ڕاپۆرت

بێرنز لە وتەیەکدا کە لە پەیمانگای جۆرجیا بۆ تەکنەلۆژیا پێشکەشی کرد رایگەیاند، دەکرێت شکستەکانی سوپای روسیا لە ئۆکراین، پوتن و لێپرسراوانی روسیا  توشی بێھیوابوون بکات و پەنا بۆ بەکارھێنانی چەکی ئەتۆمی تەکتیکی، یاخود چەکی ئەتۆمی کەم ھێز بەرن.

 پێشترش سەرۆکایەتی روسیا ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە کە ئامادەکردنی ھێزە ئەتۆمییەکانی روسیا بۆ جەنگی ئۆکراین دورە و بیریش لە بەکارھێنانی چەکی ئەتۆمی ناکەنەوە، بەڵام ئەمریکا لەسەرەتای دەستپێکردنی جەنگەکەوە ھۆشداری داوە لە بەکارھێنانی چەکی ئەتۆمی لەلایەن روسیاوە.

بەڕێوەبەری ئاژانسی ھەواڵگری ناوەندی ئەمریکا دەشڵێت، ھەست بە نیگەرانیی دەکەن و خەمی گەورەی بایدن ھەڵگیرسانی جەنگی سێیەمی جیھانییە کە بەکارھێنانی چەکی ئەتۆمی لەلایەن روسیاوە ھۆکارێک دەبێت بۆ ھەڵگیرساندنی، ئاماژە بەوەش دەکات، پوتن جێی متمانە نییە و چاوەڕوانی ھەموو ھەڵوێستێکی لێدەکرێت، چونکە بە درێژایی ساڵانی رابردوو رقی لە خۆرئاوا ھەڵگرتووە و پێی وایە ئەمریکا لاوازبونی روسیای لە دوای ھەڵوەشاندنەوەی یەکێتی سۆڤیەت قۆستۆتەوە.

روسیا خاوەنی بڕێکی زۆر چەکی ئەتۆمی تەکتیکیە، ئەو جۆرە چەکە ھێزەکەی کەمترە لەو بۆمبەی ئەمریکا لە جەنگی دوەمی جیھانیدا ئاراستەی ھێرۆشیمای کرد. چەکە تەکتیکیەکان، چەکی ئەتۆمی بچوکن کە دەکرێت لە گۆڕەپانی شەڕدا بەکاربھێنرێن، دەشکرێت لە رێی گوللە ھاوەنەوە ئاراستەی ناوچەیەکی دیاریکراو بکرێن یاخود وەک مین بتەقێندرێنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 د. فوئاد مەعسوم یەکەم سەرۆک وەزیرانی ھەرێم لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٩٢ دەڵێت یەکێتی لەگەڵ ئەوەدایە ھەڵبژاردن فرە بازنەیی بێت بەڵام لە پێناو دوانەخستنی پرۆسەکە رازیبوە ھەڵبژاردن یەک بازنەیی بێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە مانگی ئابی ٢٠٢٠وە پارتی دیموکراتی کورستان بۆ کپکردنی ئازادی رادەربڕین، دەستیکردووە بە دەستگیرکردن و زیندانیکردن و سزادانی ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان و مامۆستایانی سنوری بادینان، لەم راپۆرتەدا ھۆکاری ئەو کارانە و چارەنوسی ھەموو زیندانیانی بادینان دەخەینەڕوو.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای پێنج ساڵ، ئیرەج مەسجیدی باڵیۆزی ئێران لە بەغداد کۆتایی بە کارەکانی دێت و عێراق بۆ "محەمەد کازم ئال سادق"ی جێگری جێدەھێڵێت، کە لەسەر باڵی ئیتڵاعات ھەژمار دەکرێت، ئال سادق کە لە نەجەف لە دایک بووە و زمانی عەرەبی-زاراوەی عێراقی بە باشیی دەزانێت، لە لایەن ئیبراھیم رەئیسی سەرۆک کۆمار و بە گڵۆپی سەوزی عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، بۆ پۆستی باڵیۆزی تاران لە بەغداد و بەڕێوەبردنی دۆسێی عێراق راسپێردراوە.

ئال سادق لە دوای ساڵی ٢٠٠٣وە بەرپرسی دۆسیەی ھەواڵگریی باڵیوێزخانەی ئێران بووە لە عێراق و دوو ساڵیشە جێگری ئیرەج مەسجیدی باڵیۆزی ئێرانە لە بەغداد و دۆستێکی نزیکی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدرە، دانانیشی لە جێگەی ئیرەج مەسجیدی وەک بالیوێزی ئێران، رۆڵی دەبێت لە لێکنزیکردنەوە و رێککەوتنی سەدر و چوارچێوەی ھەماھەنگی و پێکھێنانی حکوومەتی نوێ لە عێراق.

دوورخستنەوەی مەسجیدی و دانانی ئال سادق یەکەم ھەنگاوە لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکانی ئێراندایە، بە تایبەت کە لە دوای رووخانی رژێمی بەعسەوە دۆسێی عێراق لە لایەن سوپای پاسداران و قاسم سولەیمانیەوە ئیدارەدراوە، بەڵام دوای کوژرانی سولەیمانی، ئیسماعیل قائانی سەرکەوتوونەبوو لە بەڕێوەبردنی دۆسێیەکە و دواین ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش، کە ھێزە سیاسیەکانی نزیک لە تاران دووچاری شکستی گەورە بوون، گورزێکی تر بوو لە ھەژموونی ئێران لە عێراق.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دروستکردنی ئەو بینایە تێچووەکەی زیاتر لە ٥٥٠ ملیۆن دینارە و لەسەر ئەرکی مەکتەبی ئیدارە و درایی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جێبەجێ دەکرێت. ھاوکات لەسەر بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی نۆژەنکردنەوەی ھەردوو بینای بەشەناوخۆیی کوڕان و کچان لە خانەقین دەستپێکردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 بە پێی زانیارییەکان بەھۆی ھێرشەکانی سوپای تورکیاوە تا ئێستا ٣٣ ھاوڵاتی سنووری قەزای ئامێدی شەھید بوون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لایەنە سیاسییەکانی ھاوپەیمانەکانی ئێران لە عێراق رەخنەی توند ئاڕاستەی ئەو پڕۆژەیە دەکەن و رایدەگەیەنن پەنا دەبەنەبەر دادگای باڵای فیدراڵی بۆ راگرتنی پڕۆژەی بۆری نەوتی بەسرە_عەقەبە دەڵێن حکومەتی ئێستا  عێراق کاربەڕێکەر دەسەڵاتی ئەنجامدانی پڕۆژەیەکی لەو جۆرەی نییە. 

"نوری مالکی" سەرکردە لە ھاوپەیمانی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەش لەسەر ئەو پڕۆژەیە وتبووی، ھەنگاونان بەرەو جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیە پێشێلکردنی دەستورە و پێچەوانەی یاسایە و پێویستی بە دادگای فیدراڵییە بۆ وەستاندنی. 

"ئەحمەد موسەوی" ئەندامی چوارچێوەی ھەماھەنگ پێی وایە، پڕۆژەکە سەرەتایەکە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل، بۆیە رێگە بە ئەنجامدانی نادەن، لە رۆژانی داھاتووشدا جموجۆڵیان دەبێت و لەڕێی دادگای فیدراڵییەوە ھەوڵی راگرتنی دەدەن. 

لێپرسراوێکیش لە ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاندووە، ئەو ناڕەزایەتیانە تەنیا سیاسییە و پەیوەندی بە نیگەرانی ئێرانەوەیە لەسەر پڕۆژەکە ، چونکە ئەو پڕۆژەیە زۆر گرنگە بۆ عێراق و لە گرێ کوێرەی دەروازە سنوردارەکان رزگای دەکات.

بە وتەی پسپۆڕان و شارەزایانی عێراقی، ئەو پڕۆژەیە لەگەڵ ئوردن بۆ یەکەمین جار لە ٩ی نیسانی ساڵی ٢٠١٣ لە نێوان حکومەتی مالکی و ئوردنی راگەیەندراوە، بەڵام ھاتنی داعش پڕۆژەکەی لە کارخست. 

جارێکی تریش لە ساڵی ٢٠١٧ و لە حکومەتەکەی"حەیدەر عەبادی" ھێنرایەوە بەر باس و لیژنەیەکی وەزارەتی نەوت بۆ ئەو مەبەستە پێکھێندرا. لە ساڵی رابردووشدا حکومەتەکەی "مستەفا کازمی" لە پەراوێزی لوتکەی سێ قۆڵی لەگەڵ ئوردن و میسر، تەئکید کرایەوە لە ھەنگاونان بۆ جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیە، وەک یەکێک لە ھێڵە ستراتیژییەکانی وزە بۆ عێراق. بەپێی پڕۆژەکە، بۆرییەک بە درێژی ھەزار و ٦٦٥ کیلۆمەتر لە کێڵگەی بەسرە لە باشوری عێراق بەرەو بەندەری عەقەبەی ئوردن رادەکێشرێت. 

تێچووەکەی لەنێوان ٧ بۆ ٩ ملیار دۆلاردایە و عێراق ھیچ بڕە پارەیەک نادات ، چونکە پڕۆژەکە لەڕێی وەبرھێنانەوە دەکرێت، ماوەی ٢٠ بۆ ٢٥ ساڵیشی بۆ دیاری کراوە. 

لە سەرەتادا ئەو پڕۆژەیە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت ھەناردە دەکات، ھەروەھا عێراق ماف دەدات بە ئوردن بۆ کڕینی ١٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا بە نرخێکی کەمتر لە نرخی نەوت لە جیھاندا. 

لەو رێیەشەوە عێراق دەتوانێت توانای ھەناردەی نەوتی بگەیەنێتە زیاتر لە ٥ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا و دەبێتەوە دیارترین وڵاتانی ھەناردەکاری نەوت لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست، کەلە ئێستادا تەنھا ٣.٦ ملیۆن بەرمیل نەوت ھەناردە دەکات. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەندامێکی پێشووی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانیش بە کوردسات نیوزی وت، بەغداد پێداگرە لەسەر دامەزراندنی کۆمپانیایەکی ناوخۆیی بۆ بەڕێوەبردنی داھاتی نەوتی ھەرێمی کوردستان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...6768697071...74