کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ڕایگەیاند لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا ٤١ ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلار داھاتی ھەبووە، ئەمە بە بەراورد بە ھەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو داھاتی بە ڕێژەی ١٩% زیادی کردووە کەئەمەش لە ساڵی ٢٠١٨ وە بەرزترین ئاستی داھاتی تۆمارکراوی کۆمپانیای مایکرۆسۆفتە .
بەپێی راگەیەندراوەکەی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لەکۆی ٤١ ملیار داھاتی کۆمپانیاکە نزیکەی ١٦ملیاری قازانجبوە و بەتەنھا بەشی کڵاودیش داھاتی ١٥ ملیار دۆلار بوە
کۆمپانیای مایکرۆسۆفت جگە لە دروستکردنی پارچەی کۆمپیوتەر و دانانی بەرنامەی کۆمپیوتەر کۆمەڵێک خزمەتگوزاری تر پێشکەش دەکات وەک تۆڕی کۆمەڵایەتی لینکدئین کە داھاتی لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بە ڕێژەی ٢٣% بەرزبۆتەوە.