لە پاڵ ھەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەخت، لە ئێستادا نوێترین سیناریۆ کە باس دەکرێت بریتییە لە ھێشتنەوەی حکومەتەکەی "مستەفا کازمی" سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەگەڵ ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە تەواوی وەزارەتەکاندا و زیادکردنی دەسەڵاتەکانی لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵییەوە.
ئەو سیناریۆیە ئەگەرچی بە شێوەی رەسمی لە دانوستانی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق باس نەکراوە، بەڵام بە ئاماژەیەک دادەنرێت بۆ ئاڵۆزتربوونی قەیرانی سیاسی عێراق و لێکتێنەگەیشتن لەسەر پێکھێنانی حکومەت.
عەلی فەتلاوی ئەندامی چوارچێوەی ھەماھەنگی رایگەیاندووە، پلانی ھێشتنەوەی حکومەتەکەی کازمی لەگەڵ گۆڕانکاری فراوان لە وەزارەتەکاندا یەکێکە لە بژاردەکانی بەردەم ھاوپەیمانی سێ قۆڵی، کە ئەو بابەتە لای چوارچێوەی ھەماھەنگی رەتدەکرێتەوە چونکە دژی گەلی عێراق و بەشێکی زۆری لایەنە سیاسییەکانە.
وتیشی، ھێشتنەوەی حکومەتەکەی کازمی و زیادکردنی دەسەڵاتەکانی خزمەت بە سەرجەم لایەنەکانی ھاوپەیمانی سێ قۆڵی دەکات، کازمیش تەواوی جومگەکانی دەوڵەت پێشکەشی ئەو سێ لایەنە دەکات و ئەوەش نابێت قبوڵ بکرێت و لێی بێدەنگ بن.
یاسر وەتوت پەرلەمانتاری سەربەخۆش لەسەر ئەو سیناریۆیە رایگەیاندووە، ھێشتنەوەی حکومەتەکەی کازمی قەیرانەکان چارەسەر ناکات، بەڵکو قوڵتری دەکاتەوە، چونکە ھیچ تەوافوقێک نە لە لایەن کوتلە سیاسییەکان و نە لە نێوان پەرلەمانتارە سەربەخۆکان لەبارەیەوە نییە.
ئیحسان شەمەری سەرۆکی ناوەندی ھزی سیاسیش رایگەیاندووە، پاڵپشتی دەستوری نییە بۆ ھێشتنەوەی حکومەتەکەی کازمی، چونکە حکومەتەکەی کاربەڕێکەرە و ئەو پێشنیازەش بۆ زیاترکردنی فشارەکانە لەسەر چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان.
لەلایەکی ترەوە، سەرکردەیەکی ھاوپەیمانی سەروەری دەڵێت، بەھۆی ئەو چەقبەستووە سیاسییەی دروستبووە، یەکێک لە بژاردەکان ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە."مەشعان جبوری" سەرکردە لە ھاوپەیمانی سەروەری دەڵێت، تێگەیشتنیان ھەیە بۆ ئەو قورساییەی دەکەوێتە سەر کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان و دەوڵەت، ئەگەر ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ بدات لەسەر ھەڵوەشاندنەوەی خۆی، وتیشی، بەھۆی پێکنەھێنانی حکومەت و چەقبەستویی سیاسی، ماوەیەکە قسە لەسەر ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت، بەڵام لێرەدا دەنگی شەقام گرنگە، کە بزانرێت رای چییە لەسەر ئەو ھەنگاوە.
بۆ وەرگرتنی کورسی سەرۆکایەتی لە فەڕەنسا کە ھەر پێنج ساڵ جارێک بەڕێوەدەچێت، ١٢ کاندید رکابەری دەکەن، کە ٨ یان پیاو و ٤یان ژنن، بەپێی راپرسییەکان تەنھا ٦یان دیارترین و بەھێزترین رکابەرن، کە سیانیان سەر بە راستڕەوی سیاسین و دووانیان سەر بە چەپڕەوە توندڕەوەکانن و شەشەمیشیان "ئیمانوێل ماکرۆن" سەرۆکی ئێستای فەڕەنسایە کە میانڕەوە و لە مانگی ئایاری ساڵی ٢٠١٧ەوە لەدەسەڵاتدایە.
ئەگەر ھیچ کام لە کاندیدەکان نەیانتوانی زۆرینەی دەنگەکان لە خولی یەکەمدا بەدەست بھێنن، ئەوا ئەو دوو کاندیدەی زۆرترین دەنگیان پێدراوە دەچنە خولی دووەمی ھەڵبژاردنەوە و ٢٤ی ئەم مانگە خولی دووەم ئەنجام دەدرێت.
بەپێی راپرسییەکان، "ئیمانوێل ماکرۆن"ی میانڕەو، لەگەڵ "مارێن لوپێن" کاندید پارتی بەرەی نیشتمانی راستڕەوی توندڕەو و "جان لوک میلونشون" کاندیدی چەپڕەوی رادیکالی لە دیارترین کاندیدەکانن، پێشبینییەکانیش بەو ئاڕاستەیەن، "ماکرۆن" و "لوپێن" بچنە خولی دووەمی پڕۆسەکەوە.
بە وتەی چاودێران، "مارین لوپێن" دەزانێت چۆن دەرفەتەکان بقۆزێتەوە و تەرکیزی خستۆتەسەر ئەو بابەتانەی ھاووڵاتی فەڕەنسی گرنگی پێدەدەن، وەک گوزەرانی خەڵک و توانای کڕین و نرخی وزە. ھەروەھا غیابی کاندیدی بەھێز لە پارتی کۆماری و ئیشتراکی ھاوکار بووە بۆ ئەوەی "لوپێن" ببێتە بەھێزترین رکابەر لە بەرامبەر "ماکرۆن".
ھەر سێ کاندیدەکەی راستڕەوەکان دژایەتییەکی زۆر بەرامبەر موسڵمانان و کۆچبەران دەردەبڕن، ھاوکات "ماکرۆن"یش لە ماوەی رابردوودا چەندین یاسای دژی موسڵمانان دەرکرد و تۆمەتبار کراوە بە بە ئامانجکردنی موسڵمانەکان و کۆت و بەندکردنی ژیانیان.
ئەوەش لە کاتێکدایە موسوڵمانان ژمارەیان ٥.٧ ملیۆن کەسە و ٨.٨%ی دانیشتووانی فەڕەنسا پێکدەھێنن. بەپێی پێشبینییەکانیش، چاوەڕوان دەکرێت رێژەی بەشداریکردن لە دەنگداندا زۆر کەم بێت، چونکە بەپێی راپرسییەک کە دامەزراوەی "ئبسوس" ئەنجامیداوە، زیاتر لە ٣٠%ی دەنگدەران پلانیان ھەیە بەشداری دەنگدان نەکەن، بەوەش کەمترین کەس لەم ھەڵبژاردنەدا دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان، ئەوەش بەھۆی ئەوەی کاندیدەکان پلان و پڕۆگرامی نوێیان بۆ وڵاتەکە نییە.
١٢ کاندید بۆ وەرگرتنی کورسی سەرۆکایەتی رکابەری دەکەن، ٨ یان پیاو و ٤یان ژنن، سیانیان سەر بە راستڕەوی سیاسین و دووانیان سەر بە چەپڕەوە توندڕەوەکانن و یەکێکی تریان "ئیمانوێل ماکرۆن" سەرۆکی ئێستای فەڕەنسایە کە لە ناوەڕاستی ھەردوو رەوتەکەدایە و ھەوڵی راکێشانی دەنگدەرانی راستڕەو و چەپڕەو دەدات.
لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی فەڕەنسا، ٤٨ ملیۆن و ٧٠٠ ھەزار کەس مافی دەنگدانیان ھەیە، ئەگەر ھیچ کام لە کاندیدەکان نەیانتوانی زۆرینەی دەنگەکان لە خولی یەکەمدا بەدەست بھێنن، ئەوا ئەو دوو کاندیدەی زۆرترین دەنگیان پێدراوە دەچنە خولی دووەمی ھەڵبژاردنەوە و ٢٤ی ئەم مانگە خولی دووەم ئەنجام دەدرێت.
لە مانگی نیسانی ساڵی ١٩٩١، فەڕەنسا دەستی باڵای ھەبوو لە دانانی پڕۆژە بڕیاری راگەیاندنی ناوچەی ئارام و دروستکردنی ناوچەی دژەفرین لە کوردستان، کە راگرتنی ھێرشەکانی رژێمی بەعس بۆ سەر گەلی کورد لێکەوتەوە.
فەرنسا یەکێک بوو لەو وڵاتانەی لە نیسانی ساڵی ٢٠٠٣ بەشدار بوو لە پڕۆسەی ئازادیی عێراق و رووخانی رژێمی بەعس، کە دوای ئەو پڕۆسەیە و دروستبوونی حکوومەتی نوێ لە عێراق، پەیوەندییەکانی فەڕەنسا لەگەڵ ھەرێمی کوردستان و گەلی کورد، گەشەیانکرد و چوونە قۆناغێکی نوێ.
ساڵی ٢٠١٤، کە گروپی تیرۆریستی داعش سەریھەڵدا، ھاوپەیمانیەکی نێودەوڵەتیی دژی داعش بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا راگەیاندرا و فەڕەنسا بەشدارییەکی کارای لە ھاوپەیمانییەکەدا کرد، بەجۆرێک پاریس بە ١٦ فڕۆکەی جەنگی و ناردنی گەشتیگەلی شارل دیگۆل بە ١٢ فڕۆکەوە بۆ ئاوەکانی کەنداو، لەگەڵ ناردنی دەیان راوێژکار و راھێنەری سەربازیی بۆ ھەولێر بۆ مەشقکردن بە ھێزەکانی پێشمەرگە، بەشداری شەڕی لە دژی داعش کرد.
ساڵی ٢٠١٧ و دوای ریفراندۆمی سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستان، فەڕەنسا دژی پڕۆسەکە بوو، بەڵام لە دوای گەمارۆکانی سەر ھەرێم لە لایەن حکوومەتی عێراقەوە، فەڕەنسا یەکەم وڵات بوو دەرگای بە رووی ھەرێمی کوردستاندا کردەوە.
جگەلەوەش ھەرێمی کوردستان و فەڕەنسا پەیوەندییەکی دیبلۆماسی بەھێزیان ھەیە و فەڕەنسا کونسوڵخانەی لە ھەولێر ھەیە و بۆ یەکەمجاریش لە ١ی ئازاری ٢٠٠١، نوێنەرایەتیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە پاریس کرایەوە، لە چوارچێوەی پەیوەندییە دیبلۆماسیەکانی ھەرێمی کوردستان و فەڕەنسا، فرانسۆ ئۆلاند سەرۆکی پێشووی فەڕەنسا دوو جار لە مانگی ئەیلوولی ٢٠١٤ و کانوونی دووەمی ٢٠١٧، سەردانی ھەرێمی کوردستانی کرد، ساڵی رابردووش ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی ئەو وڵاتە و کاندیدی بەھێز بۆ بوونەوە بە سەرۆکی فەڕەنسا، سەردانی ھەرێمی کوردستانی کرد.
لە پەیوەندییەکانی کورد و فەڕەنسادا، ژنێک ھەیە کە ناکرێت رۆڵی نادیدە بگیرێت، ئەویش دانیال میتەرانە کە بە دایکی کورد ناودەبرێت و لەگەڵ فرانسوا میتەرانی ھاوسەری و سەرۆکی پێشووی فەڕەنسا، ھاوکارییەکی زۆری گەلی کورد و دۆزی کوردیان کردووە و لە ساڵی ١٩٩٢دا سەردانی کوردستانی کردووە.
بەپێی ھەڵسەنگاندنەکان، لەسەرەتای بۆردوومانەکانی روسیاوە نزیکەی ٨٠% بۆ ٩٠%ی "ماریۆپوڵ" بە تەواوی وێران کراوە و ئێستاش زۆرینەی شەڕ لە دەوروبەری کارگەی "پۆڵا" لە بەشی پیشەسازی لەو شارە روودەدات، چونکە ھێشتا بە دەست ھێزەکانی ئۆکراینەوەیە.
بەپێی داتاکانی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێم، پارێزگای سلێمانی بەپێی ژمارەی دانیشتووانەکەی، دەبوو ٤٥.٧ی کۆی کورسییەکانی پەرلەمانی بۆ تەرخان بکرێت، بەڵام تەنھا ٣٦ کورسی بەرکەوتووە، لە بەرامبەردا پارێزگای دھۆک بەپێی ژمارەی دانیشتووانەکەی، دەبوو ٢٥.٨ی کۆی کورسییەکانی پەرلەمانی بەربکەوێت، بەڵام ٢٧ کورسی بەدەستھێناوە.