کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق گۆڕانکاری لە ١١ پۆستی باڵادا دەکات
کوردسات نیوز
١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
٣٧٣
بەگوێرەی بڕیارێکی کارگێڕی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان، ھەریەک لە لێپرسراوی بەشەکانی یاسایی، دارایی، راگەیاندن و پەیوەندییەکان و لێپرسراوی بەشی تەکنەلۆژیا لەگەڵ حەوت پۆستی دیکەی یاریدەدەری لێپرسراو لە پۆستەکانیان دورخراونەتەوە.
لە بڕیارەکەدا ھاتووە، لەگەڵ نزیکبوونەوەی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن کە پێویست دەکات کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان بەتەواوی خۆی بۆ پرۆسەکە ئامادە بکات، بڕیاری ئەو گۆڕانکاریانە دراوە بڕیارەکانیش ھۆکارێکن بۆ سەرخستنی ئامادەکارییەکانی تایبەت بە ھەڵبژاردن و باشترکردنی کاروبارەکانی کۆمسیۆنەکە.