ئیحسان ئیسماعیل وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند، بەمەبەستی چارەسەر کردنی گرفتی بەنزین، رۆژانە یەک ملیۆن لیتر بەنزینی نۆرماڵ رەوانەی ھەرێمی کوردستان دەکەن.
وتیشی، بەردەوام دەبن لە رەوانەکردنی بەنزین تا ئەو کاتەی ئەو کێشەی بەنزین لە ھەرێم نامێنێت.
بڕیارە لەو کۆنگرەیەدا داوا لە ھەموو ھۆزەکانی عێراق بکرێت ئامادەکاری بکەن بۆ ڕاگەیاندنی لوتکەی ھۆزەکانی عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکان.
موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە ھەژماری خۆی لە تویتەر ستایشی کارمەندانی تەندروستی عێراقی کردووە و ڕایگەیاندووە، کارمەندانی تەندروستی ھەموو کارێکیان لە پێناو ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا کردووە و مردنیش نەیترساندن، چونکە عێراق و گەلەکەیان خۆشدەویست.
سەدر داواش دەکات، کارمەندانی تەندروستی سەرپەرشتی لایەنی تەندروستی ھەڵبژاردن بکەن، بۆ ئەوەی ڕێگربن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، چونکە پێویستە ھەڵبژاردن بە پێی مەرج و ڕێکارە تەندروستییەکان بەڕێوەبچێت وەک دوورەپەرێزی و پاکوخاوێنی.
عەلی ڕەزا ڕەشیدیان سەرۆکی ڕێکخراوی حەج و زیارەتی ئێران ڕایگەیاند، تا ئێستا ٤٢ ھەزار کەس ناویان بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی ئیمام حسێن لە کەربەلا تۆمار کردووە، کە سەرجەمیان مۆڵەتی وەزارەتی تەندروستیان وەرگرتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ھەموو ئەو کەسانەی دەیانەوێت بۆ ئەو مەبەستە سەردانی عێراق بکەن، دەبێت ھەر دوو ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتبێت.
بە پێی ڕێککەوتنێکی پێشووی بەرپرسانی عێراق و ئێران، ٦٠ ھەزار زیارەتکاری ئێرانی دەتوانن بەشداری ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی ئیمام حسێن لە کەربەلا بکەن.
فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند، لیژنەی ھونەری سەربازی عێراق بە سەرۆکایەتی عەبدولئەمیر شەمەری و جۆن برینان فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ستراتیژی کۆبوونەوە و ڕێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی ژمارەی یەکە شەڕکەرەکان و تواناکانی ئەمریکا لە ھەردوو بنکەی سەربازی عەین ئەسەد و ھەولێر و تەواوکردنی پڕۆسەکە لە مانگی ئەیلولدا.
ھەروەھا ڕێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی ئاستی فەرماندەیی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بارەگای فەرماندەییەکە لە پلەی فەریقەوە بۆ پلەی لیوا بۆ کاری ئیداری و ئاڵوگۆڕی زانیاری ھەواڵگری.
جەختیشیانکردەوە، بوونی ھێزەکانی ئەمریکا و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەسەر داوای عێراقە، لەسەر بنەمای دابینکردنی پارێزگاری لە حکومەتی عێراق بە پێی یاسا و بەڵگەنامە نێودەوڵەتییەکان کە بگونجێت لەگەڵ سەروەری عێراق.
ھەروەھا ھەردوولا ڕێککەوتن لەسەر ئەنجامدانی کۆبوونەوەی بەردەوام بۆ گفتوگۆکردن لە بارەی ھەنگاوەکانی داھاتوو بۆ گەرەنتیکردنی پڕۆسەی گواستنەوە بۆ ڕۆڵی ڕاوێژکاری ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە وادەی دیاریکراودا کە کۆتایی ئەمساڵە.
مودەریسی لە وتاری ھەفتانەیدا ڕایگەیاند، گەلی عێراق دوای ساڵانێکی زۆر لە نەھامەتی چاوەڕێیە بەھاکانی دادپەروەری و ئاسایش و ئازادی بۆ دەستبەر بکرێت، پێویستە دەسەڵاتدارانی داھاتووش ھەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ خزمەتکردنی گەل.
داواشیکرد، ھەڵبژاردن بکرێتە ھۆکارێک بۆ ئەوەی چاکەکاران دەسەڵات بگرنە دەست، لە ڕێگەی دۆزینەوەیان لە نیو کاندیدەکان و لە ڕێگەی ژیاننامە و مێژوویانەوە باشترینیان ھەڵبژێردرێن.
وتیشی، پێویستە حکومەتی داھاتوو ھەوڵی پەرەپێدانی سەرچاوە سروشتی و داراییەکانی وڵات بدات لە پێناو باشکردنی ژیانی ھاوڵاتیان و تێپەڕاندنی قەیرانەکان.
بەدر زیاد ئەندامی لیژنەکە بە عەرەبی جەدیدی راگەیاندووە، لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەم، کشانەوەی یەکەم کاروانی ھێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە عێراق دەست دەکەن بە کشانەوە، بڕیاریشە دوایین کاروانیان لە مانگی کانونی یەکەمی ئەمساڵ بکشێنەوە و کۆتایی بە بوونیان لە عێراق بھێنن.
لە عێراق نزیکەی دوو ھەزار و ٥٠٠ سەربازی ئەمریکی ھەن و ئەرکیان روبەڕوبوونەوەی شانە نوستووەکانی داعشە، لەگەڵ کۆتایی ئەمساڵیش ئەرکیان بۆ راوێژکاری و راھێنان بە سوپای عێراق دەگۆڕێت.
دەشڵێت ڕێگە بە ھیچ پێشێلکارییەک نادەن و دەبێت پڕۆسەکە بە دیموکراسی بەڕێوەبچێت، لە دوای دوو مانگیش ڕاپۆرتی خۆیان لە بارەی پڕۆسەی ھەڵبژاردنەکەوە دەدەنە ئەنجومەنی نوێنەرانی نوێی عێراق.
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ڕایگەیاند، بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ھاتنی کرێکاری بیانی، زیاتر لە یەک ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار بێکار لە ناوخۆ ناویان تۆمار کردووە و ھەزارانی تریش ھێشتا تۆمار نەکراون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کۆمپانیایانەی دەرفەتی کار بۆ کرێکارانی ناوخۆیی دەڕەخسێنن لە بری کرێکارانی بیانی، کارئاسانی زیاتریان بۆ دەکرێت، دەشڵێت، حکومەت پلانی ھەیە بە پێدانی پێشینە بۆ پڕۆژەی بچووک دیاردەی بێکاری کەمبکاتەوە.
(عەلی غانمی) ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەو ھێرشانەی داعش لە عێراق ئەنجامیداون، ھەوڵێکە بۆ تێکدانی ڕەوشی ھەڵبژاردنەکان و دروستکردنی دڵە ڕاوکێ بۆ ئەوەی بیسەلمێنن کە توانای گەڕانەوەیان ھەیە.
(عەلی غانمی) ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، پاشماوەکانی داعش پیلانیان ھەیە پڕۆسەی دیموکراسیی لە عێراق لەناوببەن، بە تایبەتی لە پارێزگاکانی (نەینەوا و کەرکوک و دیالە و سەڵاحەددین و ئەنبار).