بەهۆی لێچوونی غاز لە ماڵێکدا لە رانیە، تەقینەوە روویدا و بەهۆیەوە کەسێک بریندار بوو.

تەقینەوەکە بەجۆرێک بووە غازی بۆیلەری ماڵەکە لێچوونی هەبووە و بە ماڵەکەدا بڵاوبووەتەوە، ئەوەش بووەتە هۆکاری تەقینەوەکە لە ماڵەکەدا.

بەهۆی تەقینەوەکەوە کەسێک بریندار بووە کە لە ئێستادا بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، هەروەها زیانی ماددی بە تەواوی ماڵەکە گەیشتووە.

لە ئێستادا تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی زیاترن لە رووداوەکە.