عێراق

موقتەدا سەدر تویتێکی سەبارەت بەکۆنگرەکەی ھەولێر بڵاوکردەوە و دەڵێت، دەبێت سەرجەم ئەندامانی کۆنگرەکە دەستگیربکرێن.


دەشڵێت، گەر کەمتەرخەمی بکرێت لە سزادانی ئەو کەسانە کاردانەوەمان دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەحمەد لعێبی وتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق ڕایگەیاند، لە ڕێگەی ئیمزاکردنی ڕێککەوتن لەگەڵ سویسرا و میسڕ و ئوردن، ھەوڵ دەدەن ئەو پارانە بگەڕێننەوە کە بە نایاسایی براونەتە دەرەوە.


بە پێی ڕێککەوتنەکەش ئەو موڵکانەی ھی ئەو سێ وڵاتەن و ڕژێمی پێشووی بەعس دەستی بەسەرداگرتبوون، لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ ئەو وڵاتانە دەگەڕێندرێتەوە و لە بەرامبەردا ئەو وڵاتانەش پارەکانی عێراق دەگەڕێننەوە.


لە بارەی بڕی پارەکانیشەوە لعێبی دەڵێت، بڕی ئەو پارەیەی لە چەند ساڵی ڕابردوودا بە نایاسایی براوەتە دەرەوە لە نێوان ١٨٠ تا ٣٥٠ ملیار دۆلاردایە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

چەند بەرپرسێکی عێراقی ڕایانگەیاندووە، ھەفتەیەک لەمەوبەر بەرپرسانی سعودیە و ئێران لە بەغداد، چوارەمین خولی دانوستانەکانی نێوان بە نھێنی ئەنجامداوە و کۆبوونەوەکەش ئەرێنی بووە.


ھاوکات ڕۆژنامەی تاران تایمزی ئێرانی بڵاویکردەوە، عەلی شەمخانی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، بە سەرۆکایەتی وەفدی ئێران لە کۆبوونەوەکە کردووە و وەفدی سعودیەش لەلایەن عادل جوبێری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەوە سەرۆکایەتی کراوە.


لە ساڵی ٢٠١٦وە ھەموو پەیوەندیە دیپلۆماسییەکانی سعودیە و ئێران پچڕان، دوای ئەوەی ئێران چوونی حاجیانی وڵاتەکەی بۆ سعودیە ڕاگرت و سعودیەش کەسایەتیەکی دیاری شیعەکانی لە وڵاتەکەی لە سێدارەدا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە بەردەوامی کاردانەوەکاندا دژ بە کۆنگرەی "ئاشتی و گەڕانەوە" کە ٢٤ی ئەم مانگە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە ھۆزە سوننەکان لە ھەولێر ڕێکخرا و داوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی عێراق و ئیسرائیل کرا، وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بڕیاریدا عەمیدی کۆلێژی پەروەردە لە زانکۆی تەلەعفەر لەسەر بەشداریکردنی لە کۆنگرەکە لە کارەکەی دووربخاتەوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکرێت.


لەلایەکی ترەوە، دەستەی دامەزرێنەری سەحوەی ڕۆڵەکانی عێراق ڕایگەیاند، بەھۆی بەشداریکردن لە کۆنگرەکەی ھەولێر، بڕیاریانداوە بە دوورخستنەوەی وسام حەردان لە سەرۆکایەتی سەحەوەی ڕۆڵەکانی عێراق و بێ ئاگابوونی خۆشیان لە بەڕێوەچوونی کۆنگرەکە دووپاتکردەوە. ھەروەھا لەلایەن دادگاکانی عێراقەوە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ١٠ بەشداربووی کۆنگرەکە دەرچووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی نەناسراو، دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە نزیک ئەلبوکەمال لە سنووری عێراق و سوریا بیستراوە و تا ئێستاش ھیچ وردەکارییەک لە بارەی زیانەکانی بۆردومانەکە ئاشکرانەکراوە.


ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکی گرووپە چەکدارەکانی حەشدی شەعبی لە سنوورەکانی عێراق و سوریا بۆردوومانکرد، کە کوژرانی سێ چەکداری ئەو گرووپەی لێکەوتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پەسەندکردنی کاندیدبوونی "شەعلان عەبدولجەبار عەلی" بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر بازنەی یەکی پارێزگای سەڵاحەدین ھەڵوەشاوەتەوە، بەھۆی پێشێکردنی ھەردوو ماددەی ١٠ و ١١ی لە یاسای ھەڵبژاردن تایبەت بە سیستمی ھەڵمەتی بانگەشە و پارە و موڵکی گشتی بۆ بانگەشە بەکارھێناوە.


لە دوای دەستپێکردنی بانگەشەی ھەڵبژاردن تا ئێستا ٣ کاندید لە پڕۆسەی ھەڵبژاردن دوورخراونەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەزھەر محەمەد ساڵح راوێژکاری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، یەکێک لەو کێشانەی بەرۆکی عێراقی گرتووە کێشەی کارەبایە و ١٢٠ ملیار دۆلار زیانی بە حکومەت گەیاندووە، بەھۆی خراپی ئیدارەدانی وڵاتیشەوە ھێشتا پرۆسەی نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی وزە بەپێی پێویست نییە و  بەفیڕۆچوون ھەیە. 


وتیشی، ژمارەی دانیشتووانی عێراق لە زیادبووندایە و بەوەش داواکاری لەسەر کارەبا زیادیکردووە، بانکی ناوەندیش پارەی بۆ کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنی وزە تەرخان کردووە، بە تایبەتی بە مەبەستی گەیاندنی کارەبا بۆ گوند و شوێنە دوورەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک و لە وەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەنوساندا لەبارەی کاتی دەستپیکردنەوەی دانوستانەکانی نێوان تاران و ریاز رایگەیاند، بەدڵنیاییەوە چەند بەربەستێک لەبەردەم ئەو پرسەدا ھەیە، بەڵام ھیواخوازن تا درەنگ نەبووە، ئەو دوو لایەنە دەست بە دانوستان بکەنەوە.


لە چەند مانگی رابردوودا و بە ئامانجی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سعودیە و ئێران، چەند خولێکی دانوستانی نێوان ئەو دوو وڵاتە لە بەغداد بەڕێوەچووە و بەرپرسانی ھەر دوولاش رایانگەیاندووە، کۆبوونەوەکان ئەنجامی باشیان ھەبووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"جومانە غەلای" وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، پێویتسە کاندیدەکان بانگەشە بۆ بابەتی دوور لە راستی نەکەن و ھێرش نەکەنە سەر رکابەرەکانیان و رێز لە یاساکانی ھەڵبژاردن بگرن، وتیشی، تانە گرتن لە بڕیاری دوورخستنەوەی کاندیدەکان لە بەردەم دەستەی دادوەری رێگەپێدراوە.  
لە چەند رۆژی رابردوودا، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ژمارەیەک کاندیدی دوورخستەوە بەھۆی پێشێلکاری لە بانگەشەکان و کڕینی کارتی دەنگدان. 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"حاکم شمەری" بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی شوێنەوار لە وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزاری عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ساڵانی ١٩٩١ بۆ ٢٠٠٣ ھەزاران پارچەی دێرین و شوێنەوار بەتاڵان براون و لە ئێستاشدا نزیکەی ١٥ ھەزار شوێنەواری عێراق لە وڵاتانی دیکەن و نەگەڕێندراونەتەوە، لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە و ناوخۆی عێراق و "ئینتەرپوڵ"یش لە ھەماھەنگیدان بۆ گەڕاندنەوەیان.
وتیشی، لە ماوەی رابردوودا سەرکەوتوو بوون لە گەڕاندنەوەی نزیکەی ١٧ ھەزار پارچەی ھونەری و دێرین لە ئەمریکاوە و گەڕێندراونەتەوە بۆ مۆزەخانەکانی عێراق. 
ھەفتەی رابردووش، وەزارەتی رۆشنبیری عێراق بە ھاوکاری ئەمریکا گەڕانەوەی تابلۆیەکی مسمارییان راگەیاند، کە تەمەنی بۆ ٣ ھەزار و ٥٠٠ ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دەستەی حەشدی شەعبی راگەیەندراوێكی سەبارەت بەو كۆنگرەیە بڵاوكردەوە كە رۆژی هەینی لەلایەن ژمارەیەك لە سەركردەی هۆزە عەرەبەكان لە هەولێر ئەنجامدراوە بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی عێراق و ئیسرائیل و جەختیكردۆتەوە لەوەی  گەلی عێراق بە وەفا دەمێنێتەوە بۆ دۆسیەی فەڵەستین و ئەو كۆنگرەیەش بە تاوان و خیانەت ناودەبەین دژ بەو دۆسیەیە ، دەستەی حەشدی شەعبیدا داواشی لە هەرێمی كوردستان كراوە پابەندی دەستور بێت و یاری بە ئاگر نەكات . 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی باڵای دادوەری بە پشت بەستن بەو زانیارییانەی لەلایەن راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەییەوە پێشكەشی كراوە، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ 3 لە بەشداربووانی كۆنگرەكەی هەولێر دەركرد، كە ئەوانیش "وسام حەردان" سەرۆكی "سەحوەی عێراق" و "میسال ئالوسی" پەرلەمانتاری پێشوو و "سەحەر كەریم تائی" فەرمانبەر لە وەزارەتی رۆشنبیرین، ئەنجومەنەكە بەشداری كردنی ئەو كەسانەشی لەو كۆنگرەیە بە تاوان ناوبردووە. لەلایەكی ترەوە دادگای ئەنباریش فەرمانی دەستگیركردنی بۆ 5 كەس دەركردووە.
كۆنگرەكەی "هەولێر" بە ناوی " ئاشتی و گێڕانەوە" بوو كە رۆژی هەینی كرا و تێیدا داوای ئاساییكردنەوەی پەیوەندی نێوان عێراق و ئیسرائیل كرا. 



 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"جومانە غەلای" وتەبێژی کۆمسیۆن رایگەیاند، ھەر کەسێک لە شوێنی کەسێکی تر دەنگبدات یاخود دوو جار ناوی ھەبێت لە رۆژی دەنگداندا، روبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە و رەوانەی دادگا دەکرێت، کە سزای دارایی بەبڕی ٢٠٠ بۆ ٩٠٠ دۆلار و زیندانی بۆ ماوەی ٦ مانگ دەگرێتەوە. 

"جومانە غەلای" وتیشی، دوای ئەنجامدانی پڕۆسەی سێیەمی ھاوشێوەی دەنگدان لە ٢ ھەزار و ١٧٩ وێستگە لە تەواوی عێراق، کۆمسیۆن بە تەواوی ئامادەی ھەڵبژاردنە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەکی ئاسایشی قەرەتەپە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، کەمێک لەمەوبەر چوار گولـلە ھاوەن ئاڕاستەی ناو سەنتەری ناحیەی قەرەتەپە کراوە، بەڵام ھیچ زیانێکی لێنەکەوتوەتەوە.


ئاشکراشی کرد، گولـلە ھاوەنەکان لەلایەن تیرۆریستانی داعش و لە خوارووی شارۆچکەکەوە ئاراستەکراون و حەشدی شەعبیش بە ئاراستەکردنی دوو گولە ھاوەن وەڵامی داوەتەوە.


ماوەیەکە جموجۆڵەکانی داعش لەسنوری ناوچە دابڕێنراوەکانی دیالە تەشەنەی کردوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی باڵای فەتوای سونە لە عێراق رایگەیاند، ھەر ھاوڵاتییەک بە ھەر ھۆکارێک کارتی دەنگدانەکەی بفرۆشێت پارەکەی حەرامە و فرۆشتنی دەچێتە چوارچێوەی پێشێلکردنی مافی تاک.


لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، ھەر کاندیدێک پەنا بۆ کڕینی کارتی دەنگدان ببات، ئەوە دەچێتە چوارچێوەی گەندەڵییەوە، دەبێت دەستەی دەستپاکی لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بکات و کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانیش دەبێت ئەو کاندیدە لەپڕۆسەی ھەڵبژاردن دوور بخاتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ئەوەی بەشێک لە ھۆزە عێراقییەکان لە ھەولێر کۆبوونەوە و پێشنیاری رێککەوتنیان لەگەڵ ئیسرائیل کرد، حکومەتی عێراق بە توندی پێشنیارەکەی رەتکردەوە و رایگەیاند، ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل پێچەوانەی دەستوری عێراقە و رەتیدەکەنەوە.


حکومەتی عێراق دەشڵێت، ئەو کۆبوونەوانە نوێنەرایەتی ھەموو گەلی عێراق ناکەن و بەغدادیش سورە لەسەر ھەڵوێستە مێژووییەکەی بۆ پشتیوانیکردنی لە دۆزی فەڵەستین.


پێشتریش یائیر لاپید، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، پێشوازی لە پێشنیارەکە دەکەن و ئەوەشی لە عێراقەوە داوا کراوە لە سەرووی چاوەڕوانییەکانی ئەوانەوە بووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...295296297298299...338