ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە بەغداد لە بارەی ھەڵگرتنی ڤیزا لەنێوان ئێران و عێراق رایگەیاند، ئەو بڕیارە لەئێستادا تەنھا ئەو گەشتیارانە دەگرێتەوە کە گەشتی ئاسمانی دەکەن و جێبەجێکردنی ئەو بڕیارەش دوای تەواوبوونی رێوڕەسمەکانی چلەی ئیمام حوسێن دەبێت.


وتیشی، لەگەڵ کەمبوونەوەی مەترسییەکانی کۆرۆنا رەنگە ھەڵگرتنی ڤیزا گەشتە وشکانییەکانیش لە نێوان ئەو دوو وڵاتە بگرێتەوە.


مەسجدی راشیگەیاند، سەردانەکەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئێران، بە ئامانجی فراوانکردنی پەیوەندییە ھاوبەشەکانیان بووە لە بوارەکانی سیاسی و ئابوری و رۆشنبیری و ئەمنی.