ئەنجومەنی نوێنەران: داعش پیلانی ھەیە بۆ تێکدانی سەقامگیری ھەڵبژاردن
١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١
٤٢٨
(عەلی غانمی) ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەو ھێرشانەی داعش لە عێراق ئەنجامیداون، ھەوڵێکە بۆ تێکدانی ڕەوشی ھەڵبژاردنەکان و دروستکردنی دڵە ڕاوکێ بۆ ئەوەی بیسەلمێنن کە توانای گەڕانەوەیان ھەیە.
(عەلی غانمی) ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، پاشماوەکانی داعش پیلانیان ھەیە پڕۆسەی دیموکراسیی لە عێراق لەناوببەن، بە تایبەتی لە پارێزگاکانی (نەینەوا و کەرکوک و دیالە و سەڵاحەددین و ئەنبار).