یەدەگی دراوی بانکی ناوەندی تورکیا بۆ نزمترین ئاستی دابەزیوە
کوردسات نیوز
٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
٤٢٤
ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز رایگەیاند: بە پێی ئامارەکان یەدەکی دراوی بانکی ناوەندی تورکیا دابەزیوە بۆ ٨ ملیار دۆلار، کە ئەو قەبارەیەش لاوازترین ئاستە لە ٢٠ ساڵی رابردوودا.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لەسەرەتای مانگی حوزەیران یەدەگی دراوی بیانی بە نزیکەی ٢.٣ ملیار دۆلار دابەزیوە و گەیشتووەتە ٨.١٥ ملیار دۆلار، بڕیاریشە رۆژی پێنجشەممە بانکی ناوەندی تورکیا، نوێترین داتای رەسمی خۆی لەسەر یەدەگ بڵاوبکاتەوە.