کۆبوونەوەی نێوان کازمی و رەئیسی یەکەم کۆبوونەوە دەبێت بڕیاریشە ھەر لە کۆبوونەوەکەدا پرسی ڤیزا بۆ زیارەتکارانی ئێران کە سەردانی شوێنە پیرۆزەکانی شیعە دەکەن لە عێراق گفتوگۆی لەبارەوە بکرێن.

ئەو سەردانە لەکاتێکدایە  ئێران سێیەکی گاز و کارەبای عێراق دابیندەکات و بەغدادیش ئێستا ٦ ملیار دۆلار بەھۆی دابینکردنی وزەوە بۆ عێراق قەرزداری ئێرانە.