کازمی: ئەنجومەنی نوێنەران رێگربووە لە قەرەبووکردنەوەی بریندارانی خۆپیشاندانەکان
کوردسات نیوز
٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١
٩٤١
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانی پێشوازیکردنی لە ژمارەیەک برینداری خۆپیشاندانەکانی تشرین رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری قەرەبووکردنەوەی قوربانییانی خۆپیشاندانەکان و چارەسەرکردنی بریندارانی دەرکرد، بەڵام ئەنجومەنی نوێنەران رەتیکردەوە.
مستەفا کازمی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بەھۆی دوورکەوتنەوەی بەرپرسان لە ھەستکردن بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر وڵات، لە عێراق ئەزموونی دیکتاتۆرێک دووبارە بووەوە، و بە گولـلە دەستدرێژکرایە سەر خۆپیشاندەران و ڕووداوێک ڕوویدا کە کەس ئاواتی پێنەدەخواست.