بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ھەرێم  بە کوردسات نیوزی رایگەیاند: حکومەتی عێراق بۆ ئەمساڵ نرخی ھەر تۆنێک گەنمی بە ٧٥٠ ھەزار دینار دیاریکردوەو ئەگەر نرخی گەنم لە بۆرسەو بازاڕەکانی جیھان لەوەی ئێستا زیاتر بەرزببێتەوە، نرخی وەرگرتنی گەنم لە جوتیارانی ناوخۆ بە رێژەی ٢٠% زیاد دەکات ، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ھەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد" بەڵێنیان لە بەغداد وەرگرتووە کە بۆ ئەمساڵ لەماوەی ١٠ رۆژدا سەرجەم پارەی گەنمی جوتیارانی ھەرێم خەرج بکات.