وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاگادارییەکی تایبەت بە خانەنشینی کەسوکاری شەهیدان بڵاوکردەوە
هەساو ئەمیر
٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاگادارییەکی تایبەت بە خانەنشینی کەسوکاری شەهیدان بڵاوکردەوە و داوایان لێدەکان فۆڕمێک پڕ بکەنەوە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاند، لەسەر بنەمای جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق ژمارە 9ی ساڵی 2014 و بڕیاری ژمارە 191ی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ژمارە لە رێكەوتی 15ی 1ی 2025، بڕگەی سێیەم لە خاڵی 2دا هاتووە، ئەو فەرمانبەرانەی تەمەنی یاساییان تەواو كردووە و بەڵام خاوەنی شەهیدی پلە یەك و پلە دوون پێویستە فۆڕم پڕ بکەنەوە.
وەزارەتەکە ئەوەشی خستووەتە روو، پێویستە ئەو کەسانە فۆڕم پڕ بکەنەوە، تاوەکو داتاکانیان رەوانەی وەزارەتی دارایی عیراق بکرێت بۆ ئەنجامدانی کاری پێویست و بەردەوامبوونیان لە خزمەت.
ئەوەش خراوەتە روو، پێویستە ئەو کەسانە تاوەکو کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆی سبەینێ پێنجشەممە ٢٣ی ١، فۆڕمەکە پڕ بکەنەوە، چونکە لەدوای ئەو وادەیەوە فۆڕمەکە بەردەست نابێت.