بەرھەم ساڵح داوای دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی سعودیە و ئێران دەکات
کوردسات نیوز
٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١
٧٠٤
بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک و لە وەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەنوساندا لەبارەی کاتی دەستپیکردنەوەی دانوستانەکانی نێوان تاران و ریاز رایگەیاند، بەدڵنیاییەوە چەند بەربەستێک لەبەردەم ئەو پرسەدا ھەیە، بەڵام ھیواخوازن تا درەنگ نەبووە، ئەو دوو لایەنە دەست بە دانوستان بکەنەوە.
لە چەند مانگی رابردوودا و بە ئامانجی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سعودیە و ئێران، چەند خولێکی دانوستانی نێوان ئەو دوو وڵاتە لە بەغداد بەڕێوەچووە و بەرپرسانی ھەر دوولاش رایانگەیاندووە، کۆبوونەوەکان ئەنجامی باشیان ھەبووە.