١٢ کاندید بۆ وەرگرتنی کورسی سەرۆکایەتی رکابەری دەکەن، ٨ یان پیاو و ٤یان ژنن، سیانیان سەر بە راستڕەوی سیاسین و دووانیان سەر بە چەپڕەوە توندڕەوەکانن و یەکێکی تریان "ئیمانوێل ماکرۆن" سەرۆکی ئێستای فەڕەنسایە کە لە ناوەڕاستی ھەردوو رەوتەکەدایە و ھەوڵی راکێشانی دەنگدەرانی راستڕەو و چەپڕەو دەدات.

لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی فەڕەنسا، ٤٨ ملیۆن و ٧٠٠ ھەزار کەس مافی دەنگدانیان ھەیە،  ئەگەر ھیچ کام لە کاندیدەکان نەیانتوانی زۆرینەی دەنگەکان لە خولی یەکەمدا بەدەست بھێنن، ئەوا ئەو دوو کاندیدەی زۆرترین دەنگیان پێدراوە دەچنە خولی دووەمی ھەڵبژاردنەوە و ٢٤ی ئەم مانگە خولی دووەم ئەنجام دەدرێت.