سودانی پیرۆزبایی سەرکەوتنی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە لایەنەکان دەکات
کوردسات نیوز
١٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
٨٢٨
دەقی پیرۆزباییەکە...
پیرۆزبایی لە ھێزە سیاسییە نیشتمانییەکان و ئەو کاندیدانە دەکەم کە لە ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا کاندید بوون، بەتایبەتی ئەوانەی کە سەرکەوتن و متمانەی دەنگدەرانیان بەدەست ھێنا، ئەم ئامانەت و بەرپرسیارێتییە ھیوادارم بەخێرایی بگۆڕدرێت بۆ واقیعێکی خزمەتگوزاری بەرچاو و حکومەتە خۆجێییەکان کارابن لەگەڵ پلانەکانماندا لە گەشەپێدان و بنیاتنانەوە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری، ھەروەھا ڕۆڵی یاسایی و دەستووری خۆیان بگێڕن و ئێمە پشتگیریان دەبین لە پێشکەشکردنی ھەموو ھاوکاری و پاڵپشتییەک بۆ بەدیھێنانی خواستەکانی عێراقییەکان.