ئابووری

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری لێپرسراوێکەوە بڵاویکردەوە، کۆمپانیای لوک ئۆیلی روسی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی لە کێڵگەی خۆرئاوای قەرنە دوو لە باشوری عێراق بە تێکڕای ٨٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیادکردووە، کە دەکاتە ٤٨٠ ھەزار بەرمیلی رۆژانە. 

ئەو لێپرسراوە ئەوەشی بە رۆیتەرز وتووە، ئەو زیادکردنە دوای تەواوکردنی کارەکانی ٤٧ بیری نوێ بووە و رەنگە ئاستی بەرھەمھێنان بگەیەننە ٥٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، ئەگەر پێویست بێت. 

ئەو زیادکردنەی لوک ئۆیلی روسی لەکاتێکدایە، راگرتنی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان لەلایەن تورکیاوە بەردەوامە، عێراقیش چاوەڕێی وەڵامی تورکیایە بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ لە بازارەکانی تورکیادا ١٠٠ دۆلار بە دوو ھەزار و ٢٠ لیرە مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە لیرە ٧%ـی بەھای خۆی لەدەستداوە.

بنیامین بیکتون، شارەزای ئابوری لە دامەرزاوەی رابۆبانک دەڵێت، دووبارە ھەڵبژاردنەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان بە سەرۆک کۆماری تورکیا فشاری زیاتر لەسەر لیرە دروستدەکات و سیاسەتەکانی ئەردۆغانیش ناتوانن دابەزینی بەھای لیرە رابگرن.

سەرۆککۆماری تورکیا بەڵێنیداوە لەرێگەی کەمکردنەوەی سودی بانکی و گرتنەبەری رێکاری بەپەلە بۆ پشتیوانیکردنی نرخی دراوی وڵاتەکەی، دابەزینی لیرە بوەستێنێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەراگەیەندراوێکدا کۆمپانیای دانەغاز خۆشحاڵە بەگۆڕانکاری لەمافی خاوەندارێتی کۆمپانیا وەبەرھێنەکان لەئیماراتی عەرەبی کەدەتوانن خاوەندارێتی ١٠٠٪ پشکی کۆمپانیاکانیان ھەبێت کەپێشتر رێپێدراوبوو تەنھا ٤٩٪ خاوەندارێتیان ھەبێت.

حەمید جەعفەر سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی داناغاز رایگەیاندووە، ئەو بڕیارە پاڵپشتیەکی باشی حکومەتی ئیماراتە بۆبازاڕی سەرمایەو راکێشانی وەبەرھێنانی بیانی و زیادبوونی نەختینەیی لەو وڵاتە. 

لەراگەیەندراوەکەی داناغاز ئاماژەی پێکراوە ئەوبڕیارە دەرفەتێکی لەبارە بۆ کۆمپانیاکەیان کە پلانی زیادکرنی بڕی بەرھەمھێنانیان ھەیە لەھەرێمی کوردستان و کاردەکەن بۆ بەرزکردنەوەی بەھای پشکەکانیان لەمیسر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بڕیارە ئەمڕۆ كوەیت میوانداری كۆبوونەوەی ژمارە 110ی ئەنجومەنی وەزیرانی رێكخراوی ئاواپیك بكات، لە كۆبوونەوەكەدا ئەندامانی نوسینگەی جێبەجێكردنی رێكخراوەكە و نوێنەرانی وەزیرانی نەوت و وزەی وڵاتانی ئەندام بەشداری دەكەن.

كۆبوونەوەكە لەلایەن نەسیر جەبار نوێنەری عێراق لە نوسینگەی جێبەجێكردنی رێكخراوەكەوە سەرۆكایەتیی دەكرێت.
بڕیاروایە لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی پێشخستنی كاری رێكخراوی ئۆپیك و رێكخستنەوەی پەیكەربەندییەكەی و پێشخستنی چالاكییەكانی و رێكخستنەوەی سەرنجەكانی لەسەر یاساكانی رێكخراوەكە دەكرێت.




بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆبوونەوەکانی لیژنەی دارایی بۆ ئامادەکردنی راپۆرتی کۆتایی لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە بەردەوام دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا ماددەی ١٣ و ١٤ی تایبەت بە شایستە داراییەکانی ھەرێم یەکلایینەکراونەتەوە کە تایبەتن بە میکانیزمی فرۆشتنی نەوتی ھەرێم و شێوازی مامەڵکردن لەگەڵ داھاتەکەی، ئەگەریش ئەو دوو برگەیە یەکلایی بکرێنەوە، رۆژانی شەممە یان یەکشەممەی داھاتوو ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر یاسای بودجە دەدات.

لای خۆیەوە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پڕۆژەیاسای بودجە لە ساتەکانی کۆتاییدایە و ئەمڕۆ لیژنەی دارایی رەوانەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی دەکات و رۆژی شەممەش ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر پڕۆژەیاساکە دەدات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جەمال کۆچەر لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی سەباحی رەسمی رایگەیاندووە، لەچەند سەعاتی داھاتوودا مشتومڕەکان سەبارەت بە پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق کۆتاییان نایەت و ھێشتا لیژنەی دارایی پێویستی بە کاتە، چونکە چەندین بابەت ماون کە ھێشتا پێویستیان بە گفتوگۆکردنە.

جەمال کۆچەر وتیشی، پشکی ھەرێم ئاستەنگی سەرەکییە لەبەردەم تێپەڕاندنی پڕۆژە یاساکە لەلایەن لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەوبارەیەوە پسپۆڕێکی نەوت بە ناوی بەھجەت ئەحمەد بە بەغداد الیومی راگەیاندووە، کۆمپانیای بوتاشی تورکی داواکاری کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراقی "سۆمۆ" بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان رەتدەکاتەوە، ئەوەش بە پاساوی بوونی کێشەی تەکنیکی لە بۆرییەکانی گواستنەوەی نەوتدا. 

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە لەسەر وەزارەتی نەوتی عێراق جێگرەوە بدۆزێتەوە بۆ سودوەرگرتن لە نەوتی ھەرێم، چونکە راگرتنی ھەناردەکە زیانی ٤٠ ملیۆن دۆلاری رۆژانەی لێکەوتووەتەوە.

رۆژی ١٢ی ئەم مانگە وەزارەتی نەوتی عێراق، لایەنی تورکیا ئاگادارکردەوە بۆ ئەوەی رۆژی ١٣ی مانگ ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیھان دەستپێدەکاتەوە، بەڵام تائێستا تورکیا وەڵامی ئەو داوایەی عێراقی بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت نەداوەتەوە.

رۆژی ٢٥ی مانگی ئاداری ئەمساڵ، دادگای ناوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس، سکاڵایەکی لە بەرژەوەندی حکومەتی عێراق یەکلاییکردەوە و بەبڕیاری وەزارەتی نەوتی عێراق ھەناردەی نەوتی ھەرێم لە رێگەی بەندەری جەیھانی تورکیاوە راگیرا، دواتریش لە ٤ی ٤ حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، رێککەوتن ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم لەژێر سەرپەرشتی کۆمپانیای سۆمۆ دەستپێبکاتەوە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەکی عێراقییەوە بڵاویکردەوە، تائێستا کۆمپانیای بۆتاشی تورکی بەھۆی ھەڵبژاردنەکانەوە ھیچ رێنماییەکی وەرنەگرتووە تا ئامادەکاریی بکات بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ھەناردەی نەوتی ھەرێم لەرێگەی بەندەری جەیھانەوە دەستیپێنەکردووەتەوە کە داواکاریی رەسمی حکومەتی عێراقە و لە ھەفتەی رابردوەوە پێشکەشیی تورکیایی کردووە.

لە رۆژی ١١ی ئەم مانگەوە وەزارەتی نەوتی عێراق، لایەنی تورکیای ئاگادارکردەوە بۆ ئەوەی کە لە رۆژی ١٣ی ئەم مانگەوە ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیھان دەستپێدەکاتەوە، بەڵام تائێستا تورکیا وەڵامی ئەو داوایەی عێراقی بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت نەداوەتەوە.

رۆژی ٢٥ی مانگی ئاداری ئەمساڵ، دادگای ناوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس، سکاڵایەکی لە بەرژەوەندی حکومەتی عێراق یەکلاییکردەوە و بە بڕیاری وەزارەتی نەوتی عێراق ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیھانی تورکیاوە راگیرا، دواتریش لە ٤ی ٤ حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، رێککەوتن ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم لەژێر سەرپەرشتی کۆمپانیای سۆمۆ دەستپێبکاتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی تورکیا ئاماژەیان بەوە کردووە، بەھای لیرەی تورکی لە بەرامبەر دۆلار رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر دادەبەزێت و بەھاکەی لەدەستدەدات، بەھای یەک دۆلار گەیشتە ١٩.٧ لیرەی تورکی، ئەوە نزمترین ئاستی بەھای لیرەیە بەرامبەر دۆلار لە ماوەی دوو مانگدا.

راشیانگەیاندووە، لە ئێستادا لە بازاڕە جیھانییەکاندا یەک دۆلار بە ١٩.٦ لیرە مامەڵەی پێوەدەکرێت.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەیانی ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بۆرسەی سەرەکی بەغداد و بازاڕی دراو لە ھەرێمی کوردستان، بەھای دینار بەرامبەر دۆلار زیاتر دابەزی و ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا.

ھاوکات بەشێک لە مامەڵەکارانی دراو دەڵێن، ناجێگری بەھای دینار بەرامبەر دۆلار بەم شێوەیەی ئێستا دەمێنێتەوە، ئەگەر بانکی ناوەندی رۆژانە زیاتر لە ٢٥٠ ملیۆن دۆلار نەخاتە بازاڕەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

باسم عەبادی بریکاری وەزیری نەوتی عێراق بۆ کاروباری بەرھەمھێنان بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، وەزارەتی نەوت رەشنووسی چوار رێککەوتننامەی ئامادەکردووە کە لەگەڵ کۆمپانیاکانی فرۆشتنی نەوت ئیمزای بکات، لەئێستاشدا کۆمپانیای سۆمۆ گرێبەستێکی بۆ فرۆشتنی نەوتی ھەرێم لەگەڵ کۆمپانیایەکی جیھانی ئیمزا کردووە.

 ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەچەند رۆژی داھاتوودا گرێبەستەکانی دیکەش ئیمزا دەکرێن و سۆمۆ بە تەواوی ئامادە دەبێت بۆ ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم.

بریکاری وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، ھەرکاتێک پشکنینی بۆری نەوتی ھەرێم لە دیوی تورکیاوە تەواوبوو، ھەناردەکردنی نەوتی کوردستان بە ھەمان نرخی فەرمی و بە رێکارەکانی حکومەتی عێراق، دەستپێدەکاتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بڕیارە رۆژی چوارشەممە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم بکرێت و تێیدا پرسی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران تاوتوێ بکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند،"تا ٤٠٠ ملیار دینارەکەی بەغداد نەگاتە سەر ھەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری ناتوانرێت خشتەی دابەشکردنی مووچە رابگەیەندرێت."

ئەوەشی دووپاتکردەوە، پاش رێککەوتنی عێراق و ھەرێم دابینکردنی مووچە لەئەستۆی حکومەتەکەی سودانیدایە.

رونیشکردەوە، چاوەڕواندەکرێت لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، کە بڕیارە رۆژی چوارشەممە ١٠ی ئایار ئەنجامبدرێت بڕیار لەسەر راگەیاندنی خشتەی مووچە بدرێت، کە رەنگە سەرەتای ھەفتەی داھاتوو دەستپێبکات.

لەھەرێمی کوردستاندا یەک ملیۆن و ٢٥١ ھەزار مووچەخۆر ھەیەو مانگانە ٩١٠ ملیار دیناری پێویستە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی ئاماری تورکیا بڵاویکردەوە، قەبارەی ھەناردەی تورکیا بۆ عێراق لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر لە ٢.٧ ملیار دۆلار بووە، کە زیاتر لە ٨٦٦ ملیۆن دۆلار بۆ مانگی کانونی یەکەم بووە و زیاتر لە ٧٣١ ملیۆنیش بۆ مانگی شوبات و زیاتر لە یەک ملیار دۆلاریش بۆ مانگی ئادار بووە. 

بەڵام تێکڕای ھەناردەکە بەڕێژەی ١٢.٣% بە بەراورد بە ھەمان ماوەی ساڵی رابردوو دابەزیوە، ئەو ھەناردانەی تورکیاش بۆ عێراق، ٤.٤%ی تێکڕای ھەناردەکانی تورکیا بۆ جیھان پێکدەھێنێت. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمیر غوڵام ئالیان فەرماندەی سوپای پاسداران لە ناوچەی باشووری خۆرھەڵاتی ئێران رایگەیاند، ئیسرائیل بەھیچ شێوەیەک بوێری ئەوەی نییە بژاردەی سەربازیی لە دژی ئێران بەکاربھێنێت، چونکە زۆر بە باشی شارەزایی لە بارەی توانا سەربازییەکانی ئێران ھەیە و ھیچ کاتێکیش ئێران ھەڕەشەکانی ئیسرائیلی بە گرنگ نەزانیووە، چونکە ھەر لە بنەڕەتدا دانیان بە بوونی ئیسرائیلدا نەناوە.

وتیشی، سیاسەتی سەربازیی ئێران لە قۆناغی ھێرشبردندایە نەک بەرگری، ھەر وڵاتێکیش رێگە بە بوونی بنکە و بارەگای سەربازیی ئیسرائیل بدات لە وڵاتەکەی، لەلایەن ئێرانەوە سزا دەدرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەگەڵ بەردەوامی حاڵەتی نادڵنیایی لەبەرامبەر ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار کە پێدەچێت بۆ یەکەمجار لەدوای ٢٠ ساڵ گۆڕانکاری سیاسی لەو وڵاتە رووبدات، رەوشی دراوی ئەو وڵاتەش لە پاشەکشەدایە و بەھای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی گەیشتە ١٩٦٠ لیرە، ئەوەش نزمترین بەھای لیرەیە لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە.

لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢١ بەھای لیرە بەھۆی ھەڵئاوسان و چوونەدەرەوەی سەرمایە، بەشێوەیەکی خێرا رووی لەدابەزین کردووە و رێکارەکانی حکومەتیش نەیانتوانیوە رێگری لە دابەزینی بەھای لیرە بگرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیادا نرخی نەوت و زێڕ دابەزی و نرخی بەرملێک نەوتی خاوی برینت گەیشتە ٨٤ دۆلار و ٥٥ سەنت و بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش گەیشتە ٨٠ دۆلار و ٥٠ سەنت، ھەروەھا ھەر ئۆنسێک زێڕیش بە ٢٠٠٣ دۆلارە.

ھۆکاری دابەزینی نرخی زێڕ بەھۆی بەرزبوونەوەی بەھای دۆلارە بەرامبەر بە دراوەکانی جیھان. 

ھەروەھا نرخی نەوتیش بەھۆی ئەگەری بەرزکردنەوەی سودی بانکی لەلایەن ئەمریکا دابەزیوە، ھۆکاری دیکەی دابەزینی نرخی نەوتیش بۆ کەمبوونەوەی خواستە لە ھەندێک وڵاتدا ئەوەش بووە ھۆی دابەزینی نرخەکەی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...34567...15