نبراس ئەبوسۆدە، یاریدەدەری وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لە کۆی ١٧ کارتی بایۆمەتریان کە چاپکراوە، نزیکەی ١٤ ملیۆن کارتیان دابەشکراوە و ھێشتا دوو ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار کارتی بایۆمەتری لەلایەن دەنگدەرانەوە وەرنەگیراونەتەوە و چوار ملیۆن و ٦٧٠ ھەزار کارتیش لەکارخراون راشیگەیاند، پێش کۆتایی ئەم مانگە ئامادەکارییە لۆجستییەکان، بۆ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پێشوەخت لە ١٠ی مانگی ١٠، تەواو دەکەن و بەپێی پێشبینی ناوەندە سیاسییەکانیش کە چاودێری ھەڵبژاردن دەکەن، ھاوڵاتیان بەشدارییەکی باش لە ھەڵبژاردندا دەکەن و پێشبینی دەکەن، رێژەی بەشداریکردن بگاتە ٥٠% بۆ ٦٠%.
رۆژی ١٠ی مانگی ١٠ ھەڵبژاردنی پێشوەختی عێراق بەڕێوەدەچێت و زیاتر لە ١٧ ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان دەبێت.