پاشای بەریتانیا بۆ سەرۆک کۆمار:داواکارم درێژە بدەین بە بەھێزکردنی ئەو ھەماھەنگییە لە نێوانماندایە
کوردسات نیوز
٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
٣٦٠
دەقی پەیامەکە:
"جەنابی سەرۆک"
بە بۆنەی ھە ڵبژاردنتان وەک سەرۆک کۆماری عێراق، خۆشحاڵم گەرمترین پیرۆزبایی خۆمتان ئاراستە بکەم. پەیوەندی پتەوی نێوان ھەردوو وڵات بەردەوامە و ئەو پەیوەندییەش بەلای شانشینی یەکگرتووەوە گرنگییەکی زۆری ھەیە .
خۆشحاڵم کە درێژەبدەین بە پتەوترکردنی پەیوەندیی دۆستانەی نێوانمان، ھەروەھا برەودان بە ئەو ھاریکارییە بەھێزەی کە لە نێوان ھەردوو وڵاتدایە، ھیوای باشی بۆ بەڕێزتان و گەلی عێراق دەخوازم.
شا چارڵزی سێیەم