(ئیلۆن مەسک) ڕوونیکردووەتەوە، تا ئێستا گەورە کۆمپانیاکان لە کاریگەری قەیرانەکانی پاش کۆرۆنا دەرنەچوون.
وتیشی، مایەپووچبوون مەترسییەکی ڕاستەقینەیە، بە تایبەت کە بەشێکی زۆری پارەی تێسلا لە چین ڕاگیراوە و ڕێگە نادات پارەکە بە دۆلار بگەڕێتەوە، بڕیاری تێسلاش بۆ کەمکردنەوەی ١٠٪ی مووچە چاوەڕوانکراو دەبێت.
لە دوای ئەو دابەزینەی ھەفتەی رابردوو بەخۆوە بینی ، رۆژی سێشەممە نرخی نەوت بەرز بۆوە و بەھای ھەر بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە ١١٥ دۆلار ، بەڵام ئەمرۆ جارێکی تر نرخی نەوت دابەزی و ھەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ١١٠ دۆلار و ٦٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت کە بەراورد بە سێشەممە نزیکەی ٥ دۆلار دابەزیوە.
ھەروەھا بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش بەراورد بە رۆژی سێشەمە نزیکەی ٥ دۆلار دابەزیوە و ھەر بەرمیلێک بە ١٠٥ دۆلار و ٢٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەوە لەکاتێکدایە بریارە ئەمرۆ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا پلانی خۆی بۆ کەمکردنەوەی نرخی بەنزین رابگەیەنێت.
ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز رایگەیاند: بە پێی ئامارەکان یەدەکی دراوی بانکی ناوەندی تورکیا دابەزیوە بۆ ٨ ملیار دۆلار، کە ئەو قەبارەیەش لاوازترین ئاستە لە ٢٠ ساڵی رابردوودا.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لەسەرەتای مانگی حوزەیران یەدەگی دراوی بیانی بە نزیکەی ٢.٣ ملیار دۆلار دابەزیوە و گەیشتووەتە ٨.١٥ ملیار دۆلار، بڕیاریشە رۆژی پێنجشەممە بانکی ناوەندی تورکیا، نوێترین داتای رەسمی خۆی لەسەر یەدەگ بڵاوبکاتەوە.
رونیشیکردووەتەوە، لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵ بڕی نەوتی بەرھەمھێنراوی روسیا، ملیۆنێک و ٥٠٠ ھەزار بەرمیل کەمدەکات، بەمەش نرخی نەوت لەبەرزیدا جێگیردەبێت، دەشلێت، کاریگەرییەکانی قەدەغەی نەوتی روسیا بۆ بازاڕەکانی ئەوروپا تا ساڵی ٢٠٢٤ درێژەی دەبێت.
کۆمپانیای سۆمۆ ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، مانگی رابردوو لە مێژووی ھەناردەکردنی نەوتدا زۆرترین داھاتی، دەست حکومەتی عێراق کەوتووە و داھاتی نەوتی فرۆشراو نزیکەی ١١ ملیار دۆلاربووە.
بە پێی ڕاپۆرتی بۆرسەی عێراق، لە ماوەی ٧ ڕۆژدا (٦.٧) ملیار پشک بە بەھای دارایی ٧ ملیار دینار لە چوارچێوەی ١٥٠ گرێبەست مامەڵەی پێوەکراوە، کە زۆربەی مامەڵەکان لەلایەن وەبەرھێنەرانی بیانی ئەنجامدراون.
بۆرسەی عێراق بە بەشداری ١٠٣ کۆمپانیا ھەفتانە پێنج دانیشتنی بازرگانی ڕێکدەخات کە نوێنەرایەتی کەرتەکانی (بانکی و پەیوەندییەکان و پیشەسازی و کشتوکاڵ و بیمە، گەشتوگوزار و ھۆتێلەکان، وەبەرھێنانی دارایی) بەشداری تێدا دەکەن.
حکومەتی فیدراڵی سویسرا ڕایگەیاندووە، تا ساڵی ٢٠٢٢ بەرھەمی زێڕی ڕووسیا وەردەگرن بەو مەرجەی قازانجی ئەو بازرگانییە ھیچ سوودێکی دارایی بۆ کەسێک یان قەوارەیەکی ڕووسی نەبێت کە تیوەگلاون لە داگیرکارییەکانی ئۆکراین.
سویسرا خاوەنی چوار پاڵاوگەی گەورەی زێڕە، کە دوو لەسەر سێی زێڕی جیھان بەڕێوەدەبەن.
نەوتی تەکساس بە رێژەی لە سەدا ١ پۆینت ٨ دابەزیوە و ھەر بەرمیلێک بە بڕی ١١٨ دۆلار و ٥٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
رۆژی یەکشەممە لێپرسراوانی چین ھۆشدارییان دا لە بڵاوبونەوی خێرای کۆرۆنا لە بەیجینی پایتەختی ئەو وڵاتە، بە وتەی چاودێرانیش زیادبونەوەی ئامارەکانی کۆرۆنا لە چین، مەترسی کەمبونەوەی خواستی ئەو وڵاتە لەسەر سوتەمەنی دروست دەکات و بووەتە ھۆکار بۆ دابەزینی نرخی نەوت.
بەھای یەک بتکۆین دابەزی بۆ ٢٣,٨٢٠ دۆلار، ئەمە لەکاتێکدایە بەھای ئەو دراوە لەکۆتایی ساڵی ڕابردوو بەرزترین ئاستی تۆمارکردو گەیشتبوە ٦٨,٠٠٠ دۆلار.
زیاتر لە ١٢ھەزار جۆر دراوی گریمانەیی بونی ھەیە و بەھۆی ئەو دابەزینەی لەبەھاکانیان ڕویداوە بە دەیان دراوی گریمانەیی مایەپوچبون و لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو بەکۆی گشتی ١٠% بەھای بازاڕی دراوە گریمانەییەکان دابەزیوە.
دابەزینی بەھای ئەم دراوانە دوای زیادبوونی ھەڵئاوسان لە بازاڕەکانی جیھان و رێکارەکانی بانکی فیدراڵی ئەمریکا دێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم ھەڵئاوسانە.
بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای دانە غاز رایگەیاند، کۆمپانیاکە رۆژانە ھەزار تۆن غازی شلکراو "ئێڵ پی جی" و ١٥ ھەزار بەرمیل غازی خەستکراو "بی پی دی" بەرھەمدەھێنێت، لە ساڵی ٢٠٢٣ش فراوانکردنی کێڵگەی کۆرمۆر تەواو دەبێت و لە ئەنجامدا بەرھەمھێنانی کێڵگەکە بە رێژەی ٢٥% زیاد دەکات.
وتیشی، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە جیھاندا کاریگەری باشی لەسەر بەرھەمھێنان و کارکردنی کۆمپانیاکە دەبێت.
دوای ئەوەی سەرۆکی تورکیا لە دوایین لێدوانەکانیدا رایگەیاند بەردەوام دەبێت لە کەمکردنەوەی نرخی سود، بەھای لیرەی تورکی بە رێژەی ١.١% بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی دابەزینی تۆمارکرد و یەک لیرە بەرامبەر بە ١٦.٥٨ دۆلارەوە مامەڵەی پێکرا.
لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە، لیرەی تورکی ٢١%ی بەھاکەی لەدەستداوە و مەترسییەکانیش لەسەر بەرزبوونەوەی ئاستی ھەڵاوسان زیادی کردووە.
بەرزبوونەوەی نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ سەروی ١٢١ دۆلار لە کاتێکدا بووە لەسەرەتای مانگی ئازاری ڕابردووەوە نرخەکەی بەو شێوەیە بەرزبوونەوەی تۆمار نەکردبوو.
لەگەڵ دەستپێکردنی ھێرشەکانی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکراین و گەمارۆکان بۆ سەر نەوتی ڕوسیا، نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی وزەی جیھانیدا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، چاوەڕوانیش دەکرێت بەھۆی بەردەوامی جەنگی ئۆکراینەوە نرخەکەی بەرەو بەرزبوونەوەی زیاتر بچێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر لە دوو مانگی داھاتوودا پەینی کیمیایی پێویست بۆ ناوچە کشتوکاڵییەکانی جیھان دابین نەکرێت، چاوەڕوان دەکرێت بەرھەمی کشتوکاڵی ڕوو لە کەمبوونەوە بکات.
ڕێکخراوی فاو ڕوونیکردووەتەوە، کێشەکە پەیوەندیی بە وەرزی دروێنەی ساڵی ٢٠٢٣ەوە ھەیە کە بەھۆی مەترسی کەمی پەینی کیمیاییەوە لە وڵاتانی ڕووسیا و بێلاروس، مەترسی لەسەر بەرھەمی کشتوکاڵی زۆرێک لە ناوچەکانی جیھان دروستبووە.
پسپۆڕانی ئابوریش دەڵێن، بەھۆی کاریگەرییەکانی جەنگی ئۆکراین و گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا، چاوەڕوان دەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ، لە بەشێک لە وڵاتانی جیھان نرخی خۆراک و شمەک بە ڕێژەی ١٠٪ بەرزببێتەوە.
(محەمەد شوکری) سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان ئاماژەی بەوەکرد، بە کوالیەتییەکی باش و نرخێکی ھەرزان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان ھەنگاوی یەکەمی دروستکردنی ٢٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون دەستپێدەکات، و ئەولەویەت بۆ کەسانی شایستەیە.
بە پێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاماری ھەرێم، لە ھەرێمی کوردستان، زیاتر لە ٢٠٠ ھەزار کرێنشین ھەیە.
سەپاندنی گەمارۆ بەسەر نەوتی رووسیادا، بەھۆی ناڕەزایی ھەندێک لە وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوەکە، بۆڕی گەیاندنی نەوتی خاو ناگرێتەوە، بەڵام ئەم بڕیارە راستەوخۆ خواستی لەسەر نەوت بەرزکردەوە و بەھای یەک بەرمیل نەوتی برێنتی گەیاندە سەروو ١٢٣ دۆلار و نرخی نەوتی تەکساسی ئەمریکیش گەیشتە سەروو ١١٨ دۆلار.
چارلز میشێل، سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا رایگەیاند، ئەو قەدەغەکردنەی کە لە لوتکەی یەکێتی ئەوروپا لە برۆکسل رێککەوتنی لەسەر کراوە، دەستبەجێ زیاتر لە دوو لەسەر سێی ھاوردەی نەوت لە رووسیا دەگرێتەوە و "سەرچاوەیەکی گەورە"ی ئەو بڕە داراییە دەبڕێت کە روسیا لە پارەدارکردن بۆ کەلوپەلی سەربازی بەکاری دەھێنێت دژی ئۆکراین.
سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا رایانگەیاند، رێککەوتوون لەسەر کەمکردنەوەی ٩٠%ی ھاوردەکردنی نەوت لە رووسیاوە تا کۆتایی ئەمساڵ، لەگەڵ لێخۆشبوون بۆ ھەنگاریا - کە پێشتر بە رێژەی نزیکەی ١٠٠٪ پشتی بە نەوتی خاوی رووسیا دەبەست.
سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا راشیگەیاند، ھەروەھا سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا رێککەوتوون لەسەر دەرکردنی گەورەترین بانکی رووسیا کە ناوی "Sberbank"ە لە سیستەمی سویفت و قەدەغەکردنی سێ پەخشی دیکەی سەر بە دەوڵەتی رووسیا.
ئەمڕۆ دوو شەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسی ئەمریکی گەیشتە ١١٦ دۆلار و ٥ سەنت و نەوتی خاوی برێنتیش بۆ سەروو ١٢٠ دۆلار بەرزبووەوە، ئەمەش بەرزترین ئاستە لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا تۆمار کرابێت.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەکاتێکدایە یەکێتی ئەوروپا سەرقاڵی رێککەوتنێکە لەسەر قەدەغەکردنی نەوتی رووسیا ھەروەھا لە پێش کۆبوونەوەی شەشەمین پاکێجی سزاکانی سەر مۆسکۆ دێت بەھۆی داگیرکردنی ئۆکراین.
بڕیارە ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە یەکێتی ئەوروپا کۆببێتەوە و تاوتوێی شەشەمین پاکێجی سزاکانی سەر ڕووسیا بکات بەھۆی لەشکرکێشییەکەی بۆ سەر ئۆکراین، کە مۆسکۆ بە "ئۆپەراسیۆنێکی تایبەت" ناوی دەبات بۆ داماڵینی دراوسێکەی لە چەک.
کۆمپانیای (ئۆکسفۆرد ئیکۆنۆمیک) بڵاویکردووەتەوە، ڕووسیا مانگانە بە بەھای ٢٠ ملیار دۆلار وزە ھەناردەی دەرەوە دەکات و بەشێک لە کڕیارانیش ئامادەن بە دراوی ڕوبڵ مامەڵەی گرێبەستەکانی وزە لەگەڵ ڕووسیا ئیمزا بکەن، ئەوەش بەھای ڕوبڵی بەرزکردووەتەوە.
ئاژانسی بلومبێرگیش ڕایگەیاند، لە مانگی ئایاردا ڕوبڵ لە ڕیزبەندی پێشەوەی دراوە سەرەکییەکانی جیھان بووە کە بەرزبوونەوەی بەرامبەر دۆلار تۆمارکردووە، یەک دۆلار بەرامبەر بە ٦٦.٧ ڕوبڵ بووە، ئەوەش لە دوای ساڵی ٢٠١٨ەوە بەرزترین ئاستە کە ڕوبڵ تۆماری کردبێت، بە تایبەتی کە بەھۆی سەرھەڵدانی شەڕی ئۆکراین، ڕوبڵ نزمترین ئاستی تۆمار کرد و یەک دۆلار بوو بە ١٥٠ ڕوبڵ.