د.نەرمین مەعروف: دەمانەوێت تەواوی شایستە داراییەکانی ھەرێم بۆ دوو ساڵی داھاتوو دەستەبەربکەین
کوردسات نیوز
٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
١٬٥٠٩
د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەپێی رێککەوتنەکانی نێوان ھەرێم و بەغداد، تاکو کۆتایی ئەمساڵ بەغداد مانگانە پارە بۆ ھەرێمی کوردستان دەنێرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو بڕە پارەیەی بڕیارە لەم مانگەدا بەغداد بۆ ھەرێمی بنێرێت، بۆ مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەرانی ھەرێم دەنێردرێت، بەڵام حکومەتی ھەرێم سەرپشکە لەوەی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەرانی پێدابەشبکات.
ئەو ئەندامەی لیژنە دارایی جەختیشیکردەوە، وەکو فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە لیژنەی دارایی و ئەنجومەنی نوێنەران، لە ھەوڵدان تەواوی شایستە داراییەکانی ھەرێم بۆ دوو ساڵی داھاتوو دەستەبەربکەن.