کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان کاندیدێکی پارێزگای سەڵاحەدینی دوورخستەوە
٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١
١٬٣٨٧
کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پەسەندکردنی کاندیدبوونی "شەعلان عەبدولجەبار عەلی" بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر بازنەی یەکی پارێزگای سەڵاحەدین ھەڵوەشاوەتەوە، بەھۆی پێشێکردنی ھەردوو ماددەی ١٠ و ١١ی لە یاسای ھەڵبژاردن تایبەت بە سیستمی ھەڵمەتی بانگەشە و پارە و موڵکی گشتی بۆ بانگەشە بەکارھێناوە.
لە دوای دەستپێکردنی بانگەشەی ھەڵبژاردن تا ئێستا ٣ کاندید لە پڕۆسەی ھەڵبژاردن دوورخراونەتەوە.