کارەکانی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی بۆ سبەینێ ھەڵگیرا
کوردسات نیوز
٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
٩٥٠
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، کارەکانی رۆژی چوارەمی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی کۆتاییان ھات و سبەنێ کارەکان بەردەوام دەبن، وتیشی، لە کۆی ٦٥ ماددەی پەیڕەوی ناوخۆ، ٤٤ ماددە پەسەندکراوە و کارەکان تاکو پەسەندکردنی سەرجەم ماددەکان بەردەوام دەبن.
عیماد ئەحمەد، ئەندامی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی، راگەیاند، زیاتر لە نیوەی ماددەکانی پەیڕەوی ناوخۆ پەسەندکراون و کار لەسەر تەواوکردنی ماددەکانی تریش دەکرێت.