چوارچێوەی ھەماھەنگی یەکەمین کۆبونەوەی بۆ پێکھێنانی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەنجامدا
کوردسات نیوز
٢٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
١٬٣٦٧
چوارچێوەی ھەماھەنگی رایگەیاند، بەئامادەبوونی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەمەستی گفتوگۆکردن لەسەر پێکھێنانی ئەنجومەنی پارێزگاکان و ھەڵبژاردنی پارێزگارە نوێیەکان کۆنەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، فراکسیۆنی چوارچێوەی ھەماھەنگی لەسەر ئاستی پارێزگاکان پێکھێندراوە ئەوەش بەمەبەستی خێراترکردنی رێکارەکانی پێکھێنانی ئەنجومەنی پارێزگاکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بەردەوام بە ھاووڵاتییان.
چوارچێوەی ھەماھەنگی، رۆڵی ھاووڵاتیانی بەرزنرخاندوە کە توانیویانە بەشداری لە ھەڵبژاردندا بکەن لەگەڵ ھەوڵەکانی حکومەت لە چاودێریکردن و جێبەجێکردنی بەرنامەی ھەڵبژاردندا کە بە سەرکەوتووی ئەنجامدراوە.