لەسایلۆی ھەولێر چەکی بانکی گەنمی جوتیاران دابەش دەکرێت
کوردسات نیوز
١ی حوزەیرانی ٢٠٢١
٤٨٣
بەپێی راگەیەندراوەکەی سایلۆی ھەولێر چەکی گەنمەکان بۆ ئەو جوتیارانەیە کە لەمانگەکانی ٥ و ٦ و ٧ ی ٢٠١٦ گەنمیان رادەستی ئەو سایلۆیە کردووە لە ناوچەکانی (کۆیە و گردەڕەشە و ھەولێر و شەمامک و مەخمور).
دابەشکردنی چەکی بانکی گەنمی جوتیاران لە کاتێکدایە زیاتر لە ٥ ساڵ تێپەڕیوە بەسەر فرۆشتنی گەنمی جوتیاراندا و، مانگی رابردوو وەزارەتی بازرگانی عێراق رەزامەندی نیشاندا نیوەی پارەی گەنمی جوتیارانی ھەرێم رەوانەی ھەولێر بکات.