لە میانی دیدارەکەدا باڵیۆزی ڕوسیا پەیامێکی نووسراوی ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕووسیا بە سەرۆک کۆمار گەیاند کە لە پەیامەکەدا پیرۆزبایی لێکردووە بەبۆنەی ھەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆماری عێراق، ھەروەھا تەئکیدیشی کردووەتەوە لەسەر ویستی خۆی بۆ بەھێزکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات.

لەلای خۆیەوە د.لەتیف جەمال رەشید لە رێی باڵیۆزەوە سڵاو و پێزانینی خۆی گەیاند بە سەرۆکی ڕوسیا و دوپاتیکردەوە لە ویستی عێراق بۆ  پتەوکردنی پەیوەندی دۆستانە و دووقۆڵی لە ھەردوو وڵات ، ھەروەھا کارکردن بۆ فراوانکردنی ئەو پەیوەندیانە لە بوارە جیاجیاکاندا بە شێوەیەک کە بەرژەوەندی ھەردوو وڵات و گەل بەدیبھێنێت .