عێراق

بەپێی راگەیەندراوی نوسینگەکەی، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغداد لەگەڵ لەگەڵ ڤیکتۆریا نۆلاند جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەتەوە و رایگەیاندووە، پاراستنی ئاسایش و ئارامی عێراق و نێردە دیبلۆماسییەکان و راوێژکارانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەرکی حکومەتی عێراقە و پابەندیشە بە جێبەجێکردنی ئەو ئەرکە، بەڵام رێگە بە ھیچ لایەنێکی دەرەکی نادات رێکاری تاکلایەنە لەناو خاکی عێراق بگرێتەبەر.

ئاماژە بەوەشکراوە، سودانی لەبارەی رەوشی ئێستای غەززە بە جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکای وتووە، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەھۆی ھەڵوێستەکانی لەبارەی غەززە، راستگۆیی لەدەستداوە، چونکە رازییە بەو کارەساتەی ئێستا لە غەززە روودەدات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠-١٢-٢٠٢٣، لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، د. لەتیف رەشید ھیوای سەرکەوتنی بۆ سەرۆک سیسی دەربڕی و ئومێدی خواست گەلی میسری براش لە پێشکەوتن و گەشانەوەی زیاتردا بژین، ھەروەک جەختیکردەوە لەسەر ویستی عیراق بۆ پتەوکردنی پەیوەندی برایانە، کە ھەردوو وڵات لە بوارە جیاجیاکاندا کۆدەکاتەوە.

لەلایەن خۆیەوە، سەرۆک سیسی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆککۆمار دەربڕی و جەختی لەسەر خواستی کۆماری میسری عەرەبی کردەوە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و پاڵپشتیکردنی ئاسایش و سەقامگیریی عیراق و سەلامەتی گەلەکەی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

چوارچێوەی ھەماھەنگی رایگەیاند، بەئامادەبوونی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەمەستی گفتوگۆکردن لەسەر پێکھێنانی ئەنجومەنی پارێزگاکان و ھەڵبژاردنی پارێزگارە نوێیەکان کۆنەتەوە. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، فراکسیۆنی چوارچێوەی ھەماھەنگی لەسەر ئاستی پارێزگاکان پێکھێندراوە ئەوەش بەمەبەستی خێراترکردنی رێکارەکانی پێکھێنانی ئەنجومەنی پارێزگاکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بەردەوام بە ھاووڵاتییان. 

چوارچێوەی ھەماھەنگی، رۆڵی ھاووڵاتیانی بەرزنرخاندوە کە توانیویانە بەشداری لە ھەڵبژاردندا بکەن لەگەڵ ھەوڵەکانی حکومەت لە چاودێریکردن و جێبەجێکردنی بەرنامەی ھەڵبژاردندا کە بە سەرکەوتووی ئەنجامدراوە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا رایگەیاند، سەرەڕای بوونی ئاستەنگی تەکنیکی لە کاتی ئەنجامدانی ھەڵبژاردندا، بەڵام کۆمیسیۆن توانی بەشێوەیەکی پیشەییانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکات. 

ئاماژەی بەوەشکرد، توانرا مافی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بگەڕێندرێتەوە کە ماوەی ١٠ ساڵە گرفتی تێکەوتبوو و لە رووی کارگێڕی و دارایی بۆیە ھەوڵی زۆیاندا بۆ بەدیھێنانی ئەو مافە. 
دەشڵێت، بەشداری ھاوڵاتییان لە پرۆسەی ھەڵبژاردندا وایان لێدەکات بەو ئاڕاستەیە بڕۆن خزمەتگوزاری پێشکەش ھاوڵاتییان بکەن.

وتیشی، بڕیاریدا بە پێدانی یەک لیتر نەوتی سپی بە ھاوڵاتییانی ھەرێم بە ٢٥٠ دینار و بڕیاری پێدانی نەوتی سپی بە ھاوڵاتییانی ھەرێم لە مانگەوە جێبەجێدەکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزیری دەرەوەی عێراق بە سەرۆکایەتی وەفدێکی باڵا گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا و پرسی ئاسایشی سنورەکان و ھەواڵگری نێون ھەردوو وڵات و پرسی ئاو تاوتوێ دەکەن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، فوئاد حسین وەزیری دەرەوەی عێراق بە سەرۆکایەتی وەفدێکی باڵا گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا و بڕیارە لەگەڵ ھاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆببێتەوە.

سەردانەکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەمنییە ناوچەکانی سنوری تورکیا لەگەڵ ھەرێمی کوردستان و عێراق، ھەروەھا چارەسەرکردنی پرسی بەرنەدانەوەی ئاو لەلایەن تورکیا و چەند پرسێکی دیکە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 لەبروسکەکەدا سەرۆککۆمار گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆک سیسی کردوە و ھیوای سەرکەوتن و خۆشگوزەرانی زیاتری بۆ خۆی و گەلی میسری برا دوپاتکردوەتەوە.

ھەروەھا سەرۆککۆمار جەختی لە پەرۆشیی بەردەوامی عیراق کردوەتەوە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات بەشێوەیەک، کە خزمەت بە بەرژەوەندی ھاوبەشی ھەردوو گەلی برا بکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگری عێراق لە راگەیەنراوێکدا ڕاگەیاند، ھێلیکۆپتەرەکە بەھۆی کێشەی تەکنیکی لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکدا و لە ئۆپەراسیۆنی پاڵپشتی و پاڵپشتیکردنی پلانی ئەمنی بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کەوتووەتەخوارەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا تەرمی ئەو ئەفسەرەی گیانی لەدەستدا و بریندارەکەش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی خورماتوو.



 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی میدیاکانی عێراق شەوی رابردوو دوای تەواوبوونی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، لە گوندی حاج عەلی لە سنووری ناحیەی گەیارەی سەر بە پارێزگای نەینەوا، بەھۆی سەرکەوتنی کاندیدێک تەقەی خۆشی کراوە، لە ئەنجامدا پێنج ھاووڵاتی برینداربوون.

ھەروەھا لە شاری بەسرەش، بەھۆی ئەنجامدانی تەقەی خۆشی ھاووڵاتیەک برینداربووە، بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوپەیمانی تۆڕ و رێکخراوە نیشتمانییەکانی چاودێریکردنی ھەڵبژاردن  لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، بەپێی راپۆرتەکە ژمارەی روداوەکانی بانگەشەی ھەڵبژاردنی لایەنە سیاسییەکان و دابەشکردنی پۆستەر و ریکلام لە ١٠٠ مەتر لە نزیک بنکەکانی دەنگدان ١٥٨ رووداو تۆمارکراون، ٢٠ بریکاری کاندیدەکان لە ناوەندەکانی دەنگدان دەرکراون و ٤٢ رووداوی لەکارکەوتنی ئامێرەکان و ١٠ رووداوی وەستانی کاروباری ناوەندەکانی دەنگدان تۆمارکراوە، ٢٢ روداوی بونی کەسانی قەدەغەکراو لە ناوەندەکانی دەنگدان تۆمارکراوە.

ھاوپەیمانێتییەکە راشیگەیاندووە، ٧٢٦ راپۆرت سەبارەت بە ھەڵبژاردنەکە گەیشتوەتە ژووری کاروبارەکانی ھاوپەیمانێتییەکە، ٩٢٩ رووداویش لەلایەن چاودێرانی ھاوپەیمانێتیەکە تۆمارکراون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی پێوەرێکی جیھانی، کە ریزبەندی بۆ مەترسیدارترین وڵاتانی جیھان کردووە بۆ ئەمساڵ، لە کۆی ١٩٣ وڵات، عێراق لە پلەی ٥٩یەمدایە و یەکێکە لە مەترسیدارترین وڵاتان.

مەترسیداری ئەو وڵاتانە لەسەر زیاتر لە ١٠٠ ھۆکار بڕیاری لەسەر دەدرێت، کە پەیوەندی بە توانای روبەڕبوونەوە و ئەگەری دووچاربوونی وڵاتان بە مەترسی و کارەساتە سروشتییەکانەوە ھەیە. 

ھەر بەپێی ئەو ریزبەندییە، فلیپین و ئیندۆنیزیا و ھندستان لەو وڵاتانەن کە زۆرترین جار روبەڕووی مەترسی دەبنەوە لەسەر ئاستی جیھان.  

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنی عێراق بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، ئەنجامی جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە دەنگدانی گشتی و تایبەت، ھاوتای ئەنجامە ئەلکترۆنییەکە بووە. 

وتیشی، کۆمیسیۆن چاوەڕێی گەیشتنی میمۆری ئەنجامەکانە بۆ راگەیاندنی ئەنجامە سەرەتاییەکان لە سەعات پێنجی ئێوارەی ئەمڕۆ. 

جومانە غەلای ئاماژەی بەوەشدا، ئەو ئەنجامەی ئەمڕۆ رادەگەیەندرێت، ئەو سندوق و وێستگانە ناگرێتەوە کە کێشەیان تیا بووە و ئەنجامەکانیان بە شێوەی ئەلکترۆنی نەناردووە، کە ژمارەیان زۆر کەمە، راگەیاندنی ئەنجامی کۆتاییش دوای جیاکردنەوەی دەنگی ئەو وێستگانەش لە ماوەی ٢٤ بۆ ٤٨ سەعاتی داھاتوو دەبێت. 

وتیشی، ھیچ سکاڵایەک بە رەنگی سوور تۆمارنەکراوە، کە کاریگەری لەسەر ئەنجامەکان  ھەبێت، وەک ساختەکردنی وەرەقەی دەنگدان و گۆڕینی تۆماری دەنگدەران.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عارف حەمامی، ئەندامی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیاند، ھەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەران پەیوەستە بە گەیشتن بە کۆدەنگی نێوان ھێزە سیاسییەکان لەسەر کاندیدی ئەو پۆستە بەتایبەتی لەنێو لایەنە سیاسییە سوننەکاندا، وتیشی لە ئێستادا ھیچ ڕێککەوتنێک نییە .

راشیگەیاند،  ھەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران پێویستی بە کاتێکی زیاترە، وتیشی باوەری نییە ئەو بابەتە لە ماوەی ھەفتەی داھاتوودا یەکلایی بکرێتەوە، ڕەنگە ئەو کۆبونەوەیە دوابخرێت بۆ سەرەتایی خولی نوێی یاسادانان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنی پارێزگاکان، ھاوپەیمانی نەبنی کە سەرجەم ھێز و گروپەکانی نزیک لە حەشدی شەعبی تێدابوو و ھادی عامری سەرۆکایەتی دەکرد لە ھەموو عێراق ٦٣٨ ھەزار دەنگی بەدەستھێنا و لە پارێزگاکانی زیقار، میسان، بابل، دیوانییە و نەجەف پلەی یەکەمی بەدەستھێنا، بەڵام لە بەغداد و بەسڕە لە بەرامبەر رکابەرەکانیدا توشی شکست ھات.

ئەنجامەکان بۆ نوری مالیکی، سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاساش دڵخۆشکەر نییە، چونکە ھەرچەندە لە ھەڵبژاردنەکەدا ٥٣٠ ھەزار دەنگی بەدەستھێناوە، بەڵام تەنھا لە پارێزگای موسەننا پلەی یەکەمی بەدەستھێناوە و لە بەغداد و بەسڕەش لە پلەکانی سێیەم و دواتردا دێت.

بەگوێرەی ئەنجامەکان چوارچێوەی ھەماھەنگی لە بەغداد و شەش پارێزگای عێراق پلەی یەکەمیان بەدەستھێناوە و لە پارێزگانی دیکەشدا دەنگەکانی بۆ پێکھێنانی ئیدارەی پارێزگاکان کاریگەر دەبێت. 

محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی دورخراوەی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکی حزبی تەقەدوومی سوننەکان، سوپڕایزی ئەم ھەڵبژاردنە بوو و جگە لە بەدەستھێنانی نزیکەی نیو ملیۆن دەنگ،، لە بەغدادی پایتەخت و پارێزگای ئەنباریش بەسەر ھەموو رکابەرەکانیدا سەرکەوت و پلەی یەکەمی بەدەستھێناوە، ھاوکات لە دیالە پلەی دووەم و لە سەڵاحەدینیش پلەی سێیەمی بەدەستھێناوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پیرۆزباییەکە... 

پیرۆزبایی لە ھێزە سیاسییە نیشتمانییەکان و ئەو کاندیدانە دەکەم کە لە ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا کاندید بوون، بەتایبەتی ئەوانەی کە سەرکەوتن و متمانەی دەنگدەرانیان بەدەست ھێنا، ئەم ئامانەت و بەرپرسیارێتییە ھیوادارم بەخێرایی بگۆڕدرێت بۆ واقیعێکی خزمەتگوزاری بەرچاو و حکومەتە خۆجێییەکان کارابن لەگەڵ پلانەکانماندا لە گەشەپێدان و بنیاتنانەوە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری، ھەروەھا ڕۆڵی یاسایی و دەستووری خۆیان بگێڕن و ئێمە پشتگیریان دەبین لە پێشکەشکردنی ھەموو ھاوکاری و پاڵپشتییەک بۆ بەدیھێنانی خواستەکانی عێراقییەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیلینا ڕۆمانۆسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە بەیاننامەیەکدا پیرۆزبایی لە گەل و حکومەتی عێراق کردووە کە پڕۆسەیەکی ھەڵبژاردنیان بەسەلامەتی و ئاشتیانە بەڕێوەبردووە.

ھەروەھا دەڵێت، ھەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەرانە پێویستە بۆ کۆمەڵگایەکی دیموکراسی بۆ دیاریکردنی داھاتووی.

رۆمانسکی پێیوایە، ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان نیشانەی پابەندبوونی عێراقییەکان بە دیموکراسیەت دەردەخات.

باڵیۆزی ئەمریکا ڕاشیگەیاندووە، بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی کارکردن لەگەڵ سەرکردە ناوخۆییە تازە ھەڵبژێردراوەکان دەکەن بۆ بەھێزکردنی ھاوبەشی ئەمریکا وعێراق لەسەرانسەری وڵات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرمانگەی لێکۆڵینەوە لە دەستەی دەستپاکی عێراق بڵاویکردەوە، مانگی ڕابردوو ٣٨ فەرمانی دەستگیر کردن و لێکۆڵینەوە بۆ بەرپرسە باڵاکان دەرچووە و دۆسیەکانیان ڕەوانەی دادگا کراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمانگەکە، لەناو فەرمانەکاندا ٣٤یان ئاڕاستەی بەرپرسانی باڵا کراون کە دوو وەزیری پێشوو، سێ پارێزگار، ١٠ بەڕێوەبەری گشتی ئێستا و ١٦ بەرپرسی پێشوو، ھەروەھا ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەن و ژمارەیەک بەرپرسی پێشووی تر بوونیان ھەیە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...6465666768...338