نەبوونی خزمەتگوزاریی دانیشتوانی شارۆچکەی مسێرکی سەر بە قەزای سێمێڵی نیگەران کردووە
١٧ی نیسانی ٢٠٢٢
١٧ی نیسانی ٢٠٢٢
پەیامنێری کوردسات نیوز باسی لەوە کرد، بڕیارە رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەی هەفتەی داهاتوو موچەی مانگی دووی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت.
پەیامنێری کوردسات نیوز ئەوەی خستە روو، بڕیارە رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەی هەفتەی داهاتوو، کە دەکاتە ١٩ و ٢٠ی ئەم مانگە، موچەی مانگی دووی مامۆستایانی گەرێبەست لە سەرجەم شارەکانی کوردستان دابەش بکرێت.
وتیشی، لە سنووری هەولێر و دهۆک و پەروەردەی کوردی کەرکوک، موچەی مانگی هەشتی ساڵی رابردووش دەدرێتە مامۆستایانی گرێبەست.
ژمارەی مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێم نزیکەی ٣٨ هەزار مامۆستایە و لە مانگی ٨ی ئەمساڵدا بڕیاری بەگرێبەستبوونیان بۆ دەرچوو.
پسپۆڕێکی بواری خۆراک رایگەیاندووە، ساڵانە لە مانگی رەمەزاندا نزیکەی 1.3 ملیار تۆن خۆراک لە سەرانسەری جیهان بەفیڕۆ دەدرێت.
ریم بەنی عەودە پسپۆڕی بواری خۆراک لە لێدوانێکدا بە ماڵپەڕی سکای نیوزی عەرەبی راگەیاندووە، رێژەی ئەو خواردنانەی لە مانگی رەمەزاندا بەفیڕۆ دەدرێت توشی سەرسوڕمانت دەکەن، بەجۆرێک رێژەی 30٪ی خواردنە لێنراوەکان فڕی دەدرێن، لە کاتێکدا بە سەتان ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهاندا بەدەست برسێتییەوە دەناڵێنن.
ئەو پسپۆڕەی بواری خۆراک ئاماژەی بەوەکردووە، ساڵانە لە سەرانسەری جیهان، نزیکەی 1.3 ملیار تۆن خۆراک لە مانگی رەمەزاندا بەفیڕۆ دەدرێت، کە بەهاکەی بە 900 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت، کە ئەگەر بەراورد بکرێت، بەو بڕە دەتوانرێت خۆراکی یەک ملیار کەسی پێ دابین بکرێت.
ئەوەشی خستە روو، بەهەدەردانی خۆراک جگە لە زیانە مادییەکانی، زیان بە ژینگەش دەگەیەنێت، چونکە بەرهەمهێنانی ئەو خۆراکانە کاتیان پێویستە، هەر لە بەکارهێنانی وزەوە تاوەکو ژینگە و خاک و توانای مرۆیی.
بەپێی وتەکانی ئەو پسپۆڕە، رێژەی بەهەدەردانی خواردن لە مانگی رەمەزاندا 50٪ی سەرجەم مانگەکانی دیکەیە لە ساڵەکەدا.
ئەو پسپۆڕە ئامۆژگاری خەڵکیش دەکات و دەڵێت، تەنها بەشی پێویست خواردن ئامادە بکەن بۆ ژەمەکان بۆئەوەی نەمێنێتەوە، داواشیان لێدەکات، ئەگەر خواردنەکە لێی مایەوە، فڕێی نەدەن و هەڵی بگرن، بۆئەوەی لەکاتێکی دیکەدا بەکاری بهێننەوە.
روونیشیکردووەتەوە، پێویستە بۆ پاراستنی ژینگە، ئەو جۆری کەرستانە بەکاربهێنرێت کە دەتوانرێت بەکاربهێنرێتەوە بۆ چەندین جار، هەروەها دووربن لە بەکارهێنانی پلاستیک.
مانگی رەمەزان بۆ پێداچوونەوەیە بە خوو و رەفتارەکانماندا
لەکۆتاییدا ریم بەنی عەودە وتوویەتی، "مانگی رەمەزان بۆ پێداچوونەوەیە بە خووی خراپ و رەفتارە نەشیاوەکانمان، هەروەها گۆڕینی هەڵسوکەوتمان بەرامبەر بە کەسوکار و هاوڕێکانمان و کۆمەڵگە و ژینگە بۆ باشتر، گۆڕانکاری لەدەستی خۆماندایە، هەموو هەنگاوێکی بچووک جیاوازی دروست دەکات".