ھۆشداریی دەدرێتە ئەو شۆفێرانەی سەرکێشی بە ئۆتۆمبێلەکانیان دەکەن
کوردسات نیوز
٧ی نیسانی ٢٠٢٢
کوردسات نیوز
٧ی نیسانی ٢٠٢٢
وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ پارەی موچەی مانگی شوبات خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتەکەیان و سبەینێش دەست بە دابەشکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم دەکەن.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بڕی 957 ملیار و 925 ملیۆن و 880 هەزار و 78 دینار بۆ موچەی مانگی شوبات خرایە سەر هەژماریی بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ پێنجشەممە، 13ی ئازار، دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی شوباتی موچەخۆران دەکەن و هەموو هەوڵێکیش دەدەن کە هەفتەی داهاتوو لیستی موچەی مانگی ئازار رەوانەی بەغدا بکەن.
وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەشی خستووەتە روو، لەدوای 10ی هەموو مانگێک راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە ئامادە دەکرێت، لەسەر ئەو بنەمایەش لەم رۆژانەدا راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی شوبات ئامادە دەکرێت، ئەوەش بەمەبەستی دیاریکردنی پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان و ناردنی بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لەنزیکترین کاتدا.
موچەخۆرانی هەرێم بە ریزبەندی لە ساڵی رابردووەوە دوو مانگ موچەکانیان دواکەوتووە، لەکاتێکدا دەبوو مانگی یەکی ئەمساڵ موچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو وەربگرن، بەڵام موچەی مانگی 1یان پێدرا و هێشتا چارەنووسی موچەی مانگی 12 دیاری نەکراوە. ئێستاش کە لە مانگی 3 دان، موچەی مانگی 2 وەردەگرن.
کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی راگەیاند و ئاماژەی بەوەکردووە، پلەکانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەکەن.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور و پلەکانی گەرما بە 1 بۆ 3 پلەی سیلیزی روو لە بەرزبوونەوە دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ پێنجشەممە، ئاسمان بە گشتى ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور ، هەروەها پلەکانی گەرما بە 2 بۆ 3 پلەی سیلیزی زیاتر بەرزدەبنەوە بەراورد بە ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 24 پلەى سیلیزى
سلێمانى: 22 پلەى سیلیزى
دهۆک: 24 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 24 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 21 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 25 پلەى سیلیزى
سۆران: 20 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 15 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 27 پلەى سیلیزى
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، تەنها لە دوێنێ 11ی ئازاردا، 138 هاووڵاتی مەدەنی لە چەند ناوچە کەناراوییەکانی سوریا، بە تەقەی راستەوخۆ کوژراون، کە چواریان منداڵن.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، تەنها لە دوێنێدا 139 هاووڵاتی مەدەنی بە تەقەی راستەوخۆی وەزارەتی بەرگری و ئاسایشی ناوخۆی سوریا و چەکداران کوژراون، کە چواریان منداڵن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە حەممای رۆژهەڵات پیاوێک ئەو مینانەی پێدا تەقیوەتەوە کە لە گرژییەکانی ئەم دوواییانەی سوریادا چێنراون و لە دۆما منداڵێک تەقەمەنی پێدا تەقیوەتەوە.
ئەو ئامارەی روانگەی سوری بڵاویکردووەتەوە بەم جۆرەیە:
-پارێزگای تەرتوس: 62 کەس لە بانیاس، نۆ کەس لە حەریسون، یەک کەس لە تەواحین.
-پارێزگای لازقیە: 44 کەس لە براشبوو کە سێ ژن و منداڵیکیان تێدایە، 15 کەس لە چەند شوێنێکی جیاوازی لازقیە، یەک کەس لە جەبلە.
-حەسەکە: منداڵێک بەهۆی تەقەی هەڕەمەکی ئاهەنگ گێڕان بۆ رێککەوتنی نێوان ئیدارەی خۆسەر و حکومەتی سوریا گیانی لەدەستدا.
-حەمما و ئیدلب: دوومنداڵ بەهۆی تەقەی هەڕەمەکی ئاهەنگ گێڕان بۆ رێککەوتنی نێوان ئیدارەی خۆسەر و حکومەتی سوریا گیانیان لەدەستدا.
-دێرەزوور: پیاوێک بەهۆی تەقەی هەڕەمەکی ئاهەنگ گێڕان بۆ رێککەوتنی نێوان ئیدارەی خۆسەر و حکومەتی سوریا گیانی لەدەستدا.
-حەلەب: دوو کەس بەهۆی تەقەی راستەوخۆی دوو چەکدارەوە لەبەردەم مزگەوتێکدا کوژران.