سەرۆک کۆمار داوا دەکات کێشەی کەمی ئاو لە عێراق چارەسەر بکرێت
٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
١٬٤٠٩
سەرۆک کۆمار میانی بەشداریکردنی لە دیداری بەحرلعلوم بۆ دیالۆگ لە بەغداد، سوپاسی حکومەتی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی کرد بۆ گرنگیدانیان بە ئاسایشی ئاو و ئامادەیی خۆی و سەرۆکایەتی کۆماری پیشاندا بۆ پشتیوانیکردنی ھەر چالاکییەکی تایبەت بە کێشەی کەمی ئاو و باشترکردنی رەوشی ئاو لە عێراق.
وتیشی، پێویستە بایەخدان بە کێشەی کەمی ئاو لە وڵاتدا کاری لە پێشینە بێت و چارەسەری واقعی بۆ بدۆزرێتەوە.