"فەیسەڵ نائلی" ئەندامی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، لە ماوەیەکی نزیکدا ئەنجامی ئەرێنی لە نێوان ھاوپەیمانی سێ قۆڵی و چوارچێوەی ھەماھەنگی دێتە ئاراوە، وتیشی یەکلاکردنەوەی ھاوپەیمانەکان و سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران پەیوەستە بە کاتەوە، بەھۆی ئەو دانوستان و کۆبوونەوە باشانەشی دەکرێن، بەر لە جەژن چارەسەرێک بۆ قەیرانی سیاسی عێراق دەدۆزرێتەوە.
ئەو ئەندامەی دەوڵەتی یاسا راشیگەیاند، چوارچێوەی ھەماھەنگی دەستپێشخەرییەکی ٩ خاڵی پێشکەش کردووە بۆ چارەسەرکردنی رەوشی سیاسی و بەدیھێنانی ھاوبەشی راستەقینە و تەوافوق بە بەشداری ھەمووان، وتیشی خاڵەکانی دەستپێشخەرییەکە ریشەیین و چەندین پرسی گرنگ چارەسەر دەکات و بیروڕاکان لە یەک نزیک دەکاتەوە و ئەنجامەکەی رێککەوتن دەبێت.
ھاوکات "غەسان ئەبوڕەغیف" ئەندامی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، عێراق پێویستی بە حکومەتێکی دەستوریی ھەیە بۆ ئەوەی بڕیاری گرنگ لەپێناو گەلدا بدات لە گرنگترینیان بودجە، وتیشی حکومەت زۆرینە بێت یان تەوافوقی دەبێت ھەموو لایەنە سیاسییەکان رێکبکەون بۆ پێکھێنانی و لە قۆناغی داھاتووشدا پێشکەوتن لە نێوان ھێزە سیاسییەکان دروست دەبێت.
بە وتەی شیکەرەوانی سیاسیش، کوتلە سیاسییەکان لە عێراق چاوەڕێی دەستپێشخەرییەکی رەوتی حیکمەن، بەپێی ئەو زانیارییانەشی دزەی پێکراوە، دەستپێشخەرییەکە بۆ دروستکردنی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانییە و بەشێکیشیانە ببنە ئۆپۆزسیۆن.
چوارچێوەی ھەماھەنگیش لایەنێکی سەرەکی ئەو دەستپێشخەرییە دەبێت، بەوەش چوارچێوە بە وردی ئەو دەستێپخەرییە تاوتوێ دەکات، تاوەکو بەشداری کردنی لە پڕۆسەی سیاسی و حکومەتی نوێ پێگەکەی لە دەوڵەت و ناو حکومەت بزانێت.
پارێزەری ئەو کەیسەش دەڵێت، دەستگیراوانی شیلادزێ مانگرتنیان تا مردن ڕاگەیاندووە و ترسی ئەوە ھەیە دوو لەوان گیان لە دەست بدەن.
ڕاشیدەگەیەنێت، لە دادگا سکاڵای تۆمارکردبوو و کەیسەکە لە بەرژەوەندی ئەو یەکلایی بووەتەوە بەڵام ئەنجومەنی شورا بە زۆرینەی دەنگ کەیسەکەی لە بەرژەوەندی سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەدین تەواو کرد، بۆیە جارێکی دیکە دەست بە تۆمارکردنی سکاڵا دەکاتەوە.
جوتیارانی خورماتووش دەڵێن، جگە لە کەمی بارانبارین و مەترسییەکانی وشکەساڵی، خۆڵبارینی ھەفتەی ڕابردوو زیانی زۆری پێگەیاندوون.