بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆمەڵایەتی کەرکوک لە بارەی زیادبوونی کێشە کۆمەڵایەتییەکان دەڵێت، بەشێک لە ھاووڵاتیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان پەنا بۆ یاسا نابەن و خۆیان یەکلای دەکەنەوە.
وتەبێژی پۆلیسی کەرکوکیش دەڵێت، نەبوونی یاسایەکی تایبەت بۆ سزادانی تۆمەتبارانی دۆسیەی کێشە کۆمەڵایەتییەکان، ڕێگرە لە بەردەم گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر تۆمەتباران.
لە پارێزگای نەینەوا ١٣ ملیۆن دۆنم زەوی کشتوکاڵی ھەیە و ساڵانە ٢٥٪ی گەنمی عێراقیان دابین دەکرد.
لێپرسراوانی یەکێتی لە سنوری ڕاپەڕین دەڵێن، دیداری یەکێتی دەرفەتێکی گرنگە بۆ نوێکردنەوە و ڕێکخستنەوەی ڕیزەکانی یەکێتی نیشتمانی و داڕشتنی سیاسەتێکی نوێ بۆ بەدیھێنانی داخوازییەکانی خەڵکی کوردستان.
ھەفتانە ۳٦ ھەزار لیتر بەنزین بۆ تەواوی برادۆست دابین دەکرێت، شۆفێرانیش بۆ وەرگرتنی بەنزینی عێراقی دەبێت ماوەیەکی زۆر نۆرە بگرن.
ھەدەپەش ھێشتا خۆی یەکلا نەکردووەتەوە دەنگ بە کێ دەدات و رایدەگەیەنێت، کورد دەنگ بەو کاندیدە دەدات کە بڕوای بە بنەما راگەیەندراوەکانیان ھەبێت و بەڵێنی جێبەجێکردنیان بدات.
کەسوکاری ئەنفالکراوان ڕایانگەیاند، چەند ساڵێکە داوا دەکەن ڕووفاتی قوربانییەکان بھێنرێتەوە و کەیسەکە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بە جینۆساید بناسێنرێت بەڵام تا ئێستا داواکارییەکانیان جێبەجێنەکراوە.