یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا گەیشتە عێراق و لەگەڵ بانکی ناوەندیی کۆدەبێتەوە
کوردسات نیوز
١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
٣٬٧٣٨
ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، ئیلزابێز روزنبێرگ یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا گەیشتووەتە عێراق و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی فیدراڵ و بانکی ناوەندی کۆدەبێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، کۆبوونەوەکانی نێوان وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق، تایبەت دەبێت بە پرسی سپیکردنەوەی پارە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و چاکسازی لە سیستەمی بانکی، کە رۆڵی دەبێت لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەرەوپێشبردنی کەرتی وەبەرھێنان لە عێراق.