باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: عێراقییەکان پابەندبوونیان بە دیموکراسی پشتڕاستکردەوە
کوردسات نیوز
١٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
٢١٨
ئیلینا ڕۆمانۆسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە بەیاننامەیەکدا پیرۆزبایی لە گەل و حکومەتی عێراق کردووە کە پڕۆسەیەکی ھەڵبژاردنیان بەسەلامەتی و ئاشتیانە بەڕێوەبردووە.
ھەروەھا دەڵێت، ھەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەرانە پێویستە بۆ کۆمەڵگایەکی دیموکراسی بۆ دیاریکردنی داھاتووی.
رۆمانسکی پێیوایە، ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان نیشانەی پابەندبوونی عێراقییەکان بە دیموکراسیەت دەردەخات.
باڵیۆزی ئەمریکا ڕاشیگەیاندووە، بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی کارکردن لەگەڵ سەرکردە ناوخۆییە تازە ھەڵبژێردراوەکان دەکەن بۆ بەھێزکردنی ھاوبەشی ئەمریکا وعێراق لەسەرانسەری وڵات.