لە ئێستادا تەنھا ئەو خێزانانە بەشە خۆراکی مانگانەیان دەفرۆشنەوە کە دەرامەتیان باش و جێگیرە، بەڕێوەبەری بازرگانی خۆراکی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە" زۆرینەی ھاوڵاتیان بەشەخۆراکەکانیان وەردەگرن.
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ھەرێم بە کوردسات نیوزی رایگەیاند: حکومەتی عێراق بۆ ئەمساڵ نرخی ھەر تۆنێک گەنمی بە ٧٥٠ ھەزار دینار دیاریکردوەو ئەگەر نرخی گەنم لە بۆرسەو بازاڕەکانی جیھان لەوەی ئێستا زیاتر بەرزببێتەوە، نرخی وەرگرتنی گەنم لە جوتیارانی ناوخۆ بە رێژەی ٢٠% زیاد دەکات ، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ھەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد" بەڵێنیان لە بەغداد وەرگرتووە کە بۆ ئەمساڵ لەماوەی ١٠ رۆژدا سەرجەم پارەی گەنمی جوتیارانی ھەرێم خەرج بکات.
بەشێک لە دوکانداران و کاسبکارانی ناوچەکەش ھۆکاری ئەو جۆرە ڕووداوانە بۆ کەمتەرخەمی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی ھەولێر دەگەڕێننەوە و دەڵێن، شارەوانی ھەولێر نەیتوانیوە وەک پێویست شارەکە ڕێکبخاتەوە.
لە کاتێکدا لایەنی حکومیش دەڵێت ڕێگە نادەن بازاڕ قۆرخ بکرێت و ھەر کەسێک ئەو کارە بکات سزا دەدرێت.