ئەمڕۆ کۆنفرانسی ئامادەکاریی لە هەڵەبجە بۆ دووەم دیداری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێوەدەچێت
 
دووەم دیداری یەکێتی به‌ دروشمی "به ‌دیدگایه‌كی نوێ؛ به‌هێزی و به‌ره‌وپێشچوون و خزمه‌تگوزاری" ده‌ستی به‌ كاره‌كانی كردووه‌.
 
بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەسەندکراوی کۆنگرەی پێنجەم، دیداری یەکێتی چالاکییەکی رەسمیی دەورییە و بەشێکە لە وێستگەکانی خەباتی فراوانی هەڤاڵان.
 
یەکەم دیداری یەکێتی بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی لە ئازاری 2022 دەستپێکرد و لە ئایاری هەمان ساڵ کۆتایی بەکارەکانی هێنا و سیاسەتەکانی یەکێتی لە بوارە جیاجیاکاندا داڕشت و بووە بنەمایەک بۆ سیاسەتی گشتی یەکێتی.