ژمارەی بێکاری لە عێراق ملیۆنێک و ٦٠٠ ھەزار کەسی تێپەڕاند
کوردسات نیوز
١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١
٨٤٠
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ڕایگەیاند، بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ھاتنی کرێکاری بیانی، زیاتر لە یەک ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار بێکار لە ناوخۆ ناویان تۆمار کردووە و ھەزارانی تریش ھێشتا تۆمار نەکراون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کۆمپانیایانەی دەرفەتی کار بۆ کرێکارانی ناوخۆیی دەڕەخسێنن لە بری کرێکارانی بیانی، کارئاسانی زیاتریان بۆ دەکرێت، دەشڵێت، حکومەت پلانی ھەیە بە پێدانی پێشینە بۆ پڕۆژەی بچووک دیاردەی بێکاری کەمبکاتەوە.