وەزارەتی بازرگانی عێراقیش ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکان لە بەشەخۆراکی ھاووڵاتیان و باشکردنی کوالیەتی خۆراک، بڕیارە کیلۆیەک شەکری بەشەخۆراکی مانگانەی ھاووڵاتیان کەمبکەنەوە، لەبری ئەوە چەند ماددەیەکی تری وەک شوێنگرەوە بۆ ھاووڵاتیان دابین بکەن.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، لە بری ئەو کیلۆ شەکرەی لە بەشەخۆراکی ھاووڵاتیان کەم دەکرێتەوە، نیو کیلۆ نیسک و نیو کیلۆ نۆک بەسەر ھاووڵاتیاندا دابەش دەکرێت، ماددەکانی تری وەک ئارد و برنج و زەیتیش وەک خۆی ماوەتەوە و گۆڕانکاری بەسەردا نەھاتووە.
مۆسکۆش ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ئەوەی ھەفتانە دوو گەشتی ئاسمانی لە نێوان ھەردوو وڵاتدا ھەبێت و لە ڕۆژی ٢١ی ئەم مانگەوە گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێدەکاتەوە.
لە ڕۆژی ٩ی ئەیلولەوە ھەڵمەتەکە دەستی پێکردووە و کاندیدانی ھاوپەیمانی کوردستان لە کەرکوک بەشدارن لە پاککردنەوەی گەڕەکەکانی ئەو شارە و لە ماوەی ٦ ڕۆژدا ژمارەیەک گەڕەک پاککراونەتەوە و ھەڵمەتەکە ڕۆژانی داھاتووش بەردەوام دەبێت.
شانەی روبەڕوبوونەوەی قەیرانەکان لە موسڵ رایگەیاند، ئەو کەسەی بە تای خوێن بەربوون گیانی لەدەستداوە لە رۆژی پێنج شەممەوە لە نەخۆشخانە بووە و گۆشت فرۆش بووە و ھەموو ئەو کەسانەشی لەگەڵیدا تێکەڵ بوون کەرەنتین کراون.
بەپێی پسپۆڕانی تەندروستی و ڤێتێنەری، تای خوێن بەربوون نەخۆشییەکی گوازراوەیە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ و رێژەی گیانلەدەستدان دەگاتە ٦٠%، لە قۆناغی یەکەمدا نیشانەکانی ھاوشێوەی ئەنفلۆنزایە، وەک تا و سەرئێشە و رشانەوە و ئازاری ماسولکە، لە ھەفتەی دووەمیشدا خوێن بەربوون بۆ ماوەی ١٠ رۆژ روودەدات و پاشان گیانلەدەستدانی لێدەکەوێتەوە.
زوھەیر ئەعرەجی قائیمقامی موسڵیش داوای لە ھاوڵاتیان کرد گۆشت لە شوێنە رەسمییەکان بکڕن و لایەنە تەندروستییەکان بەرپرسیارێتی پاکوخاوێنی بگرنە ئەستۆ.
لە چەند مانگی رابردووشدا چەند حاڵەتێکی توشبوون و گیانلەدەستدان بە تای خوێن بەربوون لەچەند ناوچەیەکی عێراق تۆمارکران.
ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە بەغداد لە بارەی ھەڵگرتنی ڤیزا لەنێوان ئێران و عێراق رایگەیاند، ئەو بڕیارە لەئێستادا تەنھا ئەو گەشتیارانە دەگرێتەوە کە گەشتی ئاسمانی دەکەن و جێبەجێکردنی ئەو بڕیارەش دوای تەواوبوونی رێوڕەسمەکانی چلەی ئیمام حوسێن دەبێت.
وتیشی، لەگەڵ کەمبوونەوەی مەترسییەکانی کۆرۆنا رەنگە ھەڵگرتنی ڤیزا گەشتە وشکانییەکانیش لە نێوان ئەو دوو وڵاتە بگرێتەوە.
مەسجدی راشیگەیاند، سەردانەکەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئێران، بە ئامانجی فراوانکردنی پەیوەندییە ھاوبەشەکانیان بووە لە بوارەکانی سیاسی و ئابوری و رۆشنبیری و ئەمنی.
کۆبوونەوەی نێوان کازمی و رەئیسی یەکەم کۆبوونەوە دەبێت بڕیاریشە ھەر لە کۆبوونەوەکەدا پرسی ڤیزا بۆ زیارەتکارانی ئێران کە سەردانی شوێنە پیرۆزەکانی شیعە دەکەن لە عێراق گفتوگۆی لەبارەوە بکرێن.
ئەو سەردانە لەکاتێکدایە ئێران سێیەکی گاز و کارەبای عێراق دابیندەکات و بەغدادیش ئێستا ٦ ملیار دۆلار بەھۆی دابینکردنی وزەوە بۆ عێراق قەرزداری ئێرانە.
دەستەی دادوەریی ھەڵبژاردنی سەر بە ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایگەیاند، ئەو تانەی سەرۆکی ھاوپەیمانیی ھێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی سەبارەت بە ڕاگەیاندنی ئەنجامی ھەڵبژاردن پێشکەش بە دادگای کردبوو پەسەندکراوە، بەو ھۆیەشەوە بڕیاردراوە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان ئەنجامی دەنگدانی تایبەت و گشتیی لە یەک ڕۆژدا ڕابگەیەنێت، چونکە ڕاگەیاندنی ئەنجامی دەنگدانی تایبەت پێش بەڕێوەچوونی دەنگدانی گشتی کاریگەریی لەسەر دەنگدەران دەبێت بە ئاڕاستەی لایەنێکی سیاسی.
ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتر کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن ئاماژەی بۆ ئەوەکردبوو، ئەنجامی دەنگدانی تایبەت و گشتی لە دوو کاتی جیاوازدا ڕادەگەیەنرێت.
وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، لە عێراق و ھەرێمی کوردستان چوار ملیۆن و ١٥ ھەزار دۆزی ڤاکسین لە ھەموو جۆرەکانی دابەشکراوە، کە ٥٠٥ ھەزاریان لە ھەرێمی کوردستان بووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پڕۆسەی وەرگرتنی ڤاکسین لە مانگی ئەیلول زۆر خێراتر بووە بەراورد بە مانگی ئابی ڕابردوو، بە جۆرێک لەم مانگەدا ڕۆژانە نزیکەی ١٠٠ ھەزار کەس ڤاکسینەکەی وەرگرتووە، بەڵام لە ڕابردوودا ڕۆژانە ژمارەکە لە نێوان پێنج بۆ حەوت ھەزار کەس بووە، دەشڵێت، ھێشتا بەکارھێنانی ڤاکسین ناچاری نییە و ئارەزوومەندانەیە.
پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، تیرۆریستانی داعش لە گوندی خەتاب لە سنوری مەخمور پەلاماری خاڵێکی پۆلیس و حەشدی شەعبییان داوە، بەو ھۆیەشەوە ئەفسەرێکی پۆلیس بە پلەی نەقیب و دوو چەکداری حەشدی شەعبی و دوو ھاووڵاتی کوژران.
وتیشی، لە ماوەی دوو ھەفتەی ڕابردوودا ٣ جارە تیرۆریستانی داعش ھێرش دەکەنە سەر ھێزەکانی عێراق لە سنوری مەخمور.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند، ھێزەکانی دەزگای ھەواڵگری سەرکردەیەکی داعشیان بە ناوی ئەبو ئیبراھیم دابق دەستگیرکردووە کە لێپرسراوی ئەمنی ویلایەتی باکوری عێراق بووە و داواکاری پلە یەکەمی دەزگا ئەمنییەکانی ھەرێمی کوردستانیش بووە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، تیرۆریستەکە بەرپرسی پێکھێنانی ئەو تۆڕە تیرۆریستییە بووە کە ماوەیەک لەمەوبەر لە ھەرێمی کوردستان دەستگیرکران و پلانیان ھەبووە چەند کردەیەوەیەکی کوشتن و تەقینەوە ئەنجام بدەن، ھەروەھا بەرپرسی پێکھێنانی تۆڕێکی تر بووە کە لە کەرکوک دەستگیر کراون.
بەپێی زانیارییەکانی شانەی راگەیاندنی ئەمنی، دەستگیرکردنی سەرکردەکەی داعش دوای مانگ و نیوێک لە چاودێرکردنی دێت لەلایەن دەزگا ئەمنییەکان لە شارەکانی بەغداد و ئەنبار و نەینەوا و کەرکوک.
پێشتریش ھاوسەری ئەو سەرکردەیە دەستگیرکراوە کە بەرپرسی گواستنەوەی چەکی بێدەنگ و بۆمب بووە بۆ پارێزگای ھەولێر. شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق باسی لەوەش کردووە.
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، مستەفا کازمی بڕیاریداوە، مۆڵەت بە ٨٠ ھەزار زیارەتکاری بیانی بدرێت، بۆ ئەوەی بەشداری رێوڕەسمی ماتەمینی عاشورا لە کەربەلا بکەن، ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر حکومەتی عێراق رایگەیاندبوو، بەھۆی دۆخی کۆرۆنا، تەنھا رێگە بە ٤٠ ھەزار زیارەتکاری بیانی دەدرێت، بۆ بەشداری لە رێوڕەسمەکە بێنە عێراق.
نوسینگەی کازمی جەختی لەوەشکردووەتەوە دەبێت، زیارەتکاران پابەندی رێکارە تەندروستییەکان بن و پێش سەردانەکەیان بۆ عێراق، پشکنینی کۆرۆنا بکەن.
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانی پێشوازیکردنی لە ژمارەیەک برینداری خۆپیشاندانەکانی تشرین رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری قەرەبووکردنەوەی قوربانییانی خۆپیشاندانەکان و چارەسەرکردنی بریندارانی دەرکرد، بەڵام ئەنجومەنی نوێنەران رەتیکردەوە.
مستەفا کازمی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بەھۆی دوورکەوتنەوەی بەرپرسان لە ھەستکردن بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر وڵات، لە عێراق ئەزموونی دیکتاتۆرێک دووبارە بووەوە، و بە گولـلە دەستدرێژکرایە سەر خۆپیشاندەران و ڕووداوێک ڕوویدا کە کەس ئاواتی پێنەدەخواست.
وەفدێکی سەربازیی ئەمریکا، بە سەرۆکایەتی کێنز مەکێنزی فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا و ماسیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغداد، لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق، جەختی لە گرنگی ھەوڵەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی بیری توندڕەوی کردەوە و ڕاشیگەیاند، ھاوکاری دۆستەکانیان ڕۆڵی سەرەکی ھەبووە لە سەرکەوتن بەسەر داعش.
لای خۆشیەوە کێنز مەکێنزی ڕایگەیاند، کەمکردنەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، بە واتای کەمبوونەوەی پەیوەندییە ستراتیژییەکانیان لەگەڵ عێراق نایەت و بەردەوامیش دەبن لە ڕاھێنان بە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا ھەردوولا ڕێککەوتن لەسەر بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی لیژنەی سەربازیی تەکنیکیی عێراق و ئەمریکا، بۆ جێبەجێکردنی دەرئەنجامەکانی دیالۆگی ستراتیژیی بەغداد و واشنتۆن.