عێراق

بەگوێرەی بڕیارێکی کارگێڕی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان، ھەریەک لە لێپرسراوی بەشەکانی یاسایی، دارایی، راگەیاندن و پەیوەندییەکان و لێپرسراوی بەشی تەکنەلۆژیا لەگەڵ حەوت پۆستی دیکەی یاریدەدەری لێپرسراو لە پۆستەکانیان دورخراونەتەوە.

لە بڕیارەکەدا ھاتووە، لەگەڵ نزیکبوونەوەی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن کە پێویست دەکات کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان بەتەواوی خۆی بۆ پرۆسەکە ئامادە بکات، بڕیاری ئەو گۆڕانکاریانە دراوە بڕیارەکانیش ھۆکارێکن بۆ سەرخستنی ئامادەکارییەکانی تایبەت بە ھەڵبژاردن و باشترکردنی کاروبارەکانی کۆمسیۆنەکە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پێشوازییان لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و وەفدی یاوەرییان کرد و جەختیان لەسەر پێویستی دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ کێشە یاسایی و داراییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی ھەرێم کردەوە، بەگوێرەی دەستوور و یاسا."

ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەت جددیە لە دۆزینەوەی رێگەچارەی ریشەیی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ھەرێمی کوردستان، ھەروەھا کاردەکات بۆ دڵنیابوون لە ژیانێکی شایستە بۆ ھاوڵاتیانی عێراقی، بە ھاوڵاتیانی ھەرێمەوە، ھیچ کێشەیەکی یاسایی و کارگێڕی کاریگەرییان لەسەر نەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھاوار نیوز بڵاویکردەوە، ١٧٤ خێزانی عێراقی، کە ژمارەیان ٦٥٣ کەسە، کەمپی ھۆیان لە رۆژئاوای کوردستان بەجێھێشت و دەگەڕێندرێنەوە بۆ عێراق.

بڕیاروایە ئەو خێزانە عێراقییانە کە کەسوکار و منداڵانی داعشن، بگەڕێندرێنەوە بۆ عێراق و لە کەمپی جەدعە لە نزیک موسڵ نیشەجێ بکرێن.

کەمپی ھۆل نزیکەی ٥٥ ھەزار کەسی تێدایە کە زۆرینەیان عێراقیین، تائێستاش عێراق نزیکەی سێ ھەزار ھاووڵاتیی وڵاتەکەی لە کەمپی ھۆڵەوە گەڕاندووەتەوە بۆ کەمپی جەدعە لە نزیک موسڵ.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جواد ئوجی وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند، لەگەڵ عێراق گەیشتوونەتە رێککەوتنی نوێ لە بواری ھەناردەکردنی غاز و بەرھەمھێنانی غاز لە کیڵگەکانی ئێران لەگەڵ رێکخستنی خزمەتگوزارییە ھونەری و ئەندازیارییەکان لەو بوارانەدا و لیژنەیەکی ھاوبەشی پسپۆڕیش پێکدەھێنن بۆ کارکردن لە کێڵگە نەوتی و عازییە ھاوبەشەکانی نێوانیان.

وتیشی، ئاستی بەرھەمھێنانی غاز لە ئێران رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر گەشە دەکات و لە ئێستادا لە کۆی ٥٢ کێڵگەی غاز لە خۆرئاوای ناوچەی کاروون، لە ٢١ کێڵگەیان غاز بەرھەم دەھێنرێت و تا کۆتایی ئەمساڵیش ھەر ٥٢ کێڵگەکەی ئەو ناوچەیە دەکەونە کار و غاز بەرھەم دەھێنن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغداد لەگەڵ وەفدێکی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی ئەلیزابێس رۆزنبێرگ یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەو وڵاتە کۆبووەتەوە و باسیان لە پرسە داراییەکانی نێوانیان کردوە بەتایبەتیش رێوشوێنەکانی حکومەتی عێراق بۆ چاکسازی لە بواری دارایی و بانکەکان و سودانیش وتوویەتی، ئەو چاکسازییە جگە لەوەی سودی زۆری بۆ بواری ئابووری دەبێت، ھۆکارێکی سەرەکیشە بۆ رێگکرتن لە سپیکردنەوەی پارە.

نووسینگەی راگەیاندنی بانکی ناوەندیی عێراقیش ئاماژەی بەوە کردووە، وەفدەکەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لەگەڵ عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق کۆبووەوە و تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانی نێوانیشیان چۆنێتی رێگریکردن بووە لە سپیکردنەوەی پارە و سەرچاوە داراییەکانی تیرۆر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی رەسمی ئەڵمانیا رایگەیاندووە، لێپرسراوانی باڵای حکومەت بە ھەماھەنگی لەگەڵ پەرلەمانی ئەڵمانیا سەرقاڵی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونن بە مەبەستی درێژکردنەوەی ئەرکی ھێزەکانی لە عێراق بۆ ساڵێکی تر لەگەڵ رەوانەکردنی ٥٠٠ سەربازی تریش بۆ عێراق بە مەبەستی بەشداریکردن لە ئۆپراسیۆنەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی و زیاتر ھاوکاریکردنی سوپا و ھێزە ئەمنییەکانی عێراق.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، پرسی درێژکردنەوەی ئەرکی ھێزەکانی ئەڵمانیا لە عێراق تارادەیەکی زۆر یەکلایی بووەتەوە کە درێژ دەکرێتەوە، بەڵام ئەوەی ماوەو ھێشتا بە تەواوی رەزامەندی لەسەر نەدراوە و یەکلایی نەبووەتەوە و حکومەت و پەرلەمانی ئەڵمانیا بە وردی بە دواداچوونی بۆ دەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دەقی پەیامەکەی سەرۆککۆمار:

بەڕێز سەرۆک محەمەد یونس مەنفی
سەرۆکی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی لیبیا

سڵاوی خودای گەورەتان لێ بێت
بەو پەڕی دڵتەنگییەوە ھەواڵی لافاوە مەترسیدارەکەمان پێگەشت کە چەند ناوچەیەکی لیبیای گرتەوە و ژمارەیەکی زۆر قوربانی لێکەوتەوە.
داوا لە خودای گەورە دەکەین کە گەلی لیبیای برا بپارێزێت و ئاسایش و ئاشتی بە وڵاتەکەتان ببەخشێت.
ھاوخەمی وسەرەخۆشیمان بۆ خانەوادەی قوربانیان و ھیوای چاکبوو نەوەی خێرایش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
 
لەگەڵ ئەو پەڕی ڕێزمان

د.لە تیف ڕەشید
سەرۆککۆماری عێراق
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، ئیلزابێز روزنبێرگ یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا گەیشتووەتە عێراق و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی فیدراڵ و بانکی ناوەندی کۆدەبێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، کۆبوونەوەکانی نێوان وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق، تایبەت دەبێت بە پرسی سپیکردنەوەی پارە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و چاکسازی لە سیستەمی بانکی، کە رۆڵی دەبێت لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەرەوپێشبردنی کەرتی وەبەرھێنان لە عێراق.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەی لیژنەی دارایی و وەفدی حکومەتی فیدڕاڵ بۆ دانوستان لەگەڵ ھەرێم بۆیان دەرکەوتووە کە ناکۆکی گەورە لەسەر داھاتی نەوتی، خەرجی بەرھەمھێنان و گواستنەوەی نەوت، داھاتی نانەوتی، داھاتی دەروازەی رەسمییەکان و داھاتی دەروازە نارەسمییەکان ھەیە و یەکلاییکردنەوەشیان پێویستی بە بڕیاری سیاسی ھەیە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەغداد داوای داھاتی ھەموو دەروازەکان لە ھەرێم دەکات و حکومەتی ھەرێمیش دەڵێت لە کوردستان دەروازەی رەسمیی و نارەسمیی ھەیە و بەغداد دانی بە دەروازە نارەسمییەکاندا نەناوە، کەچی داوای داھاتەکەیان دەکات.

لای خۆیانەوە ئەندامانی لیژنەی دارایی دەڵێن، دەیانەوێت چارەسەرێکی گونجاو بدۆزرێتەوە تا ھەرێم بتوانێت مووچەی فەرمانبەرانی بۆ مانگەکانی داھاتوو خەرجبکات و حکومەتی ھەرێمیش بتوانێت پابەندی ئەرکەکانی سەرشانی بێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای فیدراڵی، لە دانیشتنی ئەمڕۆی دادگادا سکاڵایەکی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران لەسەر محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێدەکرێت کە تایبەتن بە حەوت ماددە و بڕگەی یاسای بودجە.

سکاڵاکانی سودانی تایبەتن بە بڕگە و ماددەکانی دوو، ١٤ و ٦٤ ی  یاسای بودجە و داوایکردووە ھەڵبوەشێنرێنەوە و بە نادەستوری دابنرێن.

 بەشیک لەو بڕگە و ماددانە  تایبەتن بە سەرپششککردنی پارێزگارەکان بۆ تەرخانکردنی پارە بۆ ئەو پڕۆژانەی بودجەکانیان دەگاتە شەش ترلیۆن دینار، لەگەڵ پڕۆژەکانی قەزا  و ناحیەکان، دامەزراندنی زیاتر لە ٣٧ ھەزار پۆلیس بەپێی ژمارەی دانیشتووان، تەرخانکردنی ١٠٠ ملیار دینار بۆ زیادەی موچەی کارمەندانی دەستەی حەشدی شەعبی. 




بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە عێراق رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ، ئەلێکساندەر شاڵنبێرگ  وەزیری دەرەوەی نەمسا، ، بە سەردانێکی رەسمی سەردانی بەغداد دەکات، بریاریشە لە سەردانەکەدا لەگەڵ ھەرسێ سەرۆکایەتییەکە و فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبیبَتەوە.

راشیگەیاند، وەزیری دەرەوەی نەمسا لەماوەی سەردانەکەدا باڵیۆزخانەی نەمسا لە بەغداد دەکاتەوە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە حکومەتی عێراق بە رۆژنامەی "شەرقولئەوسەت" ی راگەیاند، سەرۆکی تورکیا سەردانی عێراق دەکات، بەڵام ھێشتا وادەکەی دیاریی نەکراوە.

بەوتەی پەرلەمانتارانی عێراق، تورکیا پەیامێکی ناڕاستەوخۆی ئاڕاستەی عێراق کردووە کە ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی ھەرێم، لەسەر بودجە و مووچە و ھەناردەکردنی نەوت، ژینگەیەکی سیاسی لەباری نەرەخساندوە بۆ سەردانەکەی ئەردۆغان، بەڵام بەرپرسێکی عێراقی جەختیکردووەتەوە کە وڵاتەکەی ئامادەکاریی بۆ سەردانەکە دەکات.

مانگی ڕابردوو ھاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی بەغدادی کرد و یەکێک لە ئامانجەکانیشی ئامادەکاریی بوو بۆ سەردانی سەرۆکی تورکیا بۆ بەغداد. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موجاھد محەمەد شافی، بەڕێوبەری گشتی وەزارەتی بازرگانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بە بڕیاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق،لە کۆبوونەوەی کۆمپانیای گشتی بازرگانی کەرەستەی بیناسازی بڕیاردراوە، کەرەستە بیناسازییەکان بە شێوەی قیستی مانگانە بە بێ ھیچ زیادەیەک بە ھەموو فەرمانبەرانی حکومەت و خانەنیشان و ئەو کەسانەی چاودێری کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە بفرۆشرێت.

راشیگەیاند، دەبێت ئاسانکاری بکرێت بۆ سەرجەم فەرمانبەران لە کڕینی ھەموو جۆرە کەرەستەیەکی بیناسازیدا.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد شیاع سودانی، لە بەغداد چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیی لەگەڵ ھەشت کەناڵی تەلەفیزیۆنیی کە یەکێکیان کوردسات نیوزە ئەنجامدا و باسی لە چەندین بابەتی گرنگ  کرد لەوانە پشک و مووچەی ھەرێمی کوردستان و رەوشی کەرکوک.

سودانی لە وەڵامی پرسیارێکی نێردراوی کوردسات نیوز لەبارەی پشکی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەپێی یاسای بودجە مامەڵە لەگەڵ پشکی ھەرێمی کوردستان دەکەن و چاوەڕوانی دەرئەنجامەکانی بانگهێشتکردنی وەزیرانی دارایی ھەرێم و عێراق دەکەن، بەڵام لەو دۆسیەیەدا زمانی ژمارە لەئارادایە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە وەڵامی پرسیارێکی دیکەی نێردراوی کوردسات نیوز لەبارەی رەوشی کەرکوک ئاماژەی بەوەکرد، رەوشی کەرکوک تایبەتە و دەبێت بە دوور بگیرێت لە ھەر ناکۆکی و ململانێیەک و پێکھاتەکەی بپارێزرێت.
وتیشی ئەوانەشی ھاووڵاتیانی سڤیلیان شەھید و بریندار کرد، رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی نوسراوێکی نھێنیی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، رۆژی ١٢ی ئەم مانگە، بیست ئەفسەر و پلەداری سەربازیی، بە تۆمەتی کەمتەرخەمیی لە رووداوی سووتاندنی باڵیۆزخانەی سوید لە بەغداد، دادگایی دەکرێن.

بە پێی نوسراوەکە، ١١ ئەفسەر و پلەداری سەربازیی خانەنشین دەکرێن یان شوێنی کارەکانیان بۆ پێکھاتەکانی سەرکردایەتیی ھێزەکانی پاسەوانی سنوور دەگوازرێتەوە و رەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەی تایبەتمەند دەکرێن.

رۆژی ٢٩ی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ، بەھۆی کاردانەوە بەرامبەر سووتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن پەنابەرێکی عێراقی لە سوید، باڵیۆزخانەی سوید لە بەغداد سوتێندرا.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دەقی پەیامەکەی سەرۆککۆمار:

بەڕێز خاوەنشکۆ شا محەمەدی شەشەم 
پاشای شانشینی مەغریب

سڵاوی خودای گەورەتان لێبێت

بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی ئەو زەمین لەرزەیەمان پێگەشت، کە ژمارەیەک شاری مەغریبی گرتەوە و قوربانیەکی زۆریشی لێکەوتەوە .
پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی قووڵمان بۆ ئێوە و کەسوکاری قوربانیان و ئەوانەی بەھۆی زەمین لەرزەکەوە زیانیان پێگەیشتوە.
بە ھیوای چاکبونەوەی خێرا بۆ برینداران .

لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزمان

د. لەتیف ڕەشید
سەرۆککۆماری عێراق
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...96979899100...338