سەرۆککۆمار

لەگەڵ گەیشتنی بۆ کامپەکە، سەرۆک کۆمار کۆبونەوەیەکی لەگەڵ وەزیری کۆچ و کۆچبەران و  پارێزگاری دھۆک و دەستەی بەڕێوەبردنی کامپەکە سازکرد بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربون لە بارودۆخی ئاوارەکان و ئەو کێشانەی کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.

 ھەر لە میانی سەردانەکەیدا، سەرۆک کۆمار چاویکەوت بە ژمارەیەک خێزانی ئاوارەی ئێزیدی و گوێی لە داواکارییەکانیان گرت، جەختی کردەوە کە لەگەڵ دەزگا حکومییەکاندا قسە دەکات بۆ  چارەسەرکردنی ئەو کێشە و ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، ھەروەھا ھەماھەنگی دەکات لە ڕێگەی کاری ھاوبەش لەگەڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ کەمکردنەوی ئازار و نەھامەتیەکانی ئاوارەکانی ناو کامپ و تەواوی کامپەکانی تر.

 سەرۆک کۆمار جەختیشی کردەوە لەسەر پێویستی کارکردن بۆ رەواندنەوەی ئەوە ئازار ونەھامەتیانەی، کە پێکھاتە جیاکانی عێراق لەسەر دەستی  تیرۆری ترسنۆکانەی داعش رووبەروی بوەنەوە کە مەرامیان بو ئاشتیی کۆمەڵایەتی ومەدەنی  بشێوێنن، دوپاتیشی کردەوە لەسەر گرنگی دەستەبەرکردنی ئاشتیی مەدەنی و کۆمەڵایەتی و بەدیھێنانی ئۆقرەیی و سەقامگیری بۆ تەواوی ئاوارەکان تاکو بتوانن بگەڕینەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و بە شار و شارۆچکەکانیان شاد ببنەوە و بە شکۆمەندییەوە بژین.

ھەر لە درێژەی قسەکانیدا سەرۆک کۆمار تەئکیدی کردەوە لە سەر پێویستی ھەماھەنگی ھەوڵە نیشتمانییەکان لە پێناو تێپەڕاندنی ھەموو ئەو ئاستەنگانەی کە ڕێگری لە گەڕانەوەی ئاوارەکان دەکەن بۆ شار و زێدی خۆیان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق، سەردانی شاری ھەولێر دەکات، کە ئەوە دەبێتە یەکەمین سەردانی د.لەتیف رەشید بۆ ھەولێر لە دوای ھەڵبژاردنی بە سەرۆک کۆماری عێراق.

بە پێی زانیارییەکان سەرۆک کۆماری عێراق لە ھەولێر چاوی بە ژمارەیەک بەرپرسی حکومی و حزبی دەکەوێت و دواین پێشھاتەکانی رەوشی سیاسیی عێراق و ھەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکەن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پێش نیوەڕی ئەمڕۆ، د. لەتیف رەشید بە سەردانێک گەیشتە ھەولێر و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێم کۆبووەوە و جەختیان لە گرنگی "گفتوگۆی بنیاتنەر" بۆ چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی ناوەند و حکومەتی ھەرێم بەپێی دەستوور کردەوە، بەشێوەیەک کە مافی ھەموو ھاووڵاتییان مسۆگەر بکات.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک کۆمار ھیوای خواست بە ھاوکاریی ھەموو ھێز و لایەنە سیاسییەکانی عێراق، بتوانن پێکەوە و بەپێی دەستوور کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ھەولێر و بەغداد و کێشەکانی تر بکەن، لە بەرامبەردا نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، چاوەڕوانییان ھەیە سەرۆک کۆمار رۆڵ ببینێت لە چارەسەرکردنی کێشەکان و ھەموو ئامادەیی و پشتگیرییەکی ھەرێمیش بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ بەغداد و پێکەوەکارکردن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی دووپاتکردووەتەوە.

ھەروەھا سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ سەرۆکی پارتی کۆبووەوە و ھەردوولا پاڵپشتیی خۆیان بۆ حکوومەتی عێراق و جێبەجێکردنی بەرنامەکەی دووپاتکردەوە و جەختیانکردەوە لە چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دیالۆگ و دوور لە زمانی ھەڕەشە.

دواتریش د. لەتیف رەشید لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت کۆبووەوە و لە ئێستاشدا لەگەڵ د. رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە باڵەخانەی پەرلەمان لە کۆبوونەوەدایە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە:

"جەنابی سەرۆک"

بە بۆنەی ھە ڵبژاردنتان وەک سەرۆک کۆماری عێراق، خۆشحاڵم گەرمترین پیرۆزبایی خۆمتان ئاراستە بکەم.  پەیوەندی پتەوی نێوان ھەردوو وڵات بەردەوامە و ئەو  پەیوەندییەش بەلای شانشینی یەکگرتووەوە گرنگییەکی زۆری ھەیە .

خۆشحاڵم کە درێژەبدەین بە پتەوترکردنی پەیوەندیی دۆستانەی نێوانمان، ھەروەھا برەودان بە  ئەو ھاریکارییە بەھێزەی کە لە نێوان ھەردوو وڵاتدایە، ھیوای باشی بۆ بەڕێزتان و گەلی عێراق دەخوازم.
 شا چارڵزی سێیەم

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆک کۆمار میانی بەشداریکردنی لە دیداری بەحرلعلوم بۆ دیالۆگ لە بەغداد، سوپاسی حکومەتی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی کرد بۆ گرنگیدانیان بە ئاسایشی ئاو و ئامادەیی خۆی و سەرۆکایەتی کۆماری پیشاندا بۆ پشتیوانیکردنی ھەر چالاکییەکی تایبەت بە کێشەی کەمی ئاو و باشترکردنی رەوشی ئاو لە عێراق.

وتیشی، پێویستە بایەخدان بە کێشەی کەمی ئاو لە وڵاتدا کاری لە پێشینە بێت و چارەسەری واقعی بۆ بدۆزرێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.لەتیف رەشید، پەیامێکی لەبارەی تەقینەوەکەی بەغداد بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بە گرنگیەوە بەدواداچوون بۆ ئەنجامەکانی تەقینەوەی تانکەرێک لە گەڕەکی بنووکی شاری بەغداد دەکەن، کە قوربانی و زیانی لێکەوتەوە.

وتیشی، ھیوادارن ھاووڵاتیان ھاوکاریی ھەوڵەکانی پۆلیس و بەرگریی شارستانی بکەن و جەخت دەکەینەوە لایەنی پەیوەندیدار لێکۆڵینەوەی ورد لە رووداوەکە بکات و کەمتەرخەمەکانی رووداوەکە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت، ھیوای چاکبوونەوەشی بۆ بریندارەکان خواست.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە میانی دیدارەکەدا باڵیۆزی ڕوسیا پەیامێکی نووسراوی ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕووسیا بە سەرۆک کۆمار گەیاند کە لە پەیامەکەدا پیرۆزبایی لێکردووە بەبۆنەی ھەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆماری عێراق، ھەروەھا تەئکیدیشی کردووەتەوە لەسەر ویستی خۆی بۆ بەھێزکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات.

لەلای خۆیەوە د.لەتیف جەمال رەشید لە رێی باڵیۆزەوە سڵاو و پێزانینی خۆی گەیاند بە سەرۆکی ڕوسیا و دوپاتیکردەوە لە ویستی عێراق بۆ  پتەوکردنی پەیوەندی دۆستانە و دووقۆڵی لە ھەردوو وڵات ، ھەروەھا کارکردن بۆ فراوانکردنی ئەو پەیوەندیانە لە بوارە جیاجیاکاندا بە شێوەیەک کە بەرژەوەندی ھەردوو وڵات و گەل بەدیبھێنێت .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک کۆمار بڵاویکردەوە، ئەمرۆ  د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆمار لە کۆشکی سەلام چاوی کەوت بە بلقاسم مەحمودی باڵیۆزی جەزائیر لە بەغداد، لە دیدارێکدا باڵیۆزی جەزائیر نامەیەکی پیرۆزبایی عەبدولمەجید تەبون سەرۆکی وڵاتەکەی رادەستی سەرۆک کۆمار کرد بەبۆنەی ھەڵبژاردنی بە سەرۆک کۆماری عێراق و ھیوای سەرکەوتنی بۆخواست لە بەدیھێنانی ئەوەی عێراقییەکان چاوەڕیی دەکەن لە سەقامگیری و پێشکەوتن .

ھەر ئەمرۆ سەرۆک کۆمار چاوی کەوت بە عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی ، لەدیدارێکدا حەکیم پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆمار کرد بەبۆنەی ھەڵبژاردنی بە سەرۆک کۆمارو ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا.

ھەر لە کۆشکی سەلام سەرۆک کۆمار چاوی کەوت بە کریستیان ریچەر یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان و سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەی نەتەوەیەکگرتوەکان  بۆ بەھێزکردنی لێپرسینەوە لە تاوانەکانی گروپی تیرۆریستی داعش (یونیتاد).

لە دیدارێکدا  یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە سەرۆک کۆمار کردوو ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە خزمەتکردنی گەلی عێراق و بەدیھێنانی سەقامگیری و پێشکەوتن، جەختیشیکردەوە لەسەر سوربوونی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ بەھێزکردنی ھەماھەنگی لەگەڵ عێراق و پشتیوانیکردنی ھەموو ھەوڵێک بۆ لێپرسینەوە تاوانی تیرۆریستانی داعش و کارکردن بۆ بەڵگەکردنیان.

لە دیدارێکی تریشدا سەرۆک کۆمار چاوی کەوت مارک برایسۆن ریچاردسۆن باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغداد، سەرۆک کۆمار جەختی کردەوە لەسەر گرنگی بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکان و فراوانکردنی رووبەریھەماھەنگی دوو قۆڵی کە خزمەت بەخواستەکانی ھەردوو وڵات بکات لە پەرەوپێشچوون و گەشەکردن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی، لە ھەموو لایەنەکان و نەتەوەکان و حزبە عێراقییەکان نزیکە، سەرۆک کۆمار دەبێت سەرۆکێک بێت بۆ ھەموو عێراقییەکان و نابێت لایەنگری ھیچ لایەنێک بێت. 


ئاشکراشیکرد، ئامانجی سەرەکی لە خۆکاندیدکردنی بۆ ئەوەیە لێکنزیکبوونەوە ھەبێت لەنێوان لایەنەکان و لە توانایدایە ھەموو لایەنە سیاسییەکان کۆبکاتەوە و لێکتێگەیشتن بکرێت.


د.لەتیف رەشید راشیگەیاند، پۆستە حکومییەکان لە پێناو خزمەتکردنی خەڵکە و عێراق پێویستی بە حکومەتێکی بەھێزە کە نوێنەرایەتی ھەموو لایەنەکان بێت.


جەختیکردەوە، پێویستیان بە دامەزراوەی گرنگ ھەیە بۆ بەرژەوەندی ھاوڵاتیان و پێویستە بە زووترین کات خزمەتگوزاری تەندروستی و پەروەردەیی و ئەمنی پێشکەش بکەن و بەڵێن دەدات زۆرترین ھەوڵبدات لە پێناو کارکردن لەگەڵ حکومەت و دامەزراوەکان و کاربکات بۆ خۆشگوزەرانی ھاوڵاتیان. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"عەبدولەتیف جەمال رەشید" لە دایکبووی ساڵی ١٩٤٤ە لە سلێمانی و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانکۆی "لیڤەرپوڵ" بەدەستھێناوە و لە زانکۆی "مانچستەر" لە ساڵی ١٩٧٦ ماستەر و دکتۆرای ھێناوە. 


لە ساڵی ٢٠٠٣ تا ٢٠١٠ وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق بووە، ھاوکات راوێژکاری پێشکەوتووی سەرۆک کۆماری عێراقە و ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی کۆنگرەی نیشتمانی عێراقی بووە، ساڵی ١٩٨٦ لە بەریتانیا نوێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان بووە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...101112