بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆمەڵایەتی کەرکوک لە بارەی زیادبوونی کێشە کۆمەڵایەتییەکان دەڵێت، بەشێک لە ھاووڵاتیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان پەنا بۆ یاسا نابەن و خۆیان یەکلای دەکەنەوە.

وتەبێژی پۆلیسی کەرکوکیش دەڵێت، نەبوونی یاسایەکی تایبەت بۆ سزادانی تۆمەتبارانی دۆسیەی کێشە کۆمەڵایەتییەکان، ڕێگرە لە بەردەم گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر تۆمەتباران.