بدرێت بە موچەخۆرانی ھەرێم.
ھاوسەرۆکانی پارتی یەکێتی دیموکرات لە پەیامەکەدا ئاماژەیان بەوەشداوە، یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەتوانێت رۆڵێکی گرنگی ھەبێت لە چارەسەرکردنی دۆخی ناھەمواری گەلی کورد، بە تایبەتی لەئێستادا کە بە چەندین شێوە ھێرش دەکرێتە سەر کورد بە مەبەستی سڕینەوەی شوناسی کورد.
دەقی پەیامەکە...
د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەپێی رێککەوتنەکانی نێوان ھەرێم و بەغداد، تاکو کۆتایی ئەمساڵ بەغداد مانگانە پارە بۆ ھەرێمی کوردستان دەنێرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو بڕە پارەیەی بڕیارە لەم مانگەدا بەغداد بۆ ھەرێمی بنێرێت، بۆ مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەرانی ھەرێم دەنێردرێت، بەڵام حکومەتی ھەرێم سەرپشکە لەوەی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەرانی پێدابەشبکات.
ئەو ئەندامەی لیژنە دارایی جەختیشیکردەوە، وەکو فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە لیژنەی دارایی و ئەنجومەنی نوێنەران، لە ھەوڵدان تەواوی شایستە داراییەکانی ھەرێم بۆ دوو ساڵی داھاتوو دەستەبەربکەن.
دەقی پەیامەکەی سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان:
بەڕێز کاک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بابەت : پیرۆزبایی
سڵاوێکی گەرم..
بەبۆنەی تەواوبوونی کارەکانی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ھەڵبژاردنی جەنابتان بە سەرۆکی یەکێتی، بەناوی خۆم و ھاوڕێیانم لە مەکتەبی سیاسیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان زۆر بەگەرمی پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و لە ئەندامانی ھەڵبژێردراوی ئەنجومەنی سەرکردایەتی دەکەم و ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کاتێکی ھەستیار بەڕێوەچوو، بەرپرسیارێتی قۆناخەکە پێویستی بە پێکەوە کارکردنی لایەنە سیاسییەکانی کوردستانە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگاریەکان و بەدیھێنانی داخوازییەکانی خەڵک، بۆیە ئومێدەوارم بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆنگرە ھاندەر و یارمەتیدەر بێ بۆ تەبایی و پتەوکردنی یەکڕیزیی کوردستانی .
لەگەڵ ڕێزدا..
بەڵێن عەبدولڵا
سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
ئەرسەلان بایراکتار، وەزیری وزەی تورکیا لە پیشانگەی نێودەوڵەتیی نەوت لە ئەبوزەبی ئاماژەی بەوەکرد، کار بۆئەوە دەکەن لەم ھەفتەیەدا ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە رێگەی بۆری نەوتی نێوان عێراق و تورکیاوە دەستپێبکەنەوە و لە ئەمڕۆش بەدواوە ئەو بۆریە ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم.
وتیشی، ھەموو ئەو زیانانەی بەھۆی بومەلەرزە و لافاوەوە بەر بۆری گواستنەوەی نەوت کەوتبوون چارەسەرکراون و ھەموو پشکنینەکانیش بۆ سەلامەتی بۆری گواستنەوەی نەوت لە نێوان عێراق و تورکیا تەواوبووە.
دوای بڕیارەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی لە پاریس لەسەر سکاڵایەکی حکومەتی عێراق، لە ٢٥ی ئاداری ئەمساڵەوە ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیھانی تورکیاوە راگیراوە و چەند جارێکیش کۆبوونەوە لەسەر ئاستی باڵا لە نێوان عێراق و تورکیا کراوە، بەڵام تائێستا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە رێگەی تورکیاوە.
دەقی پەیامەکەی بزووتنەوەی رزگاری دیموکراتی کوردستان:
دەقی پەیامەکەی حزبی رزگاری کوردستان:
سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند، لەپێناو بەدەستھێنانی شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان و بەتایبەت مووچەی مووچەخۆران، فراکسیۆنی یەکێتی دەستپێشخەرییەکی راگەیاند بە کۆکردنەوەی ئیمزا بۆ راستەوخۆ ناردنی مووچە بۆ مووچەخۆرانی ھەرێم وەک ھەموو شارەکانی تری عێراق.
ئاشکراشیکرد، ئەم ھەنگاوەیان بەھەستکردن بە بەرپرسیارییەتی بەرامبەر ھاوڵاتیانی خۆیان و لەپێناو کۆتاییھاتن بەم دڵەڕاوکێییە، کە زیاتر لە نۆ ساڵە ھاوڵاتیانی ھەرێم تێیدا دەژین.
سەعد مەلا عەبدوڵا گوڵپی وتەبێژی کۆنگرەی دامەزراندنی بزووتنەوەی ئیسلامی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەپێی بڕیار و یاساکانی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ گەڕی دووەمی کۆنگرەی دامەزراندنی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
رۆژی ٣٠ی مانگی ئەیلولی ئەمساڵ، بڕیاربوو کۆنگرەی دامەزراندنی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان بەڕێوەبچێت و پۆستی رابەر لە نێوان ھەردوو باڵەکە یەکلایی بکرێتەوە، بەڵام بەھۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی ئەندامانەوە، کۆنگرەکە دواخرا و کێشە لە نێوان باڵی عیرفان عەبدولعەزیز و باڵی کامیل حاجی عەلی دروستبوو، لەسەر ئەندامانی کۆنگرە.
لەو پەیوەندییەدا نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی ھەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی یەکێتی، پیرۆزبایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرکردایەتیی نوێی یەکێتی و سەرکەوتنی پێنجەمین کۆنگرە یەکێتی کرد و ھیوای خواست، ئەمە سەرەتایەکی گرنگ بێت بۆ یەکخستنەوەی نێوماڵی کورد و کاری پێکەوەیی و پتەوکردنی یەکڕیزیی نێوان ھێز و لایەنە سیاسییەکان و ھەمووان ڕۆڵی خۆیان لە پاراستنی مافە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستاندا بگێڕن.
لەبەرامبەردا سەرۆک بافڵ سوپاس و پێزانینی خۆی و یەکێتی بۆ پەیوەندی و پیرۆزبایی و بەشداریی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە کردنەوەی کۆنگرەی یەکێتی دەربڕی و جەختیکردەوە، یەکێتی پابەندە بە سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال و ھەنگاوەکانی لەپێناو خزمەتکردنی خەڵک دەبێت و یەکڕیزیی کوردیش لەپێشینەی کارەکانی دەبێت.
د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند رایگەیاند، سەردانەکەی شاندی ھەرێم بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی لیژنەی دارایی و یەکلایکردنەوەی پرسی موچەی فەرمانبەرانە، تادواتر لیژنەی دارایی راپۆرتی خۆی لەو بارەیەوە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بکات
لەبارەی ٧٠٠ ملیار دینارەکەوە، د.نەرمین مەعروف باسی لەوەکرد، بۆ سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ عێراق پارەکە بۆ ھەرێم دەنێرێت، بەڵام ئەوان دەیانەوێت شایستەی دارایی ھەرێم بۆ دوو ساڵی داھاتوو مسۆگەر بکەن.