دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانی دوو بڕیاری لە بەرژوەندی رۆژنامەنووسان دەركرد .

بەپێی نووسراوێكی سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و باشتر راپەڕاندنی كارەكان، دادگاكە دوو بڕیاری لەبارەی رۆژنامەنووسانەوە دەركردووە.

بەپێی بڕیاری یەكەم، دادگای لێكۆڵینەوەی (سلێمانی/1 ) تایبەتمەند دەبێت بە بینینی ئەو سكاڵایانەی كە پەیوەندیدارن بە رۆژنامەنووسان لەناو شاری سلێمانی و یاسای ژمارە 35ی ساڵی 2007؛ یاسای رۆژنامەگەری لە كوردستان جێبەجێ دەكرێت.

بەپێی بریاری دوەمیش، سەرجەم داواكان لە دوای كۆتایی هاتنی قۆناغەكانی لێكۆڵینەوە، ئاراستەی دادگای كەتنی سلێمانی/6 دەكرێن بۆ یەكلا كردنەوەیان.