ئابووری

لە ڕێوڕەسمی ئیمزاکردنی لێکتێگەیشتنی نێوان کۆمپانیا ناوخۆییەکانی ئێران بۆ توێژینەوە و گەشەپێدان لە کێڵگەی نەوتی ئازادکان، بێژەن زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران ئاشکرای کرد، گەشەپێدانی بەرھەمداری ئەم کێڵگە نەوتیە توانای ھەناردەی نەوتی ئێرانی دەگەیەنێتە ٦ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.


بێژەن زەنگەنە ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە پێناو ئەنجامدانی گرێبەستەکان و نۆژەنکردنەوەی کیڵگەنەوتیەکان و بەرزکردنەوەی توانای بەرھەمداریان، نزیکەی ٢٥ بۆ ٣٠ ملیار دۆلاریان پێویستە و دواتر دەتوانن ئاستی پێوانەیی تۆمار بکەن لە ھەناردەکردنی نەوتی وڵاتەکەیاندا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان لە چاو دوێنێ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی بەجۆرێک  نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت ٧٠ دۆلار و ٢٧ سەنتی تۆمار کردو ، نەوت خاوی تەکساسیش بە ٦٦ دۆلار و ٧٢ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، ھاوکات نەوتی خاوی سوکی بەسرەش لە دەوری ٧٠ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا .
نزیکە مانگێکە نرخی نەوت لە دەوروبەری ٧٠ دۆلار ھەڵبەز و دابەز دەکات و چاودێرانی ئابووریش لەو باوەڕەدان نرخی نەوت ھەتا کۆتایی ئەمساڵ نزیک ببێتەوە لە ٨٠ دۆلار،لەو باریەوە بڕیارە رێکخراوی ئۆپیکی تایبەت بە وڵاتانی ھەناردەکاری نەوت لە کۆبوونەوەی ئەمرۆیاندا بڕیار لەسەر زیادکردنی بڕی ھەناردەی نەوتی خۆیان بدە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لەراگەیەندراوێکی سایلۆی گەنمی ھەولێردا ھاتووە، ئەو جوتیارانەی گەنمیان رادەستی ئەو سایلۆیە کردووە رۆژی سێ شەممە ١-٦-٢٠٢١ سەردانیان بکەن بۆ  وەرگرتنی چەکی بانکی نرخی گەنمەکانیان.
بەپێی راگەیەندراوەکەی سایلۆی ھەولێر چەکی گەنمەکان بۆ ئەو جوتیارانەیە کە لەمانگەکانی ٥ و ٦ و ٧ ی  ٢٠١٦ گەنمیان رادەستی ئەو سایلۆیە کردووە لە ناوچەکانی (کۆیە و گردەڕەشە و ھەولێر و شەمامک و مەخمور).
دابەشکردنی چەکی بانکی گەنمی جوتیاران لە کاتێکدایە زیاتر لە ٥ ساڵ تێپەڕیوە بەسەر فرۆشتنی گەنمی جوتیاراندا و، مانگی رابردوو وەزارەتی بازرگانی عێراق رەزامەندی نیشاندا نیوەی پارەی گەنمی جوتیارانی ھەرێم رەوانەی ھەولێر بکات.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بە پێی ڕاپۆرتێکی ئایاتا - یەکێتی نێودەوڵەتی بۆ گواستنەوەی ئاسمانی سەبارەت بە گەشتە ئاسمانیە نێودەوڵەتیەکان بۆ ساڵی ٢٠٢١ پێشبینی دەکرێت بەھۆی بەردەوامی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ھەڵنەگرتنی کەرەنتینەو ڕێکارەکانی خۆپارێزی وە لە جیھاندا ژمارەی گەشتە ئاسمانیەکان و گەشتیاران بەڕێژەی ٥٢% کەمتر دەبێت بەراورد بە ساڵی ٢٠١٩ و پێش بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا  .
بۆ ساڵی ئایندەش بەھۆی وەرگرتنی زیاتری ڤاکسینی کۆرۆناوە لەلایان دانیشتوانی جیھانەوە پێشبینی دەکات گەشتەکان لە ڕێگای ئاسمانیەوە بە ڕێژەی ٨٨% زیاد بکات .


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە پێشتردا پێشبینی دەکرا کورتھێنان بگاتە ١٧٣ ملیار یۆرۆ لە یاسایی سەرەتایی خەمڵاندنی ڕەشنوسی بودجە دا ،ئەو جیاوازیەش کە بڕی ٤٧ ملیار یۆرۆیە بە ھۆی پاڵپشتی زیاتری حکومەتی فەڕەنساوەیە بۆ باشترکردنی دۆخی ئابووری وڵاتەکەیان و دەرچوون لەو دۆخەی کۆرۆنا خوڵقاندویەتی .
لە ٢٠٢١ دا کۆی بەرھەمی ناوخۆی فەڕەنسا بە ھۆی کۆرۆناوە بەڕێژەی ٠.١ % دابەزیووە .
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

گۆڕانکارییەکانی بانکی ناوەندی تورکیا کاریگەری نەرێنی لەسەر بەھای لیرە داناوە و بە جۆرێک ھەرەسی پێھێناوە کە لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا بەو جۆرە نەبووە، ھەر دۆلارێکی ئەمریکی بە ٨ لیرە و ٨٥ قوڕوش مامەڵەی پێوەکراوە.


لە سەرەتای ئەمساڵدا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ جاری سێیەم پارێزگاری بانکی ناوەندی تورکیای گۆڕی کە لە ماوەی ساڵ و نیوێکدا سێ جار گۆڕانکاری لە بانکی ناوەندیدا کرد و ھەفتەی ڕابردووش یەکێک لە چوار جێگرەکەی سەرۆکی بانکی ناوەندی گۆڕی و ئەو گۆڕانکارییە خێرایانەش بووەتە ھۆکاری بێ متمانەبوونی سەرمایەداران و وەبەرھێنەران بە سیاسەتەکانی بانکی ناوەندی تورکیا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یەکێک لە خاوەن دوکانەکانی ئاڵوگۆڕی دراو بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەمڕۆ نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی ھەرێم بەرزبووەتەوە و نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ دۆلار و ٣٥٠ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە،. 

دوای دابەزینی نرخی دینار لەلایەن بانکی ناوەندی عێراق بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی، نرخی دۆلار رووی لە بەرزبوونەوە کردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڕی داھاتی نەوتی ھەناردەکراوی لە مانگی نیساندا ئاشکراکرد و بە پێی ئامارەکانی کۆمپانیای سۆمۆ بۆ بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق،  ٨٨ ملیۆن و ٣٩٨ ھەزار و ٣١٩ بەرمیل نەوت ھەناردە کراوە و ، داھاتەکەشی ٥ ملیار ە ٤٥٩ ملیۆن و ٥١٧ ھەزار دۆلار بووە.
بەپێی ئامارەکەی سۆمۆ بڕی ھەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی رابردوو لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق (٨٥ ملیۆن و ٥٣٤ ھەزار و ٩١٦) بەرمیل بووە، ھاوکات کێڵگەکانی کەرکوکیش کە لە ڕێی بەندەری جیھانەوە رەوانەی دەروە کراوە (٢ ملیۆن و ٨٦٣ ھەزار و ٤٠٣) بەرمیل نەوت بووە. سەبارەت بە داھاتی نەوتی بارھەڵگر و تانکەرەکانیش لە مانگی نیسان  ٧٤ ملیۆن و ٩٩٢ ھەزار و ٨٠ دۆلار بووە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی نەوت ھەر بەرمریلێک نەوت بە تێکڕای  (٦٢) دۆلار و ٧٧ سەنت فرۆشراوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سێ رۆژ بەر لە ئێستا نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و سەروو ٧٠ دۆلاری تۆمارکرد،بەڵام لە دوو رۆژی رابردوو نرخی نەوت دابەزی و ئەمرۆ جارێکی دیکە بەرزبۆوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەپێی پێگەی (کوین مارکێت کاب)کە ھەڵدەستێ بە ھەژمار کردنی ناوەندی ژمێرەی نرخ لە ٢٠ سەکۆی ئاڵوێری جیھاندا،بەھای بتکۆین بە رێژەی ١٤.٣٤% دابەزیوە لە جیھاندا.
دراوی گریمانەیی بتکۆین لە ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن (ساتوشی ناکامۆتۆ)ەوە خرایە روو، لە سەرەتادا بتکۆینێک تەنھا بە ٧ سەنت بوو،بەڵام لە مانگی ناوەراستی مانگی نیسانی ئەمساڵ بەھۆی پشتگیری ئیلۆن ماسک خاوەنی کۆمپانیای تسێلا نرخی یەک بتکۆین نزیکەی ٦٥ ھەزار دۆلاری تۆمار کرد ، بەڵام لە ئێستا نرخی یەک بتکۆین لەچاو مانگی رابردوەوە زیاتر لە ٣٠ ھەزار دۆلار دابەزیوە .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە میانەی کۆبوونەوەی لوتکەی تەندروستی جیھان کە لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا سازدرا، (کریستالینا جیور جیفا) بەرێوەبەری سندوقی  دراوی نێودەوڵەتی ئاشکرای کرد،  ئامانجمانە ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ زیاتر لە٤٠٪ ی دانیشتوانی جیھان ھەتا کۆتایی ئەمساڵ دابین بکەین، بۆ ئەو مەبەستەش پلانێکی ٥٠ ملیار دۆلاریمان خستووەتەڕوو.
کریستالینا ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئەم ھەنگاوە ئابووری جیھان دەبووژێنێتەوەو دەتوانن بۆ ٢٠٢٢ زیاتر لە ٦٠٪ی دانیشتوانی جیھان ڤاکسینی کۆرۆنای بۆ دابین بکەن.
بەرێوەبەرەکەی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە دابین کردنی بڕی  ٥٠ ملیار دۆلار بە مەبەستی بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری کۆرۆنا ھاوکاتە لەگەڵ ھاوکاریەکانی دیکەی سندوقەکە بە گوژمەی ٣٥ ملیار دۆلار بۆ پارەدارکردنی ئەو پرۆژە جیھانیە کە لەماوەی رابردوودا خستیەبواری جێبەجێکردنەوە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەکە لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، قەبارەی ھاوردەی نەوتی وڵاتان بۆ ئەمریکا لە ماوەی ھەفتەی رابردوودا رۆژانە ٥ ملیۆن و ٨٣٧ ھەزار بەرمیل بووە، کە بەراورد بە ھەفتەی رابردوو ١ ملیۆن و ١٩٧ ھەزار بەرمیل رۆژانە زیادی کردووە، لەو نێوەندەشدا ئەمریکا بڕی ١٩٩ ھەزار بەرمیل نەوتی لە عێراقەوە ھاوردە کردووە لە کاتێکدا ھەفتەی رابردووتر بڕی ھەناردەی عێراق بۆ ئەمریکا  ٢٣٥ ھەزار بەرمیلی بووە.

لە راپۆرتەکەی دەستەی کارگێڕی زانیاریەکانی وزەی ئەمریکادا ھاتووە وڵاتی کەنەدا لە ریزی پێشەوەی ھەناردەکارانی نەوتە بۆ ئەمریکا بە بڕی سێ ملیۆن و ٨٠٦ ھەزار بەرمیل و بەدوایدا ھەریەک لە مەکسیک و سعودیە دێن بە بڕەکانی ٦٩٢ ھەزار و ٤٢٤ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، ئیمزاکردنی ڕێککەوتنێکی نوێی بازرگانی لەگەڵ تورکیا ڕەتدەکرێتەوە تا ئەو قۆناغەی ئەنقەرە پابەند دەبێت بە بڕیارەکەی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا.


پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، تورکیا پاشگەزبووەتەوە لە ئەنجامدانی چاکسازی دیموکراسی، بەو پاساوەش گفتوگۆکان لە بارەی ئەندامی بوونی ئەو وڵاتە لە یەکێتییەکە ھەڵپەسێدراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسەکانی ھەواڵ بڵاویانکردەوە، گرێبەستەکە بە بڕی ١ ملیار و ٧٨٠ ملیۆن دۆلار ئیمزاکراوە، و ھەوڵیش دەدەن بۆ ماوەی ٥ ساڵ ڕۆژانە بڕی ٢٧ ملیۆن مەتر سێجا غازی سروشتی بەرھەمبھێنن و پارەی گرێبەستەکەش پێشوەختە لەلایەن ئێرانەوە وەرگیراوە.


کێڵگەی (فەرزاد بی) بۆ غازی سروشتی کەوتووەتە ناوچەکانی کەنداو نزیک بە سنوری ھەر سێ وڵاتی بەحرەین و سعودیە و ئێران، بە پێی ئامارە ڕەسمیەکانیش ٢٣ ترلیۆن مەتر سێجا یەدەگی غازی ھەیە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یەکێتی ھەناردەکارانی توتنی تورکیا لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ھەناردەی توتن لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی ٢٨٪ کەمی کردووە.


ڕوونیشیکردووەتەوە، بەھای ھەناردەی توتن و بەرھەمەکانی ١٥٧ ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە لە کاتێکدا ساڵی ڕابردوو لە ھەمان وادە ٢١٨ ملیۆن دۆلار بووە.


ئاماژە بەوەشکراوە، کە ئێران لە پلەی یەکەمی وڵاتانی ھەناردەکاری توتنی تورکیایە و عێراقیش لە پلەی دووەمدایە کە  بە بڕی ١٠ ملیۆن و ٨٠٠ ھەزار دۆلار توتن و بەرھەمەکانی لە تورکیا کڕیوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ نرخی نەوت لەگەڵ کردنەوەی دەرگای بازاڕەکانی جیھان بەرزبوونەوەی بەرچاوی تۆمار کرد و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە سەروو ٧٠ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەکرا و نەوتی خاوی تێکساسیش لە ٦٦ دۆلار و ٨٧ سەنت لەنگەری گرت.


ھاوکات نرخی نەوتی خاوی بەسڕە بەرزبوونەوەی باشی بە خۆیەوە بینی کاتێک نرخەکەی ٩٥ سەنت بەرزبووەوە و بە ٦٤ دۆلار و ٦ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.


بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەو خواستە زۆرەی جیھان دێت لەسەری بەھۆی خستنەوەگەڕی پیشەسازیەکان و جوڵەی بازرگانی و کەمکردنەوەی لەمپەرەکانی گەشت کردن لە نێوان وڵاتاندا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...121314151617