دەستەی دادوەریی ھەڵبژاردنی سەر بە ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایگەیاند، ئەو تانەی سەرۆکی ھاوپەیمانیی ھێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی سەبارەت بە ڕاگەیاندنی ئەنجامی ھەڵبژاردن پێشکەش بە دادگای کردبوو پەسەندکراوە، بەو ھۆیەشەوە بڕیاردراوە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان ئەنجامی دەنگدانی تایبەت و گشتیی لە یەک ڕۆژدا ڕابگەیەنێت، چونکە ڕاگەیاندنی ئەنجامی دەنگدانی تایبەت پێش بەڕێوەچوونی دەنگدانی گشتی کاریگەریی لەسەر دەنگدەران دەبێت بە ئاڕاستەی لایەنێکی سیاسی.


ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتر کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن ئاماژەی بۆ ئەوەکردبوو، ئەنجامی دەنگدانی تایبەت و گشتی لە دوو کاتی جیاوازدا ڕادەگەیەنرێت.